تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆنێتی نوسینی کوردی لە ulead 3d cool

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/10/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔21۔ )

سڵاو بەڕێزان....
بەڕێزان من دەمەوێ لە ulead 3d cool بە کوردی بنوسم بەڵام ناتوانم نوسینە کوردی یەکەی ئۆفیسی کوردی لە ulead 3d cool پاستی بکەم وەک ئەوەی چۆن لە Xara 3d دەکرێت کەچی سەیری سایتە عەرەبیەکانم کردووە ئەوان بە بەرنامەی ابو ڕەشید دەیکەن کەچی بەویش کردم هەر پاستی نابێت خۆمان بە Xara 3d دەیکەین ...
بەڕێزان کێشەکە لەوەدایە چۆن پاستی بکرێت ئەگینا کێشە لەوە نیە کە ئۆفیسی کوردی یان بەرنامەی ‌ابو رشید بەکار بێنی ...
سوپاسی هاوکاری کردنتان دەکەم... لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک

Ctrl+ V یاخود Shift + Insert دابگرە بۆ پەیس كردن ، بزانە پەیس دەبێت. زۆر جار هەیە بەكرتەی ڕاست پەیس ناكرێت بۆ یە ئەو ڕێگەیە زۆر باشترە.

لە کاتی دەرکەوتنی پیتەکاندا فۆنتێکی ئۆفیسی کوردی 2002 هەڵبژێرە
سەیری ئەم نمونەیە
[img]http://img93.imageshack.us/img93/2526/wenakamr4.jpg[/img]

دەستتان خۆش بەڕێز زەندی و رزگار
پاستی بوو بەو شێوە بەڵام پیتەکان پێچەوانەکان پێچەوانە دەنوسێت کاتێک کە فۆنتێکی ئۆفیسی کوردی هەڵدەبژێرم لە ulead 3d cool پاشان کە بە هەمان فۆنت نوسیومە لە ئۆفیسی کوردی دێم پاستی دەکەم یەکسەر نوسینەکان پێچەوانە دەبێتەوە و فۆنتەکەش کە فۆنتێکی ئۆفیسی کوردی یە لە ulead 3d cool هەڵم بژاردووە دەگۆڕێت بۆ فۆنتێکی unikurd نوسینەکان پێچەوانە دەبێتەوە

بەڕێزان بەس یەک تێبینی ئەوێش ئەوەیە کە من ئۆفیسی کوردی 2004 بەکار دێنم هیچ جیاوازییەک هەیە تا کار بکاتە سەر ئەم ‌حاڵەتە

دەستان خۆش چارەسەرم کرد سوپاس بۆ هاوکاریتان هەموو کێشەکە ئۆفیسی 2004 بوو کردم بە ئۆفیسی 2002 چارەسەر بوو دەستان خۆش
هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژیتان بۆ دەخوازم نمونەتان هەر زۆر بێت
زۆر سوپاس بۆ ستافی گروپی کورد ئای تی بەڕاستی زۆرم سوود لە سایتە وەرگرتووە

سڵاو بەڕێزان منیش ئەو کۆپی یە دەکەم لە Ulead media studio pro.8 بەڵام من هەندێک پیت دەرناچێت وەکو (و، گ) هەندێکی تر هیوادارم چارەسەرێکم بۆ بکەن

سڵاو كاك Jihangir!
فەرموو لیرە من ڕوونم كردۆتەوە ، دوای خوێندنەوەیان كرتەیەك لەسەر وێنەكە بكە دەبینی من نوسیمومە "كوردئاتی گروپ" كە هەردوو پیەتەكەی تێدایە تۆ ئاماژەت پێ كردووە.(و، گ).
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,36581,36596#msg-36596

سەركەوتوبن

سڵاو کاک زەندی
کاک زەندی ئەو ئەو ئۆفیسەی تۆ هەتە زۆر بە جوانی ئایکۆنەکان دەرکەوتووە و بە ڕوونی نوسراوە ئەگەر دەکرێت بە ئەرک نەبێت بۆم بنێرێت یان هەر هێچ نەبێت لینکەکەیم بۆ بنێری چونکە من لە ئی کورد دام گرتووە یان لە سایتێکی فارسی دام گرتووە لە هەر کۆمپیوتەرێک سێت ئەپی دەکەم هەر بەو شێوە ئایکۆنەکان دادەبەزێت

بەڕێز سۆزان هەرلەژێر ئەو ۆێنەی تەماشات كرد كرتەیەك بكه لەسەر دابگرە‌ پرۆگرامەكە ئامادەی بۆ داگرتن.

بەڕێز کاک زەندی من ئەوەشم داگرت یانی هەر ئایکۆنەکان بە هەمان شێوە دەردەکەوێت پێم بڵێ چۆن ڕەسم ئەپلۆد بکەم با بۆت ئەپلۆد بکەم

كاتێك وێنەكە دەكەیتەوە لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەت دەردەكوێت. لەسەر كیبۆردەكەت كرتەیەك لەسەر Print Screnn بكە.
پاشان paint بكەرەوەو Ctrl+V دابگرە وێنەكە دێتە ناو پرۆگرامەكە ،ئیتر دەتوانی لەێدا دەست كاری بكەیت لەسەری بنوسی.
كاتێك تەواو بویت File - Save traget as بكە لەخوار ئەوەی كەناوەكەی دەنوسیت ،بیكەرەوە بە Gig یا JPEG سەیڤی بكە بۆ ئەوەی قەبارەكەی بچووك بێت.
دوای لێرە Uploade ی بكە.
http://www.imageshack.us/
ئیشارەتی ئەو چوارگۆشەیەی بەرانبەر Resize image بكەو پاشان بەرانبەرەكی بكەوە بۆ گۆڕینی قەبارەی وێنكە.
كە وێنەكەت دانا لەخوارەوە ئەدرەست دەداتێ ئەو ئەدرەسەی یەكەمیان لێرە دابنێ پاشان كرتەیەك لەسر پێشبنی بكە ،دەبینی وێنەكە دەبینیت.

بەڕێز گیان
ڕەسمەکە زۆر هەوڵم دا کە ئەپلۆدی بکەم بەڵام هێڵەکەم زۆر خاوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئایکۆنەکان بۆ نمونە ئایکۆنەکان لای تۆ زۆر بە جوانی دەرکەوتن بەڵام لای من بە شێوەی نێشانەی پرسیار دەرکەوتن
بۆ نمونە بەم شێوە دەرکەوتن
ا؟ر؟بات ؟؟ج ترج ت ؟؟؟ێ؟ ج؟سرا؟؟
اکرۆبات انترنێت
چۆن نوسراوە اکروبات بەم شیوە هەمووی بە شیوەی پرسیار نوسراوە

مەبەستت كام ئایكۆنە؟.
هۆكار زۆرن بۆ خاوی ،هەر لەهێڵەكەی خۆتەوە تا دەگاتە زۆری میوانان لەو شوێنە لەهەمان كاتددا.
دەتوانی [url=http://freeimagehosting.net/]لێرە[/url] Upload یان بكەیت ، ئەمە خەڵك زۆر شارەزایی نین ، چونكە نوێ یە.
٣ میگابایتە.

بەڕێز زەندی گیان ئەگەر زەحمەت نەبێت ئیمەڵەکەت بنێری بۆ ئیمەڵەکەم هەتا ئەو ڕەسمەت بۆ بنێرم چونکە لێرەش نزیکەی زۆر هەوڵم دا نزیکەی نیو سەعات وەستام لەسەری هەرچەندە قەبارەی ڕەسمەکەش زۆر کەمە بەڵام با لە ڕێگەی ئیمەڵەکەوە بۆت بنێرم
سوپاس بۆ ماندو بونت

ئێمەیلەكەت هەڵەیه. ناردم گەڕایەوە.
ئەمەش ئێمەیلی من.
zandy@xi.no

سۆزان خان ئەمە وێنەكەتە ، پێم وایە كێشەی فۆنتت هەیە، ئایە تۆ فۆنتی ئێرەت داگرتووەو كاتێك داتمەزراند سیدی ویندۆست كردە ناو ویندۆس بۆ كۆپیكردنی فایلی پێویست؟.

[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/KurdiOffice.jpg[/IMG]

بزانین برادەرانی تر كێشەی هاوشێەوەی تۆیان هەبووە ،من خۆم پیم وایە یاتۆ كۆمەڵێك فۆنتی زۆرت دامەزراندووە یاخود ئەو فۆنتەی ئێرەت بە ڕێكی دانەمزرانددوە.
ئەگەر فۆنتی ترت ئینستاڵ كردووە ،جگەلەوەی لێرە لایانبدە بزانە چاك نابێت.

بەڕێزان مەبەستی ئەو نیشانە پرسیارانەیە.

بەڵێ ‌ وێنەکەی منە
وە فایلی پیویست ئەگەر مەبەستت Regionanl and language بێت ئەوه بەڵێ سیدی ویندۆسم کردە سیدی درایڤ لە language دا هەڵبژاردەی یەکەممinstal file (for complex script and right to left language (including thai دابەزاندووە بەڵام هەڵبژاردەی دووەمم instal file for east asian language دانەبەزاندووە بەڵام مەبەستت چی فۆنتێکە دایمەزرێنم وە فۆنتەکانیش کە داممەزراندووە فۆنتی علی و زانست و PG و Af یونیکۆدم دابەزاندووە وە دەڵێیت فۆنتی ئێرە مەبەستت چی فۆنتێکە ...
سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت

مەبەستم فۆنتی كوردی یونیكۆده"WINDOWS KURDISH SUPPORT" ، یەكەمیان لەم لینكە
http://www.kurditgroup.org/downloads.php?cid=1&Copyrighted
هەوڵ بدە فۆنەتەكەی مام علی و ئەوانی تر كەناوت هێناون لایانبدە ، بزانەكێشەكەت چاك نابێت.

‌‌

بەڕێز زەندی گیان هەمووی ئەوانەی تۆ ووتت کردم تەنانەت کۆمیوتەرەکەم فۆرمات کردو هیچ فۆنتێکم لەوانە سێتە ئەپ نەکر پاشان ئەو فۆنتەی کە تۆ ووتت دام گرت و سێت ئەپم کرد هەر چارەسەر نەبوو هەڵبژاردەی دووەمی لانگویج لە ڕیجناڵ لانگویج دام بەزاند هەر سوودی نەبوو
هەر وەک خۆی وایە

خوشكی بەڕیزم بەداخەوە من هیچ زانیاریەكی ترم نیە لەو بارەیەوە. هیوادارم برادەرانی تر گەر كێشەی هاوشێوە‌ی تۆیان هەبووبێت یارمەتیت بكەن.
بەلام گەر هەر ئایكۆنەكان وادەركەون كێشەی نوسینت بۆ دروست دەكەن؟ گەر كێشەت بۆ دروست ناكەن تۆش خۆتی پیەوە ماندوو مەكە.

لەگەڵ ڕیزم

زۆر سوپاس بەڕێز زەندی گیان عەزیەتت کێشا لە نوسیندا کێشەی نیە بەڵام هەندێ جار لە بەرنامەیەک کە کۆپی دەکەم پاستی دەکەم نوسینەکە بەهەمان شیوەی ئایکۆنەکان بە نیشانەی پرسیار دەردەچیت