واتای ووشەی ئاراز
ئایا ووشەی ئاراز واتای چی دەگەیەنێت له کوردیدا.
سڵاو،
وشە بەیەک واو دەنووسرێت.
ئەوەی من بزانم "ئاراس" ناوی ڕووبارە.
http://encarta.msn.com/map_701510198/Aras.html
نازانم بە س یان بە ز جیاوازی هەیە یان نە.
ئێرە کرتە بکە بۆ وشە یان ووشە:
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?6,19495,page=1
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?6,19495,page=2
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?6,19495,page=3
کاتی خۆی دەفتەرێکی ناوم بینی، ئاراس لە ڕیزی ناوی کوڕاندا بوو و ئاراز لە ڕیزی کچان ...
بەڵام من بزانم هەردووکی یەک شتن. سەلیقەی زمان ئەم گۆڕانکارییانەی هێناوەتە کایەوە
لای م. گیوی موکریانی 'ئاراز' هەر هەمان 'ئاراس'ە کە کاك کاوە ئاماژەی بۆ کرد لەسەرەوە، کە ناوی ڕووبارێکە لە سنووری کوردستان و سۆڤێتی جاران.
لای م. هەژاریش، ئاراز هەر بۆ هەمان ڕووبار بەکار هاتووە و ئەو پێی وایە لە سنووری ئێران و ڕووسیایە. وا بزانم ئەو ڕووبارەیە کە بارزانی و نزیکەی ٣٠٠ لە هاوڕێکانی پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهەباد ساڵی ١٩٤٥ بۆ ڕزگاركردنی گیانی خۆیان لە سوپای ئێرانی پەهلەوی لێی پەڕینەوە بۆ شۆرەوی پێشوو.