تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ئەحمەدی هەردی

دیاكۆ

دیاكۆ

بڵاوکراوەتەوە

2006/10/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

فاتمه! دوو چاوی مەستت، پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و ئارەقی یەزدانییە،
بەژن و باڵاكەت نموونەی هەیكەلی یۆنانییە،
لار و لەنجەت مۆسیقایە، بەستەیە، گۆرانییە

بووكی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەكەم ست فاتمه!
تاقە پڕشنگێكی چاوت ئەو پەڕی ئاواتمه .‌..

گەرچی دڵداری لە خاكی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ كوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەكەم! ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شك بەرێ، كوژراوی ئەو چاوانەیە

هەر بە تەنیا خۆشەویستی شك ئەبەم، ست فاتمه!
سەروەتم ناوێ، بزەی تۆ، ئەوپەڕی ئاواتمە ...
...

خاوەنی ڕازی تەنیایی، خاوەنی وشەی ڕەسەن و پەیڤی نایابی کوردی و هەستی ناسک، بەرەو دنیای پڕڕازی تەنیایی کۆچی دواییی کرد.
سەفەری بێگەڕانەوەی مامۆستا "ئەحمەدی هەردی" دڵی هەر کوردپەروەر و شیعردۆستێکی هەژاند.
چەپکێ گوڵی ناسکتر له خەیاڵ، ئاراستەی گڵکۆی هەتاهەتاییی مامۆستا "ئەحمەدی هەردی" بێت!

زۆر بەداخەوە! یەکێک بوو لە هۆنەرە خۆشەویستەکانی من
کاک دیاکۆ هەر بەو بۆنەیەوه سڵاوت لێ بێ‌، ئەشێ هۆنەر لە جیاتی شاعیر بەکاربێنین؟

سەد هەزار رەحمەت لەگۆڕی...مالئاوای کرد لە هەمومان،لە شعرو ووشەی کوردی..

خوا لێی خۆش بێت..

بای ئەجەل هات و لەناكاو دەفتەری ژینی دڕیــــــم
هەتا دوێنێ خونچە‌بووم ئەمڕۆ بەناهەق هەڵوەڕیم

دروود لەگیانی پاكی

سڵاو کاک هێمن گیان، سوپاس و هەر بژیت.
بەڵێ دەکرێ "هۆنەر" لە جیاتیی "شاعیر" بەکار ببرێت.
کەسێ کە کارەکەی "هۆنین، هۆندنەوە، هۆنینەوە" بێت، دەبێتە "هۆنەر"، ئەو شتەش کە دەهۆنرێتەوە دەبێتە "هۆنراوە".
کەوا بێت، دەکرێت بڵێین:
"هۆنین، هۆندنەوە، هۆنینەوە" = شیعروتن.
"هۆنراوە" = شیعر.
"هۆنەر" = شاعیر.
نابێ لەبیرمان بچێ کە "هۆنینەوه" لە بنەڕەتدا بە واتای "پێوەکردن، ڕێکخستن" هاتووە.

هەر بژی و سەرکەوتوو بیت!