ئەلفابێتی ئیسلامی؟؟!
لەم ماڵپەڕە ئەو شتەم بەرچاوكەوت
http://www.xandan.com/
نازانم بەقسەی كێ وایە؟
بژین
کاک سیامەند باشتر وا بوو بەوی تریشیان بوتایە "ئەلفابێتی مەسیحی".
بەڵام نازانم پیتەکانی (ئا، ئە، ئۆ، ئو، ئوو، ئی، ئێ، پ، ڕ، ژ، ڤ، گ، ڵ، ۆ، وو، ە، ێ) کە تایبەتن بە زمانی کوردی سەر بە چ دینێکن؟ نەڵێی: "زەردەشت!".
ئاخۆ تا چ ڕادەیەک پێویست دەکات هەموو شتێک بەرگی دینیی پێوە بێت؟
ئەوە وەکوو پێوانەی کورد و سوننە و شیعه وایە.. ئەمیان نەتەوە و ئەویان دین..
سە یرە، خۆ ئەو سا یته موسڵمان دای نەناوە، ئیتر داواتان به دین و ئاینه وه چی یه؟ خۆتان داتان تاشیوه، خۆ تانیش بەر پرسیارن فوربان!
بەڕێز کابانی زێدە هێژا
هیوادارم بەهەڵە لە بۆچوونەکان تێ نەگەی، کەس باسی دین و ئایین ناکات و کەمترین بێڕێزییەک بە هیچ ئایین و ڕێبازێ نەکراوە. بۆچوونی ئێمە لەسەر ئەو داهێنانە نوێیە (ئەلفابێتی ئیسلامی) ئەوەیە که ئەو زاراوەیە نەدەبوا بخوڵقێنرێ، چونکوو ئەلفبێ پێوەندیی بە زمانەوە هەیە نەک بە دین و نابێ بە زۆر بلکێنرێت بە دینێکی تایبەتەوە.
هەر کەس ئەوەی داناوە گەر تۆزێ بیری لێ بکردایەتەوە دەیزانی کە لە ئەلفبێی کوردیدا کۆمەڵێ دەنگ و پیت هەیە که تایبەتە بە زمانی کوردی و لە زمانی عەرەبیشدا بەکار نابرێت. ئیتر بۆ پێی بڵێین ـ ئەلفابێتی ئیسلامی ـ ؟
پێت وا نییە ئەوە دەمارگیری (تعصب) دەبزوێنێ و کەسێک سەر بە ئایینێکی تر جگە لە ئیسلام بێت وای لێ دێت بسڵەمێتەوە لە بەکارهێنانی ئەو ئەلفابێتە؟!
باشە کوردانی ئێزیدی، ئەهلی هەق، جوو، فەلە، بەهایی و تەنانەت ئەوانەی دەسبەرداری هەموو دینێکن چی دەڵێن؟
کەوا بێت با دین و زمان تێکەڵ نەکەین. ئەم بۆچوونەی من هیچ بێڕێزییەکی تێدا نییە بەرانبەر بە هیچ دین و ئایینێ.
بۆ ئاگاداریشت ئەگەر باش لە بۆچوونەکانی سەرەوە ورد بووبیتەوە بۆت دەردەکەوت کە ئەوانەی بۆچوونیان نووسیوە، دانەری ئەو سایتە نین و هیچکامیشیان بێڕێزییان بە هیچ ئایین و دینێ نەکردووە.
عه فوت فەرمووو شەکرت شکاند ڕەشمەند،
ئە گەر لە کوردیت بزانیبا دە تزانی کە بە لاتینی Caban واتا جابان نەك کابان.
چونکە C= ج و K= ك، بۆ یه زۆر هەژاریت له کوردیدا.
به ڕسته کەشدا دیارە تا چەند ڕێزی خۆشک و دایکت ده گریت.
"چیمان هەیە بۆ چێشتەنگاو؟"
کاك دیاکۆش بۆچونەکانت هەمو لە جێی خۆیەتی تەنیا ئاخر دێڕ نەبێت، من مە بەستم لەوانەیە وەک دەسپێکەری ئە م پە یامە کە "زۆر زەینڕەش" و هەژارە، ئەوانە ش کە هیچ ڕێزیان بۆ جیاوازی ی بۆچون و ئاین نی یە و ڕای جیوازیان پێ پەسند نا کرێت!
جەبان یان کابان کامیان ڕاستە
لەوەتەی کوردئایتی دەبینم نەخۆشی لێنابڕێت!!!!!!!!!!!!
خوشکی بەڕێز بێ ئەوەی نەپرسیارت لێکرابێت بێئەوەی نەنوسینەکانت پەیوەندیان پێکەوە هەبێت.
سیامەند پرسیار
دیاکۆ وەڵام
کاوە وەڵام وە بۆچوون
تۆ (جەبان یان کابان) چیت بەم، مەزوعەوە هەیە
نەخۆشی نەبێت ئەم قسەکردن و جنێوادانە چیە پەتت پساندوە؟
ئاخ خۆ تێهەڵقورتێنەر
یەک شتم لەبیر بوو
لەوە ئەچێت خەیاڵ بی
ئەمە مەعنای چی
==
زۆر زەینڕەش" و هەژارە، ئەوانە ش کە هیچ ڕێزیان بۆ جیاوازی ی بۆچون و ئاین نی یە و ڕای جیوازیان پێ پەسند نا کرێت!
==
جیاوازی بیرو ڕای چی ؟؟
ئەمە بەشی زمانی کوردیە
ئاخ توان دوو
باشە بەڕێز جابان ببورە
بەڵام تكایە ئەم باسە چی پەیوەندی بەئاینەوە هەیە بەڕێز؟
من پرسیارەكەم لەبەشی زمانی كوردیدا كردوە وە ئەشزانم بۆ پرسیارەكەم كردوە. دیارە كەم یان زۆر شارەزاییم هەیە.
دووبارە سوپاس بۆ ئەو وشە جوانانە و ڕێزمان بۆ هەموو ئاینێك
بژین
من لێرە حەقم نیە بەسەر باسەكانەوە بەڵام حەز ئەكەم وەڵامێك بۆ ئەمین بنوسم یانی بۆ ئەبێت كەس خۆی هەڵنەقورتێنێ ئەی ئەم سەكۆیە تەنها هی ئەلف و بێ یەو كەسی تر نابێت قسە بكات؟ یان ئەم سەكۆیە بە دەست هەڵبرینە؟ ئەنجا بۆ جابان و كرد بە جەبان؟ ئەوە كێ بە تۆی وت وەرە جواب و قسە بكە بۆ ئەوەی تۆ خۆ هەڵقورتین نیە بۆ ئەوەی كەسانی تر تێ هەلقورتینە؟
دیارە تۆش یەكێكی لەو نەخۆشیانەی ئەم سەكۆیە توشی بوە سەیری وەڵامەكەی كاك سیا بكە چەند سادەو جوان بە پێزە ئیتر تۆ چی؟