تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پهپ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/10/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

سەڵاو دۆستانی ئازیز !
دەمەوێ هەندێ فێری پهپ ببم، لە بەشی گەران زۆر زانیاریم دەستکەوت وە خۆم دریموێڤەرم هەیە کە زۆر کارئاسانی دەکات بەڵام هەرچی دەنوسم هەوڵ دەدەم پەرگەکانم بۆ ناخوێنریتەوە هەرچەندە وەگرخەری ئەپاچیشم داوەنڵۆدکردوە بەڵام هەر پەڕەکانم بۆ ناخوێنێتەوە.
پیم وایە کێشە لە ئەپاچیەکەدایە بەڵام نازانم چیە ، هەر هاوکاریەک جێگای سوپاس و پێزانینە.

تۆ چۆن پەڕگەکان بخوێنیتەوە؟
ئایا Localhost بەکاردێنی یا چۆن؟
پەڕگەکان لە کوی save ئەکەی؟

سەڵاو کاک هێمن گیان !
من پەرگەکان لە فایلێکی نۆرماڵدا سەیڤ دەکەم وەئەو لۆکاڵ هۆستە کە تۆ باسی دەکەی من هیچ زانیاریەکم نیە لە بارەیەوە، سوپاست دەکەم ئەگەر ڕونکردنەوەی زیاتر بنوسیت.
لە گەڵ ریزم

بەڕێزم سەردانێکی ئێرە خراپ نییە:
http://www.zkurd.org/diyako/php/

سەڵاو کاک دیاکۆ گیان !
سەیری ئەوەشم کرد و هەموو هەنگاوەکانم جێ بەجێ کرد وە ئێستا( پەڕ)ە ڕەنگاوڕەنگەکەش لای کاژمێرەکە دەرکەوتوە بەڵام ئەو لاپەڕەیە کە سەیڤی دەکەیم دەرناکەوێت بەجیا هەر لە درێموێڤەر دەکرێتەوە وەئەمە http://localhost ‌ نادوزمەوە تا ئەوەی کە دەینوسی و لە www سەیڤی دەکەیەت پیشانی بدات http://localhost/website هەیە بەڵام ئەوە کارناکات.

دووبارە دەستان خۆش

کاک هێمن وەڵامتان نەبوو؟

من بڵێم چی چاوەکەم ئەوە کاک دیاکۆ لینکی بۆ داناوی، ئەوە شتێک بە چەند وشەیەک بوترێ.
چ جۆرە سێرڤەرێک بەکاردێنی؟
کام ڤێرژنی php داگرتوە؟
localhost لە ئەدرێس بارەکەدا ‌ بنوسە ئەوکات ئەبینی ئەگەر سێرڤەرەکەت ئیش بکات یا نا.

ببورە ئازیز گیان ئەگەر بێزارم کردبێتن ، من سایتەکەی کاک دیاکۆم کردەوە دەستی خۆش بێت وەک نوسیشمە (پەڕ)ەکەش هاتوەتە لای کاتژمێرەکە‌ بەڵام من لۆکالهۆستەکەم نەدۆزیەوە لە هەموو فایلەکاندا وە کە ئێستا ئەم وەڵامەی تۆم بینی ئەمlocalhost خستە ناو سیرڤەرەکە ئەمە هات.
ئەوەش نازانم چۆن فایلەکانی لە کۆمپیوتیرەکەوە بخەمە‌‌ ناو لینکەکەوە وەوەک لاپەڕەیەکی سەربەخۆ دەرکەوێت.
من ئەم ڤێرژنە بەکار دێنم The PHP License, version 3.0
Copyright (c) 1999 - 2002 The PHP Group. All rights reserved.
لە گەڵ ڕیز و دەستان خۆش

هیوادارم عەرەبیەکەت باش بێ! ئەگەر عەرەبی نازانی پێمان بڵێ لە چ زمانێکدا
باشی بێجگە لە کوردی، بەداخەوە کورد لەو بوارەیا زۆر کەم تەرخەمە.
http://www.websy.net/learn/php/1.htm

کاکە گیان، تۆ چ سێرڤەرێکت ئیستۆل کردوە؟

هەر چۆنێکی بێت، لە نێو فایلی سێرڤەرەکەت، که دەکەوێتە
C:\Nawi Programi Sever\
فۆلدەرێک هە یە بەناوی www, ئەو مالپەرە‌ی دروستت کردوە دەبێت لەو فۆلدەرە دای بنێیت. لە هەمان کاتدا، ئەو سێرڤەرەی ئینستۆلت کردوە دەبێت که پی هێک پی له سەری ئینستۆل کرابێت بۆ بەکار هیێنانی.

هیوا دارم سود لەوەی سەرەوە وەر گریت.

کاک سیروان بەگوێرەی ئەو بەستەرەی که بۆم ناردی بەتایبەت بەشی داگرتن و دامەزراندن، تکایە بەوردی جارێکی تر هەنگاوەکان جێبەجێ بکە و وریای ئاگرەدیوارەکەشت بە کە پێش بە پرۆسێسەکه نەگرێت. ڕەنگە یەکەمجار کار نەکات بەڵام هیوابڕ مەبە و دووجارە و سێجارە تاقیی کەرەوە، بەڵکوو بکەوێتە کار، من جارێکی تر ئەو پرۆسێسەم سەرلەنوێ تاقی کردەوە، وتم نەوەک ئیش نەکات، هەموو شتێک بەباشی کاری دەکرد و لوکالهۆستەکەش کێشەی نەبوو. ڕەنگە یەکەم جار لوکالهۆستەکە ئیش نەکات، بەڵام خێرا:
بچۆ بۆ Start و ئینجا All programs سەیر بکە، دەبینی کە پرۆگرامێکی نوێ بە ناوی (phpdev) بە لیستەی پرۆگرامەکانت زیاد بووە. مشکەکەت بخە‌ سەری ، ناواخنەکەی دەر دەکەوێ، کە چەند شتێکی تێدایە. ئێستە بۆ ئەوەی (پهپ)ەکەت بخەیتە‌ کار، دەبێ ئەگەر ویندۆزی ئیکسپیت هەبێت کرتە بکەیتە‌ سەر (phpdev_ 2K_XP_NT)، ئەگەر ویندۆزی (98) یان (ME)ت هەبێت، کرتە بکەیتە سەر (phpdev98_ ME).

سەڵاو دووبارە و سێ بارە دەستان خۆش هەموو کاک دیاکۆ ، هێمن و کوردیش سنیپێر، بەڕێزان من هەموو ئەوانەم کردوە وەک وتم تەنانەت (پەڕ)ە ڕەناگوڕەنگەکەش دەرکەوتوە بەڵام کە کلکی دەکەم دەڵێ سیرڤس نەدۆزرایەوە.
دەست خۆش کاکە هێمن بۆ سایتە عەرەبیەکان زۆر بەسودن تەنانەت بۆ فیربوونی پهەپێ و زۆرستی تریش، بەڵام جارێ هەر لۆکاڵ هۆستەکەم کۆمەڵێک فایلی تێدایە ئەوەی لە سێرچ بارەکە دەردەکەوێ کە هیچ هی من نین.
کاک دیاکۆ گیان جاری بە ئاسانی کۆڵنادەم، ئەو هەنگاوانەم کردوە ئیکس پی بەکاردێنم.
سوپاسی دووبارەم بۆ هەمووتان

ئێ گرنگ ئەوەیە لە سێرچ بار دەربکەوێ، گرنگ نیە ئەوە هی تۆبێ یا نا.
گرنگ ئەوەیە ئێستا تۆ سێرڤەرەکەت ئیش ئەکات.

Not Acceptable
An appropriate representation of the requested resource / could not be found on this server.
Available variants:

index.htm.it , type text/html, language it

--------------------------------------------------------------------------------

Apache/1.3.24 Server at sirwan.dsl.phnet.fi Port 80
کاک هیمن و برادەران لە هەنگاوەکانی کۆتایدا ئەم موشکیلەیەم توش هات دەڵێ ئەمە تەواو نیە بەڵام هەر خەریکم جارێ .
ڕێزم هەیە بۆتان