داواکاری
سلاو
مۆنیته ری کۆمپیته ره که م ماوه یه که مۆر بووه .هۆی جیه ، جاره ی جیه؟ سوپاس بۆ هاوکاریتان
سەیری وایەرەکانی بکە بزانە هەموویان بە چاکی جێگایان گرتووە و یان کەس دەستی له میزان کردنی رەنگەکەی نەداوه. زۆر جار وایەرەکان جێگایان لەق و لۆق بێ، مۆنیتەر رەنگی دەگۆڕدرێ.
سەرکەوتوو بی
ئەگەر کێبڵی مۆنیتەرەکەت بەجوانی نە ب ەسترابێت ئەوا جار بە جار مۆنیتەرەکەت شێوەی بەرەو مۆری دەچێت یان بە جوانی سەیری بزماری کێبڵەکان بکە نەوەک لێیان لار بووبێتەوە.
ئەگەر هــیچ لەوانەی سەرەوە نەبێت کاک دانیا داوی لێ بوردن ئەکەم عــومری درێژی مۆنیتەرەکەت زۆر کەرت بوە، باشتر وایە دانەیەکی باشتر پەیدا بکەیت، چونکی کاتێ کە مۆنیتەر خراپ ئەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی لە 90% سەرکەوتوو نابێت.
زۆر ســــــــــــــــــــــــــــــــپاس
هــــــــــــــــــــێمن - لــــــەندەن