وون بوونی پارچه‌یه‌ک له هاردیسک
سڵاو.
من دوای فۆرمات کردن پارچه‌یه‌ک له هاردیسکه‌که‌م ون بوه، هاردیسکه‌که 400 GB ـیه تازه کڕیم، پێشتر هه‌مووی هه‌بوو به‌ڵام دوای فۆرمات کردنه‌وه و دابه‌زاندنی XP Profissional بو به 232 GB،
هیوادارم به‌ڕێزان یارمه‌تیم بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارچه‌که‌ی دیکه.
زۆر زۆر سپاس.
Service Pack ی چه‌ند له‌سه‌ر ویندۆسه ، 1 یا 2 ؟.
Update ی Bios ه ، بکه گه‌ر هه‌بێت.
یاخود:-
فایلێکی Register به‌م شیوه‌یه‌ی لای خواره‌وه دروست بکه‌و له ڕیجیسته‌ر تۆماریبکه و کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دابگیرسێنه‌ره‌وه، به‌هیوای چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ت.
[HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\CurrentControlSet\Services\atapi\Parameters]
"EnableBigLba"=dword:00000001
وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م بده‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێک بنێیت.
تێبینی:- باکه‌ئه‌پێکی ڕیجیسته‌ر بکه پێش ده‌ستکاریکردنی ریجیسته‌ر.
سڵاو کاک کۆمار!
تۆ به‌شێکت "پارتیشن" وون بووه یا بڕێکی زۆر قه‌باره‌ی هارده‌که‌ت وونبووه؟
نا پێویست ناکات SP2 دابگریت ، جارێکی تر.
ئه‌گه‌ر قه‌باره‌یه‌کی زۆر له هارده‌که‌ت دیار نه‌ماوه ئه‌وا:-
هه‌وڵ بده Nod pad بکه‌ره‌وه‌و ئه‌و کۆدی ریجیسته‌ره‌ی سه‌ره‌وه که دامناوه کۆپیو دوای په‌یسی بکه ناوی به که‌وانه‌که‌شه‌وه.
پشان سه‌یڤی بکه HDR.reg . دوای دوو کلیکی له‌سه‌ر بکه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌کت بۆ ده‌کرێته‌وه Yes هه‌ڵبژێره.
ڕیستارتی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه‌ره‌وه.
به‌ڵێ كۆده‌كه ڕاسته ، به‌ڵام كه ڕیجیسته‌ر وه‌رینه‌گرێت كه‌واته ، كێشه‌كه ئه‌وه نییه ، كێشه‌كه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه كه Bios هارده‌كه‌ت نادۆزێته‌وه یاخود قه‌باره‌كه‌ی ڕاست پیشان نادات ، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه گه‌ر هه‌بێت نوێكردنه‌وه‌ی " Update" ی بایۆس دایبگریت بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری چالاك بكات بۆ خوێندنه‌وه‌ی هاردی گه‌وره‌تر.
.
کێشه‌که‌ی تۆ له‌وه‌دایه که بایۆس ناتوانێت ئه‌و هارده گه‌وره‌یه بخوێنێته‌وه بۆ یه ده‌بێت بچیت ماڵپه‌ڕی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بگه‌ڕێی بزانیت ، Update ی نوێی Bios هه‌یه بۆ کارتی دایک (مه‌زه‌ربۆرد) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتگیری دروست بکات بۆ خوێندنه‌وه‌ی هارده‌که.
ده‌توانی له‌م به‌سه‌ته‌ره‌ش سکانێک بکه‌ی بزانه هیچ ئیشاره‌تی x هه‌ڵه له Bios ده‌دۆزێته‌وه!
http://scan.esupport.com/?r=28&CFID=923478&CFTOKEN=50690492
من پێم وایە لە کاتی فۆرمات و دانانی OS هەڵەت کردوە
ببوره من وا له پرسیاره‌که‌ت تێگه‌یشتم که تۆ بڕێک له هارده‌که‌ت دیار نه‌مابوو نه‌ک پارتیشنێک.
له‌سه‌روه‌ش له‌وه‌ڵامی سێه‌م دا ئه‌و پرسیاره‌م کرد ، به‌ڵام وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه!!!!!!
[ سڵاو کاک کۆمار!
تۆ به‌شێکت "پارتیشن" وون بووه یا بڕێکی زۆر قه‌باره‌ی هارده‌که‌ت وونبووه؟
نا پێویست ناکات SP2 دابگریت ، جارێکی تر.
ئه‌گه‌ر قه‌باره‌یه‌کی زۆر له هارده‌که‌ت دیار نه‌ماوه ئه‌وا:-
هه‌وڵ بده Nod pad بکه‌ره‌وه‌و ئه‌و کۆدی ریجیسته‌ره‌ی سه‌ره‌وه که دامناوه کۆپیو دوای په‌یسی بکه ناوی به که‌وانه‌که‌شه‌وه.
پشان سه‌یڤی بکه HDR.reg . دوای دوو کلیکی له‌سه‌ر بکه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌کت بۆ ده‌کرێته‌وه Yes هه‌ڵبژێره.
ڕیستارتی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه‌ره‌وه.]
، ئه‌گه‌ر پارتیشنێک دیار نه‌مێنێت هه‌موو کات پێویست به فۆرماتیش ناکات زۆر جار له "Disk Management" به‌ده‌ستکاریکردن قه‌باره‌ی به‌شی سیسته‌م یا سڕینه‌وه‌ی به‌شێک ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
گرنگ ئه‌وه‌یانه کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ربوو.