کۆپیکردنی هارددیسک
دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست
چەند ساڵێک پێش ئێستا کۆمپیوتەرێکم کڕی بۆ کاری تایبەتی خۆم، پاشان پێویستم بە بەرنامەیەک هەبوو کۆمپانیایەک هات بە پارەیەکی زۆر ئەو بەرنامەی بۆ ئینستال کردم ئێستا کۆمپیوتەرەکە هەست دەکەم ماندوو هیلاکە دەمەوێت کۆمپیوتەرێکی نوێ بکڕم ئایا چۆن دەتوانم ئەو بەرنامە بخەمە سەر کۆمپیوتەرە نوێکە، چونکە جگە لەوەی بەرنامەکە بۆخۆی زۆر گرانە هەزاران دۆکۆمێنتی حسابی تێدا خەزنە و نابێت بفەوتێن، هیوادارم داواکەم ڕوون بێت
زپر سوپاس بۆ هاوکاریتان
براکەم ئەتوانی هەردوو کۆمپیوتەرەکەت ببەیته لای دوکانێکی که کەلوپەلی کۆمپیوتەر دەکڕنو دەفرۆشنو چاک دەکەنەوه کارەکەت بۆ بکات باشتره وەک لەوەی
خۆت کارەکەبکەی چونکه پێم وابێ شارەزایی پێویسته .
پێم وابێ نزیکی 50 دۆلار تەکلیف دەکات ئیتر بۆ ڕیسک به کارەکە دەکەی.
هیوای سەرکەوتن
ببوره
تکایه ئەگەر پێیان وتی کارەکه ناکرێت ڕاست ناکەن چونکه ئەو کاره دەکرێت
بچۆ لای دوکانێکی ترپرسیار بکه.
ببوره
ئەگەر پێیان وتی ئەو کاره ناکرێ ڕاست ناکەن کارەکه دەکرێت
بچۆ لای دوکانێکی ترپرسیار بکه.
لەگەڵ ڕێزما بۆوەڵامەكەی بەڕێز كاكۆ!
لەوانەیە ئەو بیری Backup نەبووبێت.
دەتوانی پرۆگرامی [url=http://www.acronis.com/homecomputing/products/trueimage/]Acronis True image 10[/url] بەكاربهێنیت.
Backup ێكی ئەو بەشە بكە كەئەو پرۆگرامە گرنگەی تێدایە ، تایبەتمەندیەكی ئەم پرۆگرامە ئەو Backup ( پاڵپشت) ی دروستی دەكەیت دەتوانی بیكەیتەوەو هەڵی وەشێنیت و دەست كاری بكەی.
كاتێك كۆمپیوتەری نوێت كڕیت ، Resotre ی هەموو :C بكە و بیكە جێگەی بەشی :C ی كۆمپیوتەرە نوێ یەكە.كەواتە تۆ ئێستا پرۆگرامەت بەهەموو دیكۆمێنتەكانەوە هەیە لە كۆمپیوتەرەنوێ یەكەدا.
ئەو پرۆگرامەنوێانەی لەگەڵ كۆمپیوتەرە نوێ یەكدابوون دایانمەزرێنەو تەواو.
باشتر وایە كاتێك پاڵپشتت دروست كرد ئەو پرۆگرمانەی كەپێویست نین ، پێشتر بیان سڕەوە بۆ ئەوەی قەبارەی Backup كەت بچووك بێت.
فەرموو لەم لینكە برادەرانی هەموو بۆ كوردان شیكردنەوەیان بۆ پرۆگرامەكە كردووە.
http://www.webchin.org/arshif.php?subaction=showfull&id=1129156575&archive=&start_from=&ucat=2&
ناوی ئەوپرۆگرامە گرنگەم بۆ بنوسە لەوانەیە بتوانم بۆت پەیدابكەمەوە.
بەڵام گەر كۆمپیوتەرە نوێ یەكە OS ێكی تر بێت ، بۆ نمونە Vista , ئەوا چاری ، دەبێت وەك ڕینمایەكەی بەڕێز كاكۆ بكەیت. كێشەیەك بۆ دیكۆمێنتەكان نی یە ، بەڵام تۆ دەتەوێت ئەو پرۆگرامە بە دامەزراوی بگوازیتەوە ، بۆیە چاری هەر پاڵپشتە.
کاک زەندی سڵاو بەڕێزم
پێشەکی دەست خۆشیو مەندونەبنیت لێدەکەم کەوا زۆر بە شێوەیەکی چالاک لێره یارمەتی خەڵک دەدەیت بەڕاستی جێی دەست خۆشییه هەر سەر کەوتوبی برای بەڕێزم.
بەنسبەت وەڵامەکەی بەڕێزت بۆ من زۆر ڕون نییه ئەگەر من بەشێوەیەکی تر وەڵامەکەی تۆ بنوسمەوه ئایه مەبەستت ئەوەیه بابڵێین هارددیسکەکۆنەکه ببەستێت له کۆمپیوتەره تازەکه؟ یان بەشێوەیەکی تره مەبەستی تۆ؟
من وەڵامەکەی خۆمم بەلەبری دانان ڕون کردۆتەوه هیوادارم لەمەبەستم بگەی.
هەربژین.
بەڵێ چاوەكەم تۆ گەر بتوانی ئەو پرۆگرامە دەمەزرێنیت و ئەكتیڤی بكەیت ، دەتوانی هەموو HD كەت بكەیتە سەر DVD یا سیدی. واتە تۆ Backup ( پاڵپشت) یاخود بڵیین كۆپی لەبەر دەگریتەوە. كاتێك كۆپیت كردە ناو سیدی یا دیڤی دی.دوای ئەوە ئەو پرۆگرامە لەكۆمپیوتەرە نوێیەكدتدا دامەزرێنە.كە دات مەزراند ئەو پاڵپشتەی درستت كردووە لەسەر باشترە وایە لەسەر DVD +RW بێت ، بیكە ناو سیدی ڕوومی كۆمپیوتەرە نوێ یەكەتەوە دوای ڕیستارتت لێ دەكات لەگەڵ ڕیستارت كردن چیت لەكۆمپیوتەرە كۆنەكدا هەبوو ، دێتە ناو كۆمپیوتەرە نوێ یەكەتەوە ، بەڵام هەرچیت لە نوێكەداهەبێت دەسڕێنەوە ، كێشەیەك نیە ئەوانە دابمەزرێنەوە.
بەو پرۆگرامە دەتوانی ئادی HD بكەیت ، بەڵام دەبێت Ekstern HD بێت بەهۆی USB وە ببەسترێت یاخود هاردێكی زیادە ببەستی ، پرۆگرامەكە ئەو كارەت بۆ دەكات هیچ پێویستت بە دەستكاری Bios ناكات گەر قەبارەی تەواو دەرنەكەوێت یاهەر كێشەیەكی تری لەو بابەتە.
ئەگەر Setup ی پرۆگرامە گرنگه كەت ببوایە تۆ تەنیا دیكۆمێنتكانت كۆپی بكردایە زۆر باشتر بوو ، بەڵام پرۆگرام بەدامەزراوی بگوازیتەوە پیم وانیە هیچ چارەیەك هەبێت ، جگە لە پاڵپشت.
زۆر سوپاس كاك كاكۆ بۆ هەست و پێزانینت!
بەڕێزم HD ببەستی بەیەكەوە ، بۆ هەموو جۆرە فایلێك دەبێت ، بەڵام پرۆگرمایك دامەزرابێت ،دەبێت Backup ی هەموو ویندۆس بكەیت ، گەر نا پیم وانیە هیچ ڕێگایەكی تر هەبێت.
من هیچ تێبینییەكم نی یە لەسەر وەڵامەكەی بەڕیزتان ، وەڵامێكی جوان و گونجاوە ، ئەمەی منیش وەك پینەكردن وایە ، خۆم هەموو كات DVD backup م هەیە بۆیە زۆر زوو بەبیرمدا هات ، ئەگەرنا زانیاریەكی ئەوەندە گرنگ نیە ، گرنگ ئەوەیە بەڕێز odysse دیكۆمەنتەكانی لەناو چەن.
لەگەڵ ڕێزم دا.
بەڕێز Shad!
پرۆگرام زۆرن بۆ دروست كردنی پاڵپشت ( Backup) , بەڵام زۆر سەركەوتونین . من زۆر پرۆگرامم تاقی كردۆتەوە بۆ هەندێك جۆرە فایل باشن ، بەڵام پاڵپشتی هەموو سیستەمی كارپێكردن ( OS) سەركەوتونین. تەنانەت لەخودی ویندۆسیشدا پرۆگرمای پاڵپشت هەیە لە xp home دا ، فایلێك هەیە لەناو سیدی ویندۆس دەبێت خۆت دایمەزرێنیت ، بەشیك زیاد دەبێت لە كۆنترۆڵ پانێل.
من ئەوەشم تاقیكردۆتەوە هەڵە دەكات گەر پاڵپشتكە C: / windows ی تێدابێت.
بەڕێز Odysse ئەو پرۆگرامە دابگرە لەبەشی Manage Hardisks زۆر كاریتری پێ دەكرێت ، تەنانەت دەتوانی هاردی كۆنەكەش بهێنیتە ناو كۆمپیوتەرە نوێ یەكە ، بەمەرجێك جێگای هەبێت.
باشتر وایە پرۆگرامەكە دابگری و هەمو بەشەكانی بناسی ئەو كات هەڵی لەگەڵ بدە ئەمە هیچ مەترسیەك دروست ناكات بۆ HD كۆنەكەت گەر سەركەوتو نەبویت ، ئەوەی كەتۆزێك مەترسیم لێی هەبێت سەركەوتو نەبویت. جیاوازی درایڤەری كۆمپیوتەرە كۆن و نوێ یەكەیە.
به ڵام کاک زەندی براکەم ئەبێbackup ی کۆمپیوتەرێک بۆ کپمپییوتەرێکی تر دانێیت؟ خۆت دەزانی هارد وێرەکان هەموی دەگۆڕێن.
ئەگەر دەڵێی تەنها backup ی ئەو بەشه دەکەم کەبەرنامەکەی لێیه ئەی بەشی ڕیجستەر چۆن backup دەکەی.
خۆشم لەسەرەوە ئاماژەم پێكردووە بۆ درایڤەرەكان لەوانەیە ڕیگەی لێبگرێت وە دەبێت ئەو بەشەی ویندۆسی لەسەرە ، بێگومان Registery یش لەناو ویندۆس.
وە نوسیویشمە دەبێت هەمان OS بێت ، چونكە پرۆگرام كاتێك دەدەمەزرێت دەچیتە ڕیجسیتەر Program fils / filer وە Program data زۆر پرۆگرام فایلی زیاد كۆپی دەكەن لەناو sys 32 , بۆیە دەبێت ئەو بەشەی ویندۆسی لەسەرە هەمووی بكرێت ، گەر كێشەی درایڤەری بۆ پەیدابوو دوای ئەوە زۆر بەئاسانی دەتوانێت درایڤەرەكانی كۆمپیوتەرە نوێ یەكە Update بكاتەوە.
ئەو پرۆگرامەی زۆر لاگرنگە و دەڵێت هاتوون بۆیان دامەزراندوون ، ئەوەش لەڕاستیدا چارەسەرێكی یەكجاری نیە ، چونكە كۆمپیوتەر هەردەبێت فۆرمات بكرێت ساڵێك ٢ ساڵ .
من ژمارەیەكی زۆر پرۆگرامم هەیە و لەدوای فۆرمات نایەم یەك یەك دایان مەزرێنمەوە ، هەمووی كاتێك Restore دەكەم هەموویان بە ١٥ خولەك دادەمەزرێنەوە.
خۆزگە ئەویش تاقی دەكردەوە. ناوی ئەو پرۆگرامەشی دەنوسی لەوانەیە بۆم پەیدابێت. لەو كێشەو بەرەیە ڕزگاری بێت.
خۆزگە دەم زانی ناوی پرۆگرامەكە چی یە ، گەر حەزیش ناكەی لێرە بینوسی بە ئێمەیلێك ناوەكەیم بنێرە، ئەو پرۆگرامەش مەكڕە ، كاتێك ئێمەیلێكم بۆ بنێریت یارمەتیت دەكەم ، چونكە من ناتوانم بڵێم ئەوكارەی من دەیڵێم سەركەوتو دەبێت، تۆ هەوڵ بدە بە فری تریاڵەكەی تاقی بكەرەوە ، گەر سەركەوتوبو ئەو جار بیكڕە ئەوە تەنیا ڕیگەیە ، ڕیگەیەكی تریش گەر كەسی زۆر شارەزاهەبێت هەموو ئەو فایلانەی پرۆگرامەكە بەكاریدێنن بیگوازیتەوە بە Register وە ئەوەش دەبێت ، بەڵام لەداهاتودا ئەو پرۆگرامە زۆر بەسەركەوتوی كاری خۆی ناكات.
باشتری چارەسەر Setup ی پرۆگرامەكەیە، چونكە تۆ ڕۆژێك هەردەبێت ئەو كۆمپیوتەرە فۆرمات بكەیت.
بۆ پرسیارەكەت دەتوانی هاردیسكە نوێ یەكە بەش بكەیت ، بەڵام ئەو پرۆگرامە دەبێت لەو بەشەبێت كەویندۆسی لەسەرە ، چونكە پرۆگرام دادەمەزرێت فایلەكانی دابەش دەبن لە Program filer وە Registery وە پرۆگرام داتە ئەم بەشەیان شارەوەیه دەبێت فۆڵدەر ئۆپشن پیشاندانی فایلی شاراوە ئیشارەت بكەیت ئەو جاردەتوانی بیبنیت.
وەك لەسەرەوە باسم كرد ئەگەر ناوی پرۆگرامەكەم بۆ بنێریت ، خۆم دایدەگرم بۆت تاقی دەكەمەوە ، بەهەمو شێوەكان ، وە هەموو ئەو جیگایانەت بۆ دەنوسم كەپرۆگرامەكەی تێدا دادەمزرێت. وە بەهەموو شیوەكان تاقیم دەكردەوە.
لەگەڵ ڕیزمدا