بینینی دواترین بۆچوون.
دوای سڵاو لێتان .
پرسیارێکم هەیە لە بەڕێزتان ئەگەر بکرێ هاوکاریم بکەن زۆر سوپاستان دەکەم لەوانەشە داواکاریەکەم زۆر گران بێت
بەڕێزان چۆن بتوانم دواترین بۆچوون لەدوای هەواڵکانی ماڵپەڕەکەم دابنێم وابزانم ناتوانم زیاتر ڕوونی بکەمەوە بۆ یە
دەمەوێت شتێك لە شێوەی ئەوەی خۆتان کە لە پێش تازەکردوەی کوردئایتی بینیم واتە کاتێك کەسێك بۆ چوون دەنووسێت
یەکسەر بۆ چوونەکەی لە لاپەڕەی یەکەم لە خواری بابەتەکەوە کورتە یەکی نیشان دەدرێت بۆ جارێکی تر کەسێکی بۆ چوون بنوسێ بۆ چوونی ئەو کەسە نیشان دەدرێ . وابزانم زیاتر بۆم ڕوون ناکرێتەوە . ئایە چون بتوانم شتێك لەو شێوەیە
دروست کەم هەندێ سەرم لە پی ئێچ پی دەردەچێت شتێکی لێدەزانم .ئەگەر بتوانن یارمەتم بدەن زۆر سوپاتان دەکەم
یان دەتوانن لە شوێنێك واتە سایتێك ئەم کۆدە دەست بکەوێ . هاوشێوەی ئەوە بێت .
زۆر مەمنوون ڕێزی زۆرم هەیە بۆتان