تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

گۆڕینی ئاڵای كوردستان

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/11/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔26۔ )

ئەبێت ئەم هەواڵە ڕاست بێت؟.ئەگەر وابێت چی دەگەیەنێت؟.
[url=http://www.kurdistanpost.com/article.asp?id=1331]گۆڕینی ئاڵای كوردستان[/url]

بەپیویستم زانی لێی ئاگاداربین.

وە للە زۆرم پێناخۆشە . چونکە من تازە ئالای کوردستانم کڕیوە لە سەر تەلەفیزیۆنکه قیت‌ دام ناوە. کەواتە ئەبێ جارێکی تریش ئالا بکڕمەوە خۆ پارەم نەدۆزیوەتەوە....!!

شارە و هەموو شتێکی لێدەوەشێتەوە

ئیش یان نیە چی بکەن

ئینجا ئەوە چ پەیوەندی بە ئایتیەوە هەیە ؟!!!!

کاک زەندی باراکەم ئەو کاره هەرئەوەنده ئاسان نی‌یه کەوا کەسێک‌و دوو کەس بتوانن بریاری لەسەر بدەن شتەکە تەنها قسەیەو دەکرێ لەو بڕوایەدام ئەگەر شتێکی واش بکرێ دەخرێتەدەنگ دانەوه
بەکورتی من دەمێکه لهtv گوێم لەو باس‌و خواسانەبووه بەس وەکو وتم هەر قسەیەو بەس بڕواناکەم بچێته لایەنی کردارەوه.
رەئی شەخسی خۆمه؟

سڵاو بەڕێز كاكۆ!
كێشەكە لەوەدایە ئەو ئاڵایە تەنیا هی كورستانی باشوور نی یە، وەگەر بخرێتە دەنگدان و هەر هەموو كوردستانی باشوور داوای گۆڕینی بكەن ، ئەو مافەیان نی یە ،چونكە ئێمە ٤٠ ملیۆنین.
دوای ئەوە نوسەرلەوەدەترسێت هیلالی ئەزرەقێك " مانگێكی شین" بخەنە شوێن ڕۆژەكە.

بەڕێز تێكۆشەر!
IT واتە Internet Information , ئەوەش ئینفۆرمەیشنێكەو لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاو دەكرێتەوە . ئەمەم بۆ خۆشی نووسی ،بەڵام ئەوبابەتە زۆرگرنگە‌. عەرەبەكان خەریك بوو بمان خۆن لەسەر ئاڵای عێراق.
كێ دەڵێت سەلیبێك و مانگێكی تێناكەن بۆ ئەوەی توركمان و كلد وئاشوریەكان دڵینا لێمان زوویر نەبێت.
ئەوئاڵایەی ئێستا هەمانە ،چ ئاڵایەك لەوەجوان ترە. بەلای منەوە لەتێك لەجەرگم ببڕن بەڵام دەستاكاری ئەو ئاڵایە نەكەن ،لەبەر ئەوەشم نی یە كەخۆم لەخەڵكانی تر بەدڵسۆزتر بزانم. بەڵام هەندەران فێری كردم نرخی ئاڵا چەند گەورەیە.
هەربۆیەش لیرەدامنا بۆ ئەوەی هەواڵەكە تەشەنەبكات و زوو ڕۆشنبیرانی لێ ئاگاداربن.
گرنگیش نی یە گەر زۆرمان بایەخی پێ نەدەین ،چونكە ئێمە كاتیك تحیەالعلم یان پێمان دەكرد ئەو ئاڵایە نەبوو بەرزمان دەكردەوە.
خۆشەویستیش بۆ ئاڵاو خاك و نیشتمان لە قۆناغی منداڵی و سەرەتایدا دروست دەبن.

ئەگەر بابەتەكەش شایانی ئێرە نی یە ،بەلای منەوە زۆر ئاسایی یە كەلایبدەن . ناش پرسم بۆ لابرا.

لەگەڵ ڕیزم بۆ هەمووان

سەڵاو
لای من کارەبا و بەنزین و بژێوی خەڵک لەو ئاڵایە گرنگترە کە تائێستا نەیانتوانیوە چاکی بکەن، ئالا چ قورسایەکی هەیە ئەگەر خەڵکی لە 2006 دا خەو بە چەند سەعات کارەباوە ببینن.
لە گەڵ ڕێز

کاک زەندی IT کورتەی Information Technology ییە نەک Internet Technology هەر شاد بیت

دەم خۆش کاک سیروان بە ڕاستی قسەکەت جوانە

سوپاس كاك Sherk!
دەزانم بۆخۆشی بۆ بەڕێز تێكۆشەرم نوسی ،ئەگەر تەماشا بكەی نوسیومە ئەمەم بۆخۆشی نوسیوە.
مانای IT م لەبیرناچێت ،لێرە كاتی خۆی بەزمێكی لەسەر دروست بوو لەسەر شیكردنەوەكەی كاك دیاكۆ:

[color=blue]""لە لایەن diyako ەوە، ‌ڕێكەوتی ٢/٦/٢٠٠٢
IT چییه؟
IT كورتەی (Information Technology) یه، واته تەکنۆلۆژیای زانیاری. ئەو زانستەی پێوەندیی هەیه به کۆمپيۆتەر، تەلەفۆن و (ڕایەڵە network)ی ئەلەكترۆنییەوه.

ئەوڕۆکه له وڵاته پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە IT دەدەن و هەوڵ دەدرێ خەڵک لەم زانستانه نێزیک کرێتەوه، بۆ ئەوەی زۆربەی کاروبارەکان لەو ڕێگایانەوه هەڵسووڕێنن و بەو کاره زۆر کات و داراییان بۆ دەگەڕێتەوه. بۆ نموونه خەڵک کەمتر پێویستیان به پۆست و بانک دەبێ. له ماڵەوه دەتوانن نامه بنێرن، قەرزوقۆڵەکانیان بدەن، شتومەک بکڕن، کۆنفرانس بگێڕن، فيلم سەیر کەن، گۆرانی گوێ بگرن، ئێزگەی ڕادێویی دانێن، گوێ له هەموو بڵاوکەرەوەیەکی دەنگی بگرن، چاپەمەنییەکان بخوێننەوه، یاری بکەن، لەگەڵ خەڵک له سەرانسەری دنیادا هاوکات پێوەندی بگرن، بيروڕای خۆیان دەربڕن و کەسیش نەتوانێ سانسۆریان بکا.

IT ئاسانکاری د‌ەکا بۆ ئەو کارانە و هەزاران کاری تریش. خەیاڵیش ناتوانێ بیر له سنوورەکانیIT بکاتەوه.
سایتی‌ Kurd it group له هەوڵی ئەوەدایه تا له بواری IT دا له خزمەتی نەتەوەی کورددا بێ [/color]

http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=239
سوپاس بۆ ئاگاداركردنەوەت ، تا كەس بەهەڵە لەو پەیامەی تێنەگات.

زۆر ڕاستە كاك هاوسەرو كاك سیروان ئاگام لەئێش وئازارەكانی خەڵكە.

دیارە منیش هەربۆخۆشی ئەمەم نوسی کە چ پەیوەندی بە ئایتیەوە هەیە !!هههه

کاتێک باسی شتێک دەکرێت لەم سەکۆیە بۆ نمونە پەیوەندی بە بابەتی سیاسی یان کۆمەڵایەتی خەڵک هەیە یەکسەر لێمان قووت دەبنەوە خێرا دەڵێن جا ئەوە پەیوەندی چییە بە ئایتیەوە من نازانم ئایتی وەک شتەکانی تر کورد ناتوانێت پێناسەیان بکات بۆ هەر شتێک هەر کەسێک تێگەیشتنێکی هەیە !!
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?2,36613,36613#msg-36613

دەم خۆش کاک سیروان بەڕاستی هەروایە کاتێک لەبەر تیشکی چرا سەیری مۆنیتەر بکەم یان دایکم بە سەتڵ ئاو بێنێت یان هاوڕێکەم لەبەر نەبوونی خانوو ناوێرێت دڵداری بکات بە من چی ئاڵاکەم سوورو کەسک بێت خۆرێکیش لە چەقەکەی دابێت یان رەسمی داڵێک بێت یان یان هەرچیەک بێت .........

ببورەبەرێز تێكۆشەر لەو لینكە كۆنە لەدڵت گرتووە ،ئەگەر بەوردی بیخوێنیتەوە من بۆ پاساوی نوسینەكانی خۆم نوسیومە نەك بابەتەكەی تۆ ئەگەر نا هەر هیچم نانوسیت. ئەگەر جارێكی تر بیخوێنیتەوە تۆ تەنیا وینەیەكت داناوە ،بەڵام من سنورم بەزاندووە.

داوای لێبوردنت لێ دەكەم ، گەر پێی دڵگران بوبیت!

سڵاو برا گیان پێویست بە داوای لێبووردن ناکات سوپاس بۆ ئەو دڵە گەورەت .
منیش بۆ ئەوەم نەنوسیوە تا داوای لێبوردنم لێ بکەیت :) بەڵکو من زیاتر مەبەستمە کێشەکانی ژیان پێش درایڤەری ناو پی سی یان گرافیک کارت....هتد

ڕێزوخۆشەویستیم قبوڵ بکەن

من لەسەدا سەد لەگەڵ قسەکانی زەندیم بۆ ئاڵاکەی کوردستان . بەڕای من ئاڵا بەنرخ ترین بەهای وڵاتانە ئاڵا نەبێت شەرەف نیە . یاری کردن بەئاڵا یاری کردنە بەشەرەف ... مەبەستم ئەوەنیە ئەو دووپارتە ئاڵا دەگۆڕن .کەدەڵێم یاری کردن بەئاڵا واتە وڵاتێک یاری بە ئاڵای وڵتێلی تر بکات..
نەوت و کارەبا و بەنزین دەبن گەر ئاڵاکەت بەردەوام شەکاوەو بەرز بێت .
لەژێر ئاڵادا مرۆڤ مرۆڤە .. نەک لەژێر مرۆڤدا مرۆڤ مرۆڤە ....

کاتێک گوێت لەئەی ڕەقیب دەبێت هەست بەچی دەکەیت __؟؟؟؟
ئەی کاتێک گوێت لە سروودی وڵاتێکی تر دەبێت ئەو هەستەت هەیە..

منیش دەڵێم بەڵێ ئەم پێگەیەو هەموو پێگەکانی تر شایەنی بڵاو کردنەوەی هەواڵی وان چوونە کوردایەتی و نیشتمان پەرەوەری هانمان دەدات هاوکاری یرک بین و لەگۆشەی پرسیار و وەڵامەکان تاپیمان بکریت کەم تەرخەم نەبین..
هەتا ئێوارە کابرایەکی تورک یان عەرەب یان فارس بێت لێرە پرسیار بکەن من جوابیان نادەمەوە چوونکە ئەوانە بەخوێنی سەرم توونین چوونکە کوردم ..
ئەم باسە زۆر هرڵ دگرێت لەسەری بڕۆین ..
سوپاسی هەموو هاوڕێیان دەکەم ئەوانەی سەرەوە من هیچ دژی بۆچونەکان نیم بەڵام تێگەشتن خۆی خۆیدا خزمەت کردنە..
سوپاسی هەستی کاک زەندی دەکەم ،،،

مێوانی بەڕێز !
کاتێک کە گوێم لە سروودی ئەی ڕەقیب دەبێت هەمان هەستم هەیە کە گوێم لە سروودی نەتەوەیی ووڵاتێکی تر دەبێت ئەو هەستەش ئەوەیە قێز لە هەردووکیان دەکەمەوە !
مێوانی بەڕێز کورد بوون یان عەرەب بوون یان تورک بوون .....هتد کەس بە‌هەوەسی خۆی هەڵینەبژاردووە ئەوە شتێکە لەسەری ڕێککەوتوون پێشینانمان کە تۆ کوردی ئەو عەرەبە ئەو فارسه یان قەدەرێکی بەد وایکردووە کە تۆ کوردبیت‌......هتد من بەهیچ شێوەیەک باوەرم بەم مەسەلەیە نیە من پێش ئەوەی هەرشتێک بم ئینسانم هەرگیز پەڕۆ من تێرناکات
سکم پڕ بووە لە هەوای ئەو سروودە بێتامانە تۆش ئازادی کە بە ئاڵا تێر بخۆی یان بە سروودی نیشتیمانی تەلەفزیۆنەکەت دابگیرسێنی یان بە کوردایەتی شەرفدار بیت
با منیش پرسیارێکت لێ بکەم ئەگەر لە ئەفەریقا لە دایک بوایت ئەوکاتە هەستت چۆن دەبوو هەر وەک ئێستا حەزت لە ئەی ڕەقیب دەبوو ؟

توشە‌رهەف کێ ئەەتوانێت لە تۆ تێبگات تۆ خۆشت نازانی ئەڵێی چی ،،
تۆ خۆ نا‌ناسیت ئیتر من چۆن بتوانم وەڵامن بدەمەوەە. تۆ خۆت نانیسیت .. ئەوەی شانازی بە‌ بوونی خۆی نەکات یان دان بەبوونی خۆی نەهێنێت من هیچ مناقەشەەی لەگەڵ ناکەم بڕۆ خۆت بدۆزەرەوە ئەوسا وەرەوه .. تۆ نفووس و جنسیەی خۆتم پێ بڵێ با من بزانم تۆ کێیت .. سۆماڵی .. سۆدانی . عەەرەەب کوورد توورک عە‌ب یان عەجەم ..

ڕێوی لەکونی خۆی هەڵگەڕێتەوە ئەزانی چی لێدێ خۆت بیڵێ

ئەبێت مرۆڤ شانازی بەبوونی خۆی بکات من هیچ پەشیمان نیم کەکوردم .
تۆش کەیفی خۆته ڕۆژی 10 جار نفووسی خۆت بگۆره ...

کاکە تێکۆشە‌ر ئەو قسانەی جەنابت کەنوسیوته بۆ کەسی ئاقڵ‌و واقیع بین کە‌وا بتوانێ بەشێوەیەکی بابەتی و ڕاست‌و دروست چاو لەخۆی‌و میلەتەکەی خۆی‌ وه چاو له میلەتانی تر بکات‌و لەگۆشەیەکی بەر فراوانەوه هە‌ڵی سەنگێنێ ئەوکات بۆی دەردەکەوێ کەقسەکانی جەنابت تەنها خەیاڵەو سەلکه تورێکی قوڕاوی ناهێنێ براکەم تۆ هەر بەخەیاڵ نمونەیەکمان دەدەیتێ‌‌و دەڵێی ئەگە‌ر کورد نەبومایەو ئەفریقی بومایه.ئاوام هەست نەدەکرد ئێبراکەم ئێمەش ئەوه دەزانین بەڵام کێشەکه خۆی لەوەدایه چونکه ئێمه کوردین‌و میللەتێکی تر نین‌ من بەتۆ دەڵێم ئایه تۆ تێکەڵی میللەتانی ترت کردوه ئەزانی ئەو میللەتانەی تر چەند شانازی بەوڵات‌و نیشتمانی خۆیانەوه دەکەن بۆ زانیاریت ئێمه هەموومان دەزانین کەوا تورک و فارس و عەرەب خاک‌و نیشتمانی ئێمەیان داگیر کردووه بەڵام یەک شت کەوا جەنابت‌و کەسانی کەوەکو جەنابیشت کەبەهیچ شێوەیەک سەرنجی نادەنێ ئەوەیه کەوا هیچ کەس‌و گروپێکیش لەو میلەتانه قبوڵ ناکەن پێیان بڵێ‌ی ئێوه وڵاتی ئێمەتان داگیر کردوه. لەکاتێکا کەسانی بەهە‌ڵەداچوی وەکو جەنابت ئیهانه بە‌خۆت‌و ڕەمزی نەتە‌وه کەی خۆشت ئەکەی .سەدان هەزار شەهید خوێنی خۆی بە‌خت کرد لەپێناو پاراستنی شەرەف‌و گەل‌و نەتە‌وه کەیا بۆ ئازادی کەتا ئێستاش بە‌ردەوامه کەچی ئێوەش وا بۆ چۆڕه بەنزین‌و نە‌وتێک ئەیخەنه ژێر پێ ئەگەر ئەمه ئەو‌پەڕی بێ هۆشمەندی ڕامیاری نەبێ ئەی چی ناو دەنێی .

هاوڕێیان پیێویست بە هەڵچوون ناکات ئەوە تەنها بڕوای منە ئێوە سەربەستن وەک چۆن من سەربەستم لە بیرکردنەوە ئێوەش بەهەمان شێوە بۆیە پێویست ناکات بەم جۆرە قسە ناشرینانە ناکات ئەوە نە ئیهانەیە بە خوێنی شەهیدان نە هیچ شتێک تەنها باوەڕی خۆمە .
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووتان

مستەر تێکۆشەر ئەو دێڕەت وای کرد کەمن ئەو قسانە بنووسم وادیارە کاکە کوردۆش هەمان شت من ئەوکەسە نادوێنم کە قێزی لەسروودی نیشتیمانیم بکاتەوە
ئەمە دێڕەکەتە
[COLOR=Red]کاتێک کە گوێم لە سروودی ئەی ڕەقیب دەبێت هەمان هەستم هەیە کە گوێم لە سروودی نەتەوەیی ووڵاتێکی تر دەبێت ئەو هەستەش ئەوەیە قێز لە هەردووکیان دەکەمەوە ! [/COLOR]

بۆیە تۆش کوردیت هەوڵبدە تێکۆشە ..
تێبینی ئەمساڵ یەکەمین ساڵە کە هاوڵاتیانی ئەڵمانیا ئەوەندە ئاڵاکەیان ڕاشەکێنن ئەویش هۆی ئەوە بوو کەبینیان میلەتان چەند بەپەرۆشەوەن بۆ ئاڵاکەیان ئەوانیش چاویان لەوان کرد ئەمە قسەی وەزیرەکەیانە و کارێکی باشە قسەیەکی جوانیشە ..
سوپاس بۆتۆش بەڵێ سەربەستیت و ناشکرێت سەربەستیەکەت وابکات بەرامبەرەکەت بڕەنجێنیت ...
بۆیە سوپاس هیوادارم دڵگرانی لەدوا نەبێت قسەکانم

كاك تێكۆشەر بیرێكی زۆر زۆر سەیرت هەیە، ئەوە كەسێك ی تر بیكردایە هەموانیان ئەكرد بە كۆڵەكەی ئاشا
مادام لەو قسانەت دیارە تۆ ئەگە ركوردیش نەبیت پێت ئاساییە؟ یان كارێك بۆ كورد یان بۆ فارس یان بۆ عەرەب بكەیت ئەوە وەك یەكە لات؟
وەی بابە لەو بیركردنەوەیە.
ئاخر كاك تێكۆشەر سەربەست بون مانای ئەوە نیە ئیتر رایەكی تایبەتی خۆت دەربخەیت كە ئەزانی بەرامبەرت ئازار ئەدەیت. شەرت نیە هەموو را سەربەستەكانی خۆمان دەربخەین.
سەیری نوسینەكانی ئەم كاك تێكۆشەرە بكەن بزانن نوسینەكانی لە بارەی كوردەوە چۆنە (بەڵام ئەوەی ئێستا نوسیویەتی وابزانم كەمێك بێتاقەت بوە بۆیە لێی مەگرن)

ئەگەر بەبرای خۆشتم دانانێیت ئەوا من بە برای خۆمت دادەنێم چونکە کوردیت!
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?2,30774,page=1

دەست و بەنچەکانت نەڕزێت کاک زەندی من خاوەنی هیچ نیم وە هیچم بۆ ووڵاتەکەم نەکردووە هەموو کات خۆم بە شەرمەزاری ووڵاتەکەم دەزانم
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,31588,31616#msg-31616
بێ خەم بن

میوانی بەڕێز! کەس بەزۆر ئیجباری نەکردوویت وەڵام بدەیتەوە

ئەوە لە ڕابردوو وابوو ئێستا شتێکی ترە، مرۆ قابیلی گۆرانکاریە مامە خەمە خۆ ئەقڵ کۆنکرێت نییه.‌ سوپاسی خەمخۆریەکەت دەکەم .دیارە قسەکانم ئەزیەتی داویت ئەگەر وابووبێت من زۆر زۆر داوای لێبووردن لە هەموو هاوڕێیان دەکەم ئەگەر بەو قسانەی من سەغڵەت بووبن ، ئەمجارەش دەیڵێمەوە ئەوە تەنها ڕای شەخسی خۆمە من لەگەڵ ئەوە دانیم شتێک هەبێت کە بیشارمەوە بەڵکو من ئێستا هەڵەم لەسەر قسەکانی ئێوە هەڵەکانم ڕاست دەکەمەوە یان بە پێچەوانەوه.
بەڵام تا ئێستا وەڵامەکانتان قایلم ناکەن کە باوەڕم بە مەسەلەی نەتەوایەتی هەبێت ئەگەر ئێستا وەڵامی ئەو پەیامەنە بدەمەوە بەو شێوەیە وەڵامی دەدەمەوە

ئەگەر بەبرای خۆشتم دانانێیت ئەوا من بە برای خۆمت دادەنێم چونکە ئینسانیت!

دەست و بەنچەکانت نەڕزێت کاک زەندی من خاوەنی هیچ نیم وە هیچم بۆ مرۆڤایەتی نەکردووە هەموو کات خۆم بە شەرمەزاری مرۆڤایەتی دەزانم
خۆشەویستیم هەیە بۆ هەمووتان بەتایبەت ئەوانەی بە قسەکانم دڵگرانن چونکە ئەگەر هەڵەیەکیشم کردبێت ئەوە بە دەستی ئەنقەست نییە بەڵکو لە نەزانیمەوەیە.....

نانا كاك تێكۆشەر برای عەزیزی منی و من رێزم هەیە لە راكەت و پێم خۆش بوو كە زانیم رای پێشوت گۆریوەو بە وئومێدەم ئەمەی ئێستاشت بگۆرێت و ببێتە باشترو باشترو باشترین.
دڵم خۆشە دڵت خۆشە بە بیركردنەوەكەت و گرنگ ئەوەیە ئەوەی ئەمانەوێت راست بێت و ئێتر بە هەر شێوەیەك بێت گرنگ خزمەتی كەسێك مرۆڤێك كەسێكی هەستدار كەسێكی شایەنی رێز بكەم ئیتر ئەو كەسە كورد یان عەجەم یان هەر شتێكی تر بێت. بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین كە برا هەیە دوژمنت لەو باشترەو زۆر جاریش هەر براتە ئەبێتە پاڵپشت و لە زۆربەی هەورازە سەختەكانی ژیان پشتت بەرنادات. ئەمەش بەسەر نەتەوەكەتدا جێ بە جێ بكەو هەندێك كەسی هاو نەتەوەت لەبەر هاونەتەوەییت هەمیشە پشت و پەناتە و هەندێك جارێكیش بە پێچەوانەوە.
هەر بژین و بۆ پێشەوە بۆ خزمەت بە كەسێك ئیتر لە نەتەوەكەتە یان لە نەتەوەیەكی ترە گرنگ كەسەكە شایەنی بێت

[I][COLOR=Blue]کاکە تێکۆشەر هاو زمان و هاو نەتەوە ی بەڕێزم . بڕوا بکە من ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە لەزۆربەی سایتە کوردیەکان ئەوەی شتیکی ویستبێت و هاوکاری ویستبێت من لەخزمەتیا بووم و ئێستاش لەچەند پێگەیەکی کوردی تر کەهە ر یەکەو بەناوێکەوە خۆم تۆمار کردووە هاوکاری خەڵکی کورد دەکەم من هیچ مەبەستم ناوو پلە نیە بۆ یە لەهەر یەکەو ناوێکم هەیە ،،هاو نەتەوە بەڕێزەکەم بڕوا بکە من لەە پەیامەکەی دووەمت هیچ بێتاقەت نەبووم وەبە حەقی تۆشی دەزانم کەبۆمت نووسیبوو مەجبوورم نەکردوویت وەڵام بنووسیت لەوەیاندا بەڵێ ڕاست دەکەیت ببوورە ..
بەڵام بەخوا هیچ پلەیەکم لەناو حکومەتی هەرێم دا نیە تەنانەت هیچ . تەنها هاوڵاتیەکم و لەدەرەوەی کوردستان دادەنیشم ئەوە چەندین ساڵە .. بڕوا بکە کاتێک لەکووردستان بووم بەنیوەی ئێستام نەتەوەیی نەبووم . بەڵام ئێستا ئەوەتای لەدەروەم و دەبینم ئە وڵاتانە چۆنن بۆ مەسەلەی نەتەویی خۆیان بۆیە منیش ئەو هەستەم لادرووست بووە بەرامبەر بە نەتەوەکەم ،، ئاڵاکەم ،، سروودەکەم ، هاو زمانەکەم ،،، هەرەوەها ببوورە بڕوابکە ئەگەر کورد نەبوویتایە وەڵمم هیچ بۆنەدەنووسیت ئەم ووت هیچ نیە ئەویش یەکێکە لەدووژمنانی کوورد .. بەڵام کادەم تۆش کوورد بیت بۆیە دڵم پێی ناخۆش بوو لەناخمەوە پێم ناخۆش بوو ..
ئێستا هیچ لەدڵم نیە بەرامبەر بەتۆی بەڕێز و هیچ کام لەوهاوڕێیانی تر .. ئێمە براو کەسی یەکین هاوزمانی یەکین .
سوپاس بەڕێز[/COLOR][/I]

کاکە تێکۆشەر هاو زمان و هاو نەتەوە ی بەڕێزم . بڕوا بکە من ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە لەزۆربەی سایتە کوردیەکان ئەوەی شتیکی ویستبێت و هاوکاری ویستبێت من لەخزمەتیا بووم و ئێستاش لەچەند پێگەیەکی کوردی تر کەهە ر یەکەو بەناوێکەوە خۆم تۆمار کردووە هاوکاری خەڵکی کورد دەکەم من هیچ مەبەستم ناوو پلە نیە بۆ یە لەهەر یەکەو ناوێکم هەیە ،،هاو نەتەوە بەڕێزەکەم بڕوا بکە من لەە پەیامەکەی دووەمت هیچ بێتاقەت نەبووم وەبە حەقی تۆشی دەزانم کەبۆمت نووسیبوو مەجبوورم نەکردوویت وەڵام بنووسیت لەوەیاندا بەڵێ ڕاست دەکەیت ببوورە ..
بەڵام بەخوا هیچ پلەیەکم لەناو حکومەتی هەرێم دا نیە تەنانەت هیچ . تەنها هاوڵاتیەکم و لەدەرەوەی کوردستان دادەنیشم ئەوە چەندین ساڵە .. بڕوا بکە کاتێک لەکووردستان بووم بەنیوەی ئێستام نەتەوەیی نەبووم . بەڵام ئێستا ئەوەتای لەدەروەم و دەبینم ئە وڵاتانە چۆنن بۆ مەسەلەی نەتەویی خۆیان بۆیە منیش ئەو هەستەم لادرووست بووە بەرامبەر بە نەتەوەکەم ،، ئاڵاکەم ،، سروودەکەم ، هاو زمانەکەم ،،، هەرەوەها ببوورە بڕوابکە ئەگەر کورد نەبوویتایە وەڵمم هیچ بۆنەدەنووسیت ئەم ووت هیچ نیە ئەویش یەکێکە لەدووژمنانی کوورد .. بەڵام کادەم تۆش کوورد بیت بۆیە دڵم پێی ناخۆش بوو لەناخمەوە پێم ناخۆش بوو ..
ئێستا هیچ لەدڵم نیە بەرامبەر بەتۆی بەڕێز و هیچ کام لەوهاوڕێیانی تر .. ئێمە براو کەسی یەکین هاوزمانی یەکین .
سوپاس بەڕێز

بەڕێز میوان نوسینەكەت جوان ناخوێنرایەوە ، ووشەكانت جوانن بۆ یە پێم باش بوو جوانتر دیاربن

سوپاست دەستت خۆش بەڵێ ڕاست دەک‌یت که دام نا خۆش لەو ڕهنگه پەشیمان بووم
دووباره سوپاس

بەتەنها لە‌ هەوڵی گۆڕینی ئالاكەدا نین، مارشی نەتەوەی چەندەها ساڵەش ووتی ووتی لەسەره، فەرموون لێرە بیخوێننەوه http://www.renesans.info/articles.php?id=465

ئایا ئەو سرودەی شێرکۆ بێکەس لە چی ساڵێکدا نووسرا تازەیە یان کۆن.