کوردی
2006/08/22
خوێندنەوە ( ۔2۔ )
بەڕێزان پالارامۆ واته چی؟ ئایا ئەم وشەیە کوردیە؟ سوپاسی پێشوەخت کوردی
1 / دیاكۆ
2006/08/23
سڵاو، من (پالارامۆ)م نەبیستووە، بەڵام ئەگەر مەبەستت (پانۆراما) بێت، ئەوە کوردی نییە و لە زمانە ئەورووپییەکانی وەک ئینگلیزی و فەرەنسیدا هەیە و بە واتای "دیمەن، دوورنوێن" دێت و بە ئینگلیزی وا دەنووسرێت: (panorama).
2 / کوردی
2006/08/24
سوپاس کاک دیاکۆ هەر ئەوەی بەڕێزتان نووسیوتانە دروستە، بەداخەوە میدیای کوردی لە جیاتی ئەوەی هۆکارێک بن بۆ زیاتر ئاشنا وشە کوردییەکان، کەچی بە پێچەوانەوە هەوڵ ئەدەن وشەی بیانی زیاتر بەکار بێنن. پاتۆراماش یەکێکە لەو وشانەی کە لە میدیایەکان زۆر دوبارە دەبێتەوە. کوردی