تۆ تاچه‌ند ئه‌م كاره به ڕه‌وا ده‌زانی؟؟؟.
سڵاو به‌ڕێزان!
پیم باش بوو رای هه‌موو ئه‌ندامان بزانم ، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كارانه‌ن كه ماڵپه‌ڕه‌كانی تر ، ده‌قاوده‌ق هه‌واڵه‌كانی ئیڕه كۆپی ده‌كه‌ن .بێ هیچ ماندوو بوونێك. بێگومان زۆرن ، ئه‌مه نمونه‌یه‌كیان.
http://www.kurdlandvoice.org/news.php
ئایه ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵی ئای تی نیه؟.
http://amoza.nl/web/news.php?readmore=19
http://www.pukonline.com/kurdi/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=6122
جیهان سات.
http://www.jehansat.com/yeke.php?besh=Nusraw&babet=3
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ئێمه خۆ به‌زمانی توركی نه‌نوسراون ، ئیتر چ پێویست ده‌كات ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی تر هه‌بن.
گه‌ر ئه‌وان دڵسۆزن با ته‌نیا لینكی كورد ئایتی گرووپ دابنێین نه‌ك هه‌واڵه‌كان ئاودیو كه‌ن.
له‌ڕاستی بوونی ئه‌م هه‌موو ماڵپه‌ڕه خوێنه‌ر و دڵسۆزانی كورد بێزارده‌كات .
زۆر ڕه‌شبینم به ئایندهی كورد.
هیوادارم ڕاو بۆچوونه‌كانتان زانستیانهبن.
سڵاو و ڕێز
پێویستە بە هێمنی بەڕێوەبەری کوردلاند ئاگادار بکرێتەوە و ئەم کارە دووبارە نەبێتەوە
پێم وانیە کوردلاند شتی ئاوا بکات تەنها ئەندامێکەو ئەم هەواڵانەی بڵاوکردۆتەوە.
به‌راست كارێك قێزه‌ونه‌و دوره له هه‌موو ره‌وشتێكی راگه‌یاندنه‌وه گه‌ر ئاماژه به ناو‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌رگتنی هه‌واڵه‌كه نه‌درێت، به‌ڵام من له‌و به‌سته‌رانه‌ی دانرابو بینیم ئاماژه به ئایتی گروپ كراوه به‌ڵام به‌سته‌ری بابه‌ته‌كه‌یان دانه‌ناوه! كه ئه‌مه‌ش خواردنی مافی ئایتی گروپه، به‌داخه‌وه زۆرێك له ماڵپه‌ره كوردیه‌كان فێری ئه‌م كاره قێزه‌ونه بون، هیچ ئامژهیهك به سه‌رچاوه ناده‌ن، زۆرێك له بابه‌ته‌كانی منیش له‌زۆر ماڵپه‌ر به‌ناوی خۆیانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه ئاگاداریشیان ده‌كه‌مه‌وه ده‌ڵین ببوره له بیرمان چوبو له كوێوه وه‌رمان گرتوه، ئه‌مه وهڵامهكهیانه!!!