تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كوردی نوسین له‌ ڤیستا.

Nariman

Nariman

بڵاوکراوەتەوە

2007/07/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

سڵاو بەڕێزان
وویندۆزی ڤیستای ئۆرگیناڵم ئینستال کردووە بەڵام بەهیچ شێوەیەک نوسینی کوردی قبووڵ ناکات هەرچەندە زۆربەی پرۆگرامەکانی نوسینی کوردیم تاقیکردۆتەوە ئێستا unikurdweb دامەزراندووە بەڵام گیبۆردی نووسین هەمیشە بەتاڵە و پیتە کوردیەکانی تێدا نیە وەک لەو وێنەیەدا نیشانم داوە، تکایە چارەیەک ؟

http://img255.imageshack.us/img255/5752/dddddez9.jpg

ئایا لە داهاتوویەکی نزیک تەختی یونیکۆد دروست دەکەن کە لەگەڵ ویندۆزی ڤیستادا بگونجێ

كوردی سۆرانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ له‌ ویندۆس ڤیستا ، زۆر له‌ براده‌ران دایانمه‌زراندووه‌و بێ كێشه‌ پێی ده‌نوسن.
ئایه‌ به‌شی سكریپت له‌ ڕاست بۆ چه‌پت ئیشاره‌ت كردووه‌ ؟ وه‌ ده‌بێت سیدی ویندۆس بكه‌یته‌ ناو سیدی ڕوومه‌كه‌ت و چه‌ند په‌رگه‌یه‌كی نوێ كۆپی بكه‌یت.

سوپاس بۆ وەڵامەکەت
بەرێزم لە کوێ دا سکریپی ڕاست بۆ چەپ نیشان بکەم ، وە هەروەها کام پەرگانە لە ویندۆزەکەمدا کۆپی بکەم
ئەگەر رونکردنەوەی زیاتر بدەیت زۆر سوپاست ئەکەم ئەگەر وێنەشی لەگەڵدا بێت باشترە

هه‌رله‌وشوێنه‌ی له‌ وێنه‌كه‌دا پیشانت داوه‌ ، په‌ڕگه‌ش واته‌ فایل ، كاتیك ویندۆس داوای كرد ده‌بێت دیڤی دی ڤیستا بكه‌یته‌ ناوسیدی ڕوومه‌كه‌ت .

من وەک خۆم ڤیستا بەکار دەهێنم و بێ هیچ کێشەیەک کاری خۆی دەکات بزانە تۆ لە دامەزراندنی سەپۆرتەکەدا کێشەت هەیە هەوڵ بدە لە بەشی دامەزراندن و سڕینەوە بیسڕیتەوە و دوبارە دایبگرەوە ئەو کاتە ڕیستارتی کۆمپوتەرەکەت بکە و لە ۆرد یان لە ۆرد پاد یان هەر شوێنێکی تر تاقی بکەرەوە.

سپاس بۆ وەڵامەکانتان
کاک زاندی هەموو ئەو هەوڵانەم لەگەڵ داوە هیچ جارەی نیە وە داوای ویندۆزیش ناکات
کاک ڕزگار زۆر جار سریمەوەو دامگرتەوە چارەی نەبوو

كاك نه‌ریمان كام ئه‌نتی ڤایرۆس به‌كارده‌هێنیت؟.
ئه‌گه‌ر كاسپێرسكای به‌كارده‌هێنیت گوومانم هه‌یه‌ له‌ئه‌نتی ڤیرۆسه‌كه‌ت ، كه‌ ڕێگه‌ بگرێت له‌ له‌ ڕیجیسته‌ر وه‌ نه‌یه‌ڵێت له‌وێ تۆماربێت له‌م كاته‌دا به‌ دوو شێوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
یه‌كه‌م: كلیكی ڕاست له‌سه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ت بكه‌و Exit یا ناچالاكی بكه‌ ئه‌و جار پرۆگرامه‌كه‌ی ئێره‌ دامه‌زرێنه‌وه‌ ، كێشه‌كه‌ت جاره‌سه‌ر ده‌بێت.

دووه‌م: گه‌ر شاره‌زابیت له‌ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ت ده‌توانی ئه‌و بلۆكه‌ بسڕیته‌وه‌.

کاک زەندی ئەنتی ڤیرۆسی AVG بەکار ئەهێنم بەڵام خەتای ئەنتی ڤیرۆس نیە چونکە من ویندۆزەکەم فۆرمات کردووە لە دوای فۆرمات یەکەم پڕۆگرامێک کە داممەزراندووە یونیکۆد بووە بەڵام هەر وەک ئێستا وا بووەو کاری نەکردووە کێشەکەم لە وێنەکەی سەرەوەدا جوان دیارە پیتە کوردیەکان بە دیار ناکەون واتە ویندۆزەکە قبوڵی ناکات واتە پێویستی بە جۆرێکی یونیکۆد هەیە کە لەگەڵ ویندۆزی ڤیستادا بگونجێت ، من ویندۆزی ڤیستا ئولتیمات بەکار ئەهێنم ئۆرگیناڵیشە .

AVG ئه‌و كێشه‌یه‌ دروست ناكات ، كه‌واته‌ كێشه‌كه‌ی تۆ له‌ دامه‌زراندنی پرۆگرامی سه‌پۆرتی كوردییه‌.
ئه‌وه‌ كاك ڕزگار وه‌ك تۆ ڤیستای هه‌یه‌ و كێشه‌ی نییه‌ ، به‌ڵام پرۆگرامه‌كه‌ی زانستپه‌روه‌ران پشتگیری ڤیستا ناكات ، ئه‌و كێشه‌یه‌ تایبه‌ته‌و لای خۆته‌ وه‌ كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ پرۆگرامه‌كه‌ش لابه‌ری هه‌موو فایله‌كان له‌ ناو سیسته‌م دا لاناچن بۆ یه‌ به‌لابردنی پرۆگرامه‌كه‌ش كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر نابێت.
به‌داخه‌وه‌ گه‌ر ڤیستام هه‌بووایه‌ زیاتر به‌دوا چوونم بۆت ده‌كرد.