شوێنی چیپکارتەکان لەسەر مای کۆمپوتەر دیار نەماوە.
ئەم کاتەتان باش ئازیزان
لەسەر مای کۆمپوتەر سیمبۆلی شوێنی چیپکارتەکان دیار نەماون نازانم بۆ، ڕوونتر: لە بەشی پێشەوەی کۆمپوتەرەکەم شوێنی چیپکارتم هەیه، ئەوسا که کارتم تێ ئەکرد ئەچومه سەر مای کۆمپوتەر له وێ 2 بەشی تر هەبوو بۆ چیپکارتەکان که کلیکم ئەکردن فایلەکانی ناو کارتەکەم ئەبینی. ئێستا ئەو شوێنانه دیار نەماون له مای کۆمپوتەر . هەر شوێنی سیدی و هارددیسکەکه دیارن.
ئایا چۆن ئەتوانم ئەو سیمبۆلانە بهێنمەوه؟ زۆر به سوپاسەوه.
بەڕێز ناكرێت ڕوونی بكەیتەوە چیپكارت چی یە؟.
سیستەم بگێڕەوە بۆ پێش كێشەكەت ، بەڵام دەمەوێت بزانم چیپكارت مەبەستت چی یە، دەمەوێت واتای ئەو ووشەیە بزانم.
لەوانەیە بەهەڵە لات بردبێت. بزانە لە Device manager دیارە یا نیشانەی هەڵەی لەسەر نی یە!
Start - Run - [color=red]devmgmt.msc[/color] - OK گەر دیاربوو كرتەیەكی ڕاستی لەسەر بكەو بزانە گەر ووشەی ئەكتیڤ نوسرابوو ئەوا ئەكتیڤی بكەو ڕیستارتێك بكە دەردەكەوێتەوە. نیشانەی X سوری لەسەرە گەر خۆت لەكارت خستبێت.، بەڵام لەبیرت نەچێت + بكەرەوە دوای ئەوە كرتەی ڕاستی لەسەر بكە.
یاخود هەوڵ بدە دایمەزرێنەوە یا Update ی بكە.
سڵاو و ڕێز
کاک زریان
ئایاخوێنەرەوەی کارت ( Card reader) ڕاستەوخۆ لەسەر مەزەر بۆردە یان بە وایەر گرێدراوە؟
کارەبا با تەواوی بپچڕێنە
Card reader کە جیابکەوە
2 بارە گرێیبدەوە
بزانە چی ڕوودەدات
سەرکەوتووبیت
وشیار