پهپ
سەڵاو دۆستانی ئازیز !
دەمەوێ هەندێ فێری پهپ ببم، لە بەشی گەران زۆر زانیاریم دەستکەوت وە خۆم دریموێڤەرم هەیە کە زۆر کارئاسانی دەکات بەڵام هەرچی دەنوسم هەوڵ دەدەم پەرگەکانم بۆ ناخوێنریتەوە هەرچەندە وەگرخەری ئەپاچیشم داوەنڵۆدکردوە بەڵام هەر پەڕەکانم بۆ ناخوێنێتەوە.
پیم وایە کێشە لە ئەپاچیەکەدایە بەڵام نازانم چیە ، هەر هاوکاریەک جێگای سوپاس و پێزانینە.
تۆ چۆن پەڕگەکان بخوێنیتەوە؟
ئایا Localhost بەکاردێنی یا چۆن؟
پەڕگەکان لە کوی save ئەکەی؟
بەڕێزم سەردانێکی ئێرە خراپ نییە:
http://www.zkurd.org/diyako/php/
من بڵێم چی چاوەکەم ئەوە کاک دیاکۆ لینکی بۆ داناوی، ئەوە شتێک بە چەند وشەیەک بوترێ.
چ جۆرە سێرڤەرێک بەکاردێنی؟
کام ڤێرژنی php داگرتوە؟
localhost لە ئەدرێس بارەکەدا بنوسە ئەوکات ئەبینی ئەگەر سێرڤەرەکەت ئیش بکات یا نا.
هیوادارم عەرەبیەکەت باش بێ! ئەگەر عەرەبی نازانی پێمان بڵێ لە چ زمانێکدا
باشی بێجگە لە کوردی، بەداخەوە کورد لەو بوارەیا زۆر کەم تەرخەمە.
http://www.websy.net/learn/php/1.htm
کاک سیروان بەگوێرەی ئەو بەستەرەی که بۆم ناردی بەتایبەت بەشی داگرتن و دامەزراندن، تکایە بەوردی جارێکی تر هەنگاوەکان جێبەجێ بکە و وریای ئاگرەدیوارەکەشت بە کە پێش بە پرۆسێسەکه نەگرێت. ڕەنگە یەکەمجار کار نەکات بەڵام هیوابڕ مەبە و دووجارە و سێجارە تاقیی کەرەوە، بەڵکوو بکەوێتە کار، من جارێکی تر ئەو پرۆسێسەم سەرلەنوێ تاقی کردەوە، وتم نەوەک ئیش نەکات، هەموو شتێک بەباشی کاری دەکرد و لوکالهۆستەکەش کێشەی نەبوو. ڕەنگە یەکەم جار لوکالهۆستەکە ئیش نەکات، بەڵام خێرا:
بچۆ بۆ Start و ئینجا All programs سەیر بکە، دەبینی کە پرۆگرامێکی نوێ بە ناوی (phpdev) بە لیستەی پرۆگرامەکانت زیاد بووە. مشکەکەت بخە سەری ، ناواخنەکەی دەر دەکەوێ، کە چەند شتێکی تێدایە. ئێستە بۆ ئەوەی (پهپ)ەکەت بخەیتە کار، دەبێ ئەگەر ویندۆزی ئیکسپیت هەبێت کرتە بکەیتە سەر (phpdev_ 2K_XP_NT)، ئەگەر ویندۆزی (98) یان (ME)ت هەبێت، کرتە بکەیتە سەر (phpdev98_ ME).
ئێ گرنگ ئەوەیە لە سێرچ بار دەربکەوێ، گرنگ نیە ئەوە هی تۆبێ یا نا.
گرنگ ئەوەیە ئێستا تۆ سێرڤەرەکەت ئیش ئەکات.