تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

چەقالە

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

هاوێیان برواتان بێت لەم شەوانەدا لەگەل چەند هاورێیەک چەقالەمان دەخوارد،لەناو خۆماندا پهرسیارمان کرد کە ناوی چەقالە لە چیەوە هاتووەو ناوکی چ روەکێکە؟؟؟ تا ئێستاش كەسمان نەمان زانی چەقالە ناوکی ج روەکێکە؟؟
ممبەخشن گەر پرسیارەکەم لەجێی خۆی نەبێت!!! نەزانین عەیب نیە.......

دەگوترێ کە چەقالە لەناو گۆڕی (تووتانخاموون) دۆزراوەتەوە و یەکەمجاریش دەوروبەری ٥٠٠٠ ساڵێك لەمەوبەر لە ڕۆژهەڵاتدا چێنراوە. کاتی خۆی ڕۆمەکان لەتەك خۆیاندا هێناویانەتە ئینگلیستانەوە. چەقالەخۆری ئازیز، "چەقالە" ناوی درەخت و میوەکەیشێتی. بۆیە سێودوو مەکە و بۆ خۆت هەر چەقالە بخۆ!

چەند وێنەیەکی درەخت و بەری چەقالە:

[IMG]http://www.visityubasutter.com/images/destinations/ag-almond_tree.jpg[/IMG]

[IMG]http://www.hort.purdue.edu/ext/senior/fruits/images/large/almond.jpg[/IMG]

[IMG]http://www.hlasek.com/foto/amygdalus_communis_6560.jpg[/IMG]

سوپاسی وەلامەکەت ئەکەم کاک عبدوڵڵا...
برای زێدە ئازیز ئەوەی بەرێزت باسی لێوە دەکەیت ئەوە (بادەم)ە...سلێمانیەکانیش پێی دەڵێن بایەم،،،،ئینجا با شتەکان تێکەل نەکەین چونکە بایەم جیاوازە لە چەقالە...........
بایەم ناوکی( چوالە‌) یە،واتە کاتێک چوالە وشک دەبێتەوە ناوکەکەی رەق دەبێت و ئەوە پێی دەڵێن بایەم،بەڵام چەقالە شتێکی ترەو بارستای بچوکترە لە بایەم و ئەم سوێر دەکرێت وەکوو قەزوان و دەکرێتە شەوچەرەی شەوان وەکو گوڵە بەڕۆژەو شتەکانی تر.....هیوام وایە لەیەکتری گەیشتبین....

سوپاسی چەقالە خۆر بۆ هەمو لایەک

دەم خۆش کاک عەبدوڵڵا
بەڕێز کاک چەقاڵە خۆر، چەقاڵە و چواڵه هەردووکیان خۆت وتەنی بادەم، باوی یان بایەمه به پێنەگەیشتووی.
ئەوەندەیە‌ چەقاڵه وشەیەکی فارسییە و چواڵە کوردی :)
لەوانەیە ئەوە‌ی تۆ باسی دەکەی شتێکی تر بێت‌؟! گەر وێنەیەکی دابەزێنی وابزانم باشترە، ئیتر جیاوازییەکەی ئەزانین.
کاک عەبدوڵڵا ئێمه چەقاڵە یان چواڵەمان لە کوێ دەست کەوێ؟ یان ئەبێ خۆزگەی بۆ بخوازین :)

وا دیاره کاك چەقالەخۆر، تۆ چەقالەخۆر نیت:

یان لەوانەیە هەر وەك كورد دەڵێ: "کاڵەك خۆر بیت" نەك بێستانڕن". بەڕێز ئەگەر تۆ ئەو سیفەتەت هەبێت کە کردووتە بە ناوی خۆت، دەبوو بتزانیبا بەڕاستی تۆ چی دەخۆیت، "چەقالە، چوالە" یاخود "بادام، بادەم، بایەم".
"بایەم" لە سلێمانی واتای "نەخێر، نایەم"یش دەدات بەپێچەوانەوە.

بەڕێز تۆ پرسیاری ناوکی ڕووەکت کردووە، ئاخر پێم ناڵێی ڕووەك ناوکی لەکوێ بووە تا بەر نەگرێت و ئینجا ئەوە بەرەکەیەتی کە ناوکی هەیە نەك ڕووەکەکە.
پاشان وەك کاك کوردی دەڵێت، چوالە واتا "فەریکەبادەم، بادەمی کاڵ". کە ئەمەش هێشتا وشك نەکراوە، سوێر نەکراوە و نەبووە بەو "کاڵەك"ە تا ئێوە وەکوو شەوچەرە، بیچەرێنن.

کاك کوردی،
فارس دەڵێن "چغالە" و لای فارسان بۆ میوەگەلێکی کاڵ و پێنەگەیشتووی وەك بادام، شێڵانه*‌ و لەو بابەتە بەکار دەهێنرێت و ئینگلیزەکانیش بەو واتایە دەڵێن "almonds".

کاکی چەقالەنەخواردوو :)
خۆ ئەگەر ناوی دیکەت دەوێت بۆ بادەم‌، فەرموو:
باڤی، بەهیڤ، باوی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*شێڵانە= قەیسی، زەردەلوو

هیوادارم ئێستا لاتان ڕوونتر بووبێتەوە!

کاك کوردی، بۆ چوالە یان چەقالە سۆراغێکی گۆڕی تووتانخاموون بکە، بەشکم وەکوو لەسەرەوە وترا لەوێ پەیدای بکەیت. لە هەشتاکاندا لە کوردستان حەوشەی ماڵە هاوسێیەکمان درەختێکی چەقالەی تێدا بوو، بڵێی تووتانخاموون دوو گۆڕی نەبێت :)

سەرکەوتوو بن!

دەم خۆش کاک عەبدوڵڵا
وەڵڵا من ئەوەندی لێم ئەزانی لەسەرەوە نووسیم.
بەس لە یادم بێت وشەی‌‌ ( چقالە)ەمان بەکار دەهێنا بۆ باوی کاڵ، لەوانەشەی دیالێکت بێ، یان من بە هەڵە وشەکەم وەرگرتبێ.
بەهەر حاڵ، من لاریم لە وڵامی بەڕێزت نییە، ئەوەی قسەی لەسەرە ئەو شتەی ئەو برادەرەیە کە خواردوێتی و نازانین چییە‌ :) ؟!
سەرکەوتوو بن

نەوەڵا...
کاک عەوڵا..
من چەقالە خۆرنیم ..من بەسوتفە خواردم چونکە دەمو دان و کاکیلەی خۆم خۆش دەوێت نایکەمە قوربانی چەقالە رەقە...
من لە تەمەنم نەمبیستوە بایەم بەمانای نەخێر یان نایەم دێت لە سلێمانی،هەڵبەتا یان من خەڵکی ئەو شارە نیم یان عەوڵڵا گیان تۆ خەڵکی باوەنوری...
ئەشبێت عەوڵا گیان تۆ شەش تەمەنی منت هەبێت زانیاریت زیاتر بێت !!!! بەڵام ئەمە ئەوە نابەخشێت کە زانیاری بەبێ ڕێز ببەخشیت،چونکە لە نوسینەکەتدا زۆر بێ رێزی پێوە دیارە،چونکە من لەسەرەتادا نوسیومە (نازانین عەیب نیە)....
بۆیە لەم ساتەوە منیش ئامادەنیم زانیاری لە مرۆڤی بێ ڕێز وەربگرم و پرسیاریش ئەبەد نەکەم لێرە،.تا ئەبەد ماڵئاوا...... کاک عەوڵا

ئەزانی چی ...
من سەرباری چەندین بێڕێزی بەرامبەرم لێرە، قەت گوێشم نەداوەتێ. بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە کە من بە هیچ شێوەیەك مەەستم بێڕێزیکردن نەبووە و نییە بە تۆ یان هەر کەسێکی تر. ئینجا داواکارم کە هەر ئاوا لەخۆتەوە بڕیار نەدەیت و تۆزێك بەوردی لە شتەکان ڕابمێنە!

با یەم، واتای پێچەوانەی (نەخێر نایەم) دەدات :) ئەوە مەبەستی من بووە و لە ژیانیشمدا باوەنوورم بە چاو نەبینیوە، ئازیزم.

(لەوانەیە ‌تازە چووبیته ‌باخچەی ساوایان کە پێت وایە تەمەنتان شەشیەکی تەمەنی بەندەیە :)

ئەم سەکۆیەش ماڵی بەندە نییە تا دڵت لێرە بڕەنجێت، ئەگینا زەمانێک بوو بەندە ئێرەی لەبیر بردبۆوە. لەکۆتاییشدا داوات لێ دەکەم ئارام بیت و ڕێزی بەرامبەر بگریت، چونکە بەو شێوەیە ڕێزی خۆت دەگریت.

لەگەڵ ڕێزمدا،
عەبدوڵڵا

بەڕێزان، کێشەی نووسین لەوەدایە کاتێ مرۆڤ سوحبەتێکیش دەکات، چونکوو وشەکان بێگیانن مرۆڤ سوحبەتەکان هەست پێ ناکات و بەهەڵە لە یەک تێ دەگات. دڵنیام هیچکامتان مەبەستی خراپتان نەبووە بەرانبەری یەکتر. هیوادارم دڵتان فراوان بێت.

با من شتێک لەسەر چەقالە بنووسم؛
دەوەنێکی گەڵاوەریوە لە ناوچە بەردەڵانییە وشکەکان و زورگەکاندا دەڕوێت. هەروەها لە ناوچەی دارستانە نزمەکان و شوێنە لێژەکاندا، پێشی دەگوترێت بایف یان چەقاڵە. ئەم دەوەنە بێ دڕکە، کە گوڵ دەکات بۆ ڕازاندنەوەی باخچەکان جوانە، بەرەکەی لە بەری بادەم دەچێت، دەخورێت. ناوکەکەی تاڵە، چەقاڵە سوێر دەکرێت دەخورێت. واتە دەتوانی خوێی پێدا بکەی و بیخۆی.
ئەم ڕووەکە جگە لە‌ کوردستان لە وڵاتانی تریش وەکوو سووریا و لوبنان و تورکیا و ئوردوون و ئێراندا دەڕوێت.
ناوی چەقالە ئاسان نییە بزانی لە کوێوە هاتووە، فارسەکانیش پێی دەڵێن چەقالە وا دەینووسن: (چغالە)، هەروەها (بادام کوهی)شی پێ دەڵێن.
لە کوردستاندا هەندێ ناوی ناوچەییی تری هەیە، بۆ نموونە لە دهۆک و زاویتە پێی دەوترێ "شفشنک" و لە شەقڵاوەش "شواشینی"ی پێ دەڵێن.
دەتوانن لە بەرەکەی ڕۆنیش بگرن و تەنانەت وەکوو ناردە بینێرنە دەرەوەی وڵاتیش.
ڕەنگە لە هەندێ فەرهەنگ و پەڕتووکدا بنووسن چەقالە و بادەم یەک شتن، بەڵام لەڕاستیدا وا نییە. لە یەک دەچن بەڵام دوو شتی جیاوازن، بادەم توێکڵەکەی ناخورێ ناوکەکەی دەخورێ، کەچی چەقالە توێکڵەکەی دەخورێت.

لە هەندێ ناوچەدا بە بەری کاڵ و نەگەییوی ڕووەکێ دەڵێن چەقالەی کردووە، دیارە ئەوە مەبەست ئەو "چەقالە"یە نییە کە کاک "چەقالەخۆرێک" باسی لێوە دەکات.
ناوە لاتینییەکەی چەقالە دەبێتە: (Prunus Arabica, Amygdalus arabica).
بەڵام ناوە زانستییەکەی بادەم دەبێتە: (Prunus communis, Amygdalus communis). لە زمانی ئینگلیزیشدا بە بادەم دەڵێن: (almond).
من هەر ئەوەندەی لێ تێ گەیشتووم، ڕووەکزانیشم هیچ باش نییە ببوورن.

دوای رێزو خۆشەویستیم بۆت کاک دیاکۆ...

بەڕێزت هەر لە نوسینەکەیدا دیارە کە چە ند ڕێز لە ووشەکانتا دەبارێ،ئەوە دەیسەلمێنی کە خۆت بەرێزیت و دەتەوێت سود بە خاڵک ببەخشیت...بێ ئەوەی بیکەیتە گاڵتەجاڕو بێ ڕێزی بەرامبەر بکەیت‌....
منیش لەگەڵ بۆچونەکەی بەڕێزتام کە چەقالەو بادەم دوو بەروبومی جیاوازن،بەڵام لای کاک (عبداللە بحر العلوم) ،چەقالەو،چوالەو،بایەم و،نایەم و،کاڵەك و....هتد
هەر یەک شتن ..دوای ئەوەش بەشپرزەیەکەوە دەنوسێ گوایە ئەو چەندەها جار بێ رێزی بەرامبەر کراوە هەر گوێشی نەداوەتێ!!!نابێ کاکە نا، ئێمە هەموو مرۆڤمان پێدەوترێت خاوەنی یەک کلتورو یەک زمانین،ئێمە ئەبێت ملکەچی ڕاو بۆچون و هەڵوێستی یەکتر بین،بە کەم سەیری بەرامبەرەکەمان نەکەین..بەرێزەوە دەستی یەکتر بگرین...
من ‌هیچم نەما بیڵێم و کۆتای بەم بابەتە دەهێنم و پێم وایە ئەم کۆپلە شیعرەی پیرەمێردی فەیلەسوف هەموو مەبەستەکانی من بپێکێ....

ئەبێ بەخشندە مل کەچکا له ‌ ڕاستی موچەخۆری خۆی
سوراحی سەرفرو دێنێ لە بۆ پیاڵە کە تێیکا بۆی
ئاو کە داری لەسەر سەر ڕاگرتووە ئەزانێ چی تیایە
لەلای نەنگە نوقمی کا گەورەیی وایه........

لەگەڵ رێزو ‌خۆشەویستیم...

بمبەخشن هاورێیان کە ئەو شیعرە دوو دێری کۆتایم هەڵە نوسیبوو ئەمە راستەکەیەتی.....

ئەبێبەخشندە مل کەچ کا،لە راستی موچەخۆری خۆی
سوراحی سەر فروو دێنێ لە بۆ پیاڵە کە تێکا بۆی
کە ئاو داری لەسەرسەر گرتووە،ئەزانێ چی تیایە
لەلای نەنگە کە پەروەردەی نقوم کا گەورەیی وایە