تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی دوای فۆڕمات

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔23۔ )

سڵاو
دوای فۆڕمات کردنی کۆمپوتەرەکەم .. لاپەڕەکانی ئینتەرنێت ڕەنگە ئاساییەکانیان نەماوە ئەو شێوە جوانەی پێشوو کە ڕەنگاو ڕەنگ بوو نەماوە ..وەلەکاتی کردنەوەی لاپەڕەکاندا زۆر بەهێواشی دەجوڵێت و ئاسایی نییە..شێوەی پیتەکانیشی وا هەست دەکەم گۆڕابێت. ڤیندوسی ئیکس پی هۆم بەکار دێنم ..هەندێت بەرنامەشم بۆ داگرت لەوانە فلاش پلەیەری 8 و9
وه ماکرۆ مەیدیاپلەیەر بەڵام هەرورک خۆیەتی و بۆهەموو لاپەڕەکانی ئینتەرنێت هەر وایە ..
سوپاس بۆ ماندووبوونتان.

Update ی درایڤەرەكانت بكە ، یاخود بزانە نیشانەی هەڵەیان لەسەر نیە
بەتایبەتی درایڤەری شارم ( گرافیك كارت) !.

تکایە پێش فۆرمات کەمێک زانیاری وەربگرن دوایی فۆرمات بکەن وە ئەوزانیاریانە لە زۆر شوێن بە زۆر زمان دەست ئەکەون،
بۆ کێشەکەشت درایڤەری گرافیک کارتەکەت تەواو نیە، درایڤەری خۆی بۆ دابەزێنە. کێشەت نامێنێ.

سڵاو
بەڕێز ئەگەر سەیرێكی بەشی (گەڕان)ت بكردایە وەڵامەكەت بە خێرایی دەست ئەكەوت.
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,35448?VoIP

برایانم دووبارە سڵاو

سووپاسی بێ پایانم بۆ وەڵامەکانتان ...
بەڵێ لە درایڤەرەکاندا دوو دانەیان نیشانەی پرسیاری زەردی لەسەرە بەم شێوەی خوارەوە نوسراوە.
Beldschermadapters
-MSI MS-Sstarforce Geforce4 MX 4000 ( NVIDA Geforce4MX 4000).

-Overge apparaten
Ethernet-controller
SM-buscontroller
هەوڵم دا ئینستاڵی بکەمەوە لەڕێگەی ستوور پرۆگرامه کەەیەوە بەەڵام بۆم نەکران.

بەڕێزانم..لێتان ناشارمەوە دۆستێکم دوێنێ بۆی فۆڕمات کردم ئەوزانیاریانەی بەڕێزتان 100% کێشەکەی منه بەڵام وەك کاک داناش ئەوبەشەی بۆداناوم ئەوە هەمان کێشەمە ماویسم وەستاوە .
هەوڵی ئەوەماندا جارێکی تر فۆڕماتی بکەینەوە بەڵام ئەوەی دوای دامەزراندنی سیدی نیشانی دا نوسرابوو بۆتی سی شکاوە واتە فۆڕمات ناکرێتەوە جارێکیتر.. زۆر سوپاستان دەکەم بەگشت لایەک هاوکاریم بکەن تا کێشەکەم چاك دەبێت..وە پێویستم بە روونکردنەوەی زیاتر هەیە چونکە شارەزایم زۆر زۆر کەمە بەهیوای ماندووتان نەکەم لەگەڵ ڕێزم.

سڵاو و ڕێز

تکایە هیچ پرۆگرامێک بۆ درایڤەر دامەبەزێنە، درایڤەر پرۆگرامی بۆ چیە؟؟؟
ناوی هاردوێرەکە بدۆزەوە و بڕۆ لە سایتی سەرەکی کۆمپانیاکە دایبەزێنە.

drivermagic.com ئەمە خۆی ڤایرۆسە

کاک هەوراز
کارەبا لە پی‌سی بکەرەوە
دووگمەی داگیرساندن داگره
کارەبا لە پی‌سی گرێبدە
ئەگەر ویندۆز بەکار کەوت باشە ئەگەر نا فۆرمات بکەوە

ئەگەر هەمان پەیامی دا ، ئەوا پەیامەکە بنووسە بۆمان

بۆ درایڤەر زانیاری هاردوێرەکان بنووسە تا درایڤەری بۆ بدۆزینەوە

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

کاک وشیـــــــــــار
سڵاو بەڕێزم
ئەوەی بەڕێزت وتت کردم بەڵام بەداخەوە هەروەک خۆیەتی..کێشەی گەورەم ئێستا ماویس هیچ ئیش ناکات ناتوانم بچمە ڤیندۆسەوە ..
لەگەڵ ئەوەشدا وەک لە پەیامی پێشوو تردا باسم کردووە هاردەکە توانای فۆڕماتی نەماوە دوای دامەزراندنی سیدی بۆ فۆڕمات پێم دەڵێ هاردی سی شکاوە ...
ئێستا کێشەکەم لە ماویس دایەو وەک ئەوبرایانە باسیان کردوە گرافیک کارتم تەواو نییە..بەڵام لە هارددرایڤەرەکاندا دوانیان نیشانەی پرسیاریان لەسەرە بە ڕەنگی زەرد وە بەم جۆرە نوسراون ..
1-Beldschermadapters
-MSI MS-Sstarforce Geforce4 MX 4000 ( NVIDA Geforce4MX 4000).

Overge apparaten
Ethernet-controller
SM-buscontroller .......بەهیوای هاوکاری ...لەگەڵ ڕێزم بۆتان

سڵاو و ڕێز

کاک هەوراز

پی سی لە کارەبا دەربهێنە
وایەری ماوس دەربهێنە
باتری بایۆس ( کەیسەکە بکەرەوە لەسەر مازەر بۆرد باتریەکی پانە ) دەربهێنە
ماوەیەک وازی لێبێنە
ئینجا باتری، وایەری ماوس، وایەری کارەبا بخەرەوە شوێنی خۆی

ئەگەر ماوسەکە ئیشی نەکرد ماوسێکی تر بەکار بێنە

پەلەی لێمەکە

ئەگەر هەمان پەیامی دا
تکایە بینووسەوە بزانین هاردەکەی کێشەی چی‌یە

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

درایڤەرەکەت ئەمەیە،
http://www.nvidia.co.uk/content/license/driver_license.asp?language=en&url=ftp://download.nvidia.com/Windows/91.31/91.31_winxp2kmce_international_whql.exe

دووبارە سڵاو
دەستی ماندووبونتان دەگوشم..هەربژین و سەرکەوتوبن ..زۆر ماندووم کردوون.
کاک وشیار ...براکەم ڕێنماییەکەتم جێ بەجێکرد..وەلە ڕێگەی ماوسی بێوایەرەوە کارم پێ کرد بۆماوەی یەک تا دوو خولەك ئەویش وەستا ئەگەر چارەسەرێکی ترت لابێت سوپاست دەکەم.

کاک هێمن..برای بەڕێزم له و‌ یەک دوو خولەکەی کەماویسی بی وایەر کاری پێکرد هەوڵم دا لەگەڵ لینکەکەی بەڕێزت بەرنامەکەم کلیك کردو دامگرت تانزیکی تەواوبوون بوو هیچ کێشەی نەبوو بەڵام پێش تەواوبوونی یەك دوو نوکتەی سەوزی مابوو پڕ بێتەوە پەیامێک بەقەبارەی بچوک هاتوو نووسرابوو ناتوانرێت داونلۆد لەسرڤەیسەوە تەواو ببێت...بەڵام لە کۆمپوتەری منداڵەکانم تاقیم کردەوە بێ کێشە بوو بەتەواوی دابەزی دوای سڕیمەوە ...

ئایە بەڕێزتان بە پێــــی زانیاریتان هیچ ئەمەلێکتان هەیە کە بتوانن ڕێنمایی ترم بکەن چوونکە ئەوەی من لەم ماڵپەڕە دەیبینم ئێوە لەریزی پیشەوەی هاوکارانن، دیارە برایانی تریش زۆرن و نمونەتان هەر لەزیاد بووندا بێت. وە ئایا بۆ حاڵەتێکی ئاوا من چی بکەم بەبێ ماویس ..سەرنج و تێبینی و ڕێنمایتان جێگای ڕێز وو پێزانینمانە.

سڵاو و ڕێز

کاک هەوراز
کارە‌کانت بە کی‌بۆرد بکە

ستارت وێنەی لەسەر کی‌بۆرد هەیە
4 سەهمەکە بەکار بێنە

ئێستا
Start - All Programs - Accessories - System Tools - System Restore
ویندۆز بگەڕێنەوە بۆ پێش کێشەکە

دوای کە ڕێستارت بۆوە ، سی‌دی ویندۆزەکە دانێ و ڕێستارت بکەوە

فۆرماتێکی باشی بکە بە سڕینەوەی پارتیشنەوە

ئەگەر نەتوانی بگەیتە ئەنجام
ئاگادارمان بکەوە

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

دەستی ماندوونبوونی هاوڕێیان دەگووشم.
کاک هەوراز هەرکاتێک نەتتوانی مشک بەکار بێنی تەختەکلیل بەکار بێنە(وەک کاک وشیار بۆی نووسیویت). سەیرێكی ئەم بابەتەی مایکرۆسۆفت بکە بۆ شارەزایی زیاتر:
http://support.microsoft.com/kb/126449/
سەرکەوتوو بیت.
ئەحمەد

کاک هەوراز ببورە لەیادم نەبوو، ماوسێکی USB بەکار بێنە تەئکیدم کار دەکات

ئاگادارمان بکەوە

وشیار

برا بەرێزەکانم ســــــــــــــــڵاو

دەست و چاوتان خۆش بەهیوای خێرو خۆشی بۆگشت لایەك.
به ڕێـــــــــــزانم
لەکاك ( هێمـــــــن) ی بەڕێزەوە دەست دەکە م بە وەڵام دانەوەی هاوکارییەکانتان.

کاکە هێمــــن ،دەستەکانت خۆش، براکەم بەکۆمەکی خێرای خۆت و هاوڕێ بەڕێزەکانت توانیم درایڤەرەکە دابگرم ئینستاڵم کرد بەڵام بەداخەوە لەکاتی ئینستاڵ کردندا پەیامێکی پێدام تێیدا هاتوە کە ناتوانێت ستوور پرۆگرامەکە بدۆزێتەوە کەواتە ناتوانم بە تەواوی ئینستاڵی بکەم دەبێت ئۆکەی بکەم و بەرنامەکە دادەخرێتەوە ئایا ئەودرایڤەرە وەك هەموو بەرنامەیەکی تر ئینستاڵ ناکرێ؟ یان دەبێت لەپێش ئینستاڵ کردن لە جێگایەکی تایبه ت دابنرێت و دوای دەست بکری بە ئینستاڵ؟.

کەکە وشیــــــــــــار گیان کاکە ئــــــــــــە حمەد بەڕێزانم زۆرسوپاستان دەکەم بەو ڕێگایەی باستان کرد گەیشمە ئەو جێگایەی تا سیستەم بگێڕمەوە..دوو جار بە دوو بەرواری جیاواز هەڵم دا.. دیارە ڤیندۆز دەکوژێتەوەو ئه و‌ خەتە شینەی دێتە سەرشاشەکە پاش چەند خولەکێک پڕدەبێتەوە و سەرلەنوێ ڤیندۆز دادەگیرسێتەوە.
ئـــــــــــەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە هەمان لاپەڕەی یەکەم دێتەوە نوسراوە سیستەم هێرستێڵ کان نیت ڤۆردن فۆڵتۆین واتە ناتوانین سیستەم بگێڕینەوەو لەگەڵی نوسراوە هیچ گۆڕانێک له م کۆمپوتەرەدا نەکرا بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ئەوکاتەی دیاریمان کرد.

کاک وشیار گیان ماوسێکی USB بەکار دەهێنم ئەویش بۆ چەند خولەکێک کار دەکات و دەوەستێت ..بەڵام ئەگەر لە یادتان بێت لە پەیامەکانی پێشودا باسمان کردوە کە ناتوانرێت فؤڕمات بکرێتەوە ڤیندۆی ئێکس پی سرڤەیسی یەکە نەك دوو ئاپ دەیتیش ناکرێت لەکاتێکدا سیدی ئەسڵی تێدەکەم بەمەبەستی فۆڕمات کردن و خەریکی خوێندنەوەی سەرەتاییە لە فایلەکاندا پێش ئەوەی بگاتە فۆڕماتی پارتشن و کۆپی فایلەکان ..بە نوسینێکی کورت دەنوسرێت بۆتی سی واتە هاردە کە شکاوە. من هیوادارم بەڕێزتان هه و‌ڵی زیاتر بدەن دووبارە دەستی ماندوو بونتان دەگوشم و هەرلەش ساغ بن. لەگەڵ ڕێزمدا.

سڵاو و ڕێز

کاک هەوراز گیان
درایڤەری گرافیکەکە ئەم جۆرە نیە کە تۆ بەکاری دەێنی واتە دەبێ بزانین کام درایڤەر بۆی دەبێت، بەس واز لە درایڤەر بێنە ئەمە کێشەی تۆ نیە جارێ
چی لە درایڤەر دەکەی کاتێک پی‌سی کار نەکات.

گەڕاندنەوە دەبێت بەڵام بزانە کام ڕۆژ ئەیکات
چوونکە کە ڕۆژێک هەڵدەبژێری دوایی نێکست دەکەی پێت دەڵێ ئایا گۆڕانکاری دەبێت یان نا

تۆ بیگەڕێنەوە بۆ 2-3 مانگ بەر لە ئێستا
لە لە دەستدانی بەرنامە مەترسە
گرنگ ئەوەیە پی‌سی یەکەت چاک بێت

ئاگادارمان بکەوە

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

برایانی ماندوونەناس
ســـــــــــــــــڵاو
کاک وشیار گیان دووبارە دەستی ماندووبنت دەگوشم.
بەڕێزم پاش ئەوەی پی سی لەکارەبا دەکەمەوە بۆ ماوەیەک دواتر دەتوانم بۆماوەیەکی زۆرکورت بە ماوسێکی USB کار بکەم ئەمەلەکاتێکدا ماویسی خۆی بەهیچ جۆرێک کار ناکات بەڵام کێشەکە لەماویسەکەنیە چونکە تاقیم کردۆتەوە تەواوە.

بەڕێزم.. بەڵێ ئەو ڕێنمایانەی بەڕێزتان و هاوکارە خۆشەویستەکانتانم بەتەواوی پەیڕەو کردووە...، .سەبارەت بەگەڕانەوەی سیستەم وەك خۆت ئاماژەت پێداوە لەدوای هەڵبژاردنی بەروار بەمانگ و ڕۆژەوە هەرلەخانەکەی تەنیشتی دیارە کەچی گۆڕانکارییەک لەو ڕۆژەدا کراوە لەدوای دووەم جار نێکست کردن ڤێندۆز سەرلەنوێ دادەگیرسێتەوە ئەو پەنجەرە بچوکە ی دێتە سەر شاشەکە و خەتە شینەکەی پڕ دەبێتەوە دواجار ڤیندۆز دەکرێتەوەو هەمان پەیام دێتەوە کەدەڵێت ( سیستەم گەڕایەوەبۆئەوڕۆژەی دەست نیشانمان کردووە) بەڵام بەداخەوە لای من وانییە وە کەپێشتر بۆم نوسیویت دەڵێت

((سیستەم هێرستێڵ کان نیت ڤۆردن فۆڵتۆین واتە ناتوانین سیستەم بگێڕینەوەو لەگەڵی نوسراوە هیچ گۆڕانێک له م کۆمپوتەرەدا نەکرا بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ئەوکاتەی دیاریمان کرد)).

من دڵنیام لە بۆچونی تۆ ئەگەر ئەم کارە بکرایە ئەوا ڕەنگە کێشەکە هەرنەمایە یان زۆر ئاسان تربوایەلەڕاستیدا ئەوەندەی نەماوە مێشکی منیش وەك پی سی یە کە بەشێکی بوەستێ (( بەڵام خوانەکات )) منداڵم ووردە..هاهاهاها

جابراکه م‌ ئیتر چاوەڕوانی هیمەتی بەڕێزتان و ئەو بەڕێزانەم کەلەم بوارەدا دەتوانن هاوکاریم بکەن...لەگەڵ ڕێزمدا.

سڵاو و ڕێز

کاک هەوراز

کۆمپیوتەر زۆر جار بە کاری هەڵە چاک دەبێ

ئەم جارە ئەمەیان بکە
وایەری هارد دیسک دەربێنە بەڵام وریا بە کە دوایی بزانیت شوێنی بەستنەوەی لە کوێ‌یە.

پاتری بایۆس دەربێنە

پی‌سی بە کار بێخە
پەیام دێت کە هارد دیسك ی لەسەر نیە، تۆ لە کارەبای دەربێنە

وایەری کارەباکە دەربێنە

کەمێک بوەستە

ئینجا هارد و پاتری‌یەکە بخەرەوە شوێنی خۆی

بەکاری بخە ، بزانە چی دەڵێ

چاوەڕوانی وەڵامتم

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

کاک وشیـــــــــــــــــــــــار

ســـــــــــڵاوو خۆشەویستیم

براکەم ئەم هەنگاوەش بێ سود بوو ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئێستا دوای داگیرسانی پی سی ناتوانم نە بە ماویس وە نە بە تەختەکێل ستارت یان هیچ بابەتێک کلیك بکەم واتە ناتوانم بچمە ستارت ئەڵە پڕۆگرام یان ڕون!

کە ماویس دەبەم بۆ سەرخەتەشینەکەی خوارەوە نیشانەی مەشغوڵ نیشان دەدات وەئەم کارە دوای یەك کاتژمێر بەهەمان شێوەیە کوژاندنەوەو داگیرساندنەوەی سەرلەنوێ یان سەبر کردن بۆ چاک بوونی تا بتوانرێت ڕوون کلیك بکەم زەحمەته!
بەڕای بەڕێزتان ئەبێ چی بێت ؟
یان چارەیەك لەم کارەدا دەبینن.
زۆر سوپاس بۆ وەڵام و ماندوو بوونتان ..لەگەڵ ڕێز.

سڵاو و ڕێز

کاک هاوراز
سی‌دی ویندۆز بخەرە ناو سی‌دی روم
پی‌سی‌یەکە داگیرسێنە
لەگەڵ فەرمانەکان بڕۆ تا ئەگاتە ئەو شوێنەی دەڵێ ناتوانی بەردەوام بیت

بۆ نموونە دەڵێ ف3 داگرە بۆ دەرچوون

تۆ هیچ دامەگرە
ڕێک لە کارەبا دەریبێنە
2-3 جار ئەمە بکە بە هیوام ئەنجامی هەبێ
چوونکە من ئەمڕۆ پی‌سی‌ برادەرێک هەمان کێشەی هەبوو
بە 2 جار چاک بوو
هەندێ فایلی کۆپی نەکرد بۆ جاری یەکەم بەڵام کە دامەزراند تەواو بوو 2 بارە فۆرماتم کردەوە کێشەی نەما

بەڵام پارتیشن بسڕەوە
پارتیشنی تازە درووست بکەوە
بیکە بە 2 پارتیشن باشترە سی و دی با دی 10 گێگایەک بێت زیاتر نا

ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی بوو بۆ فۆرمات ئاگادارمان بکەوە

هیوادارم ئەمجارە نەجاتت بێت

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

برای زۆر بەڕێز کاکە وشیـــــــــــــــــــــــار
دەست و چاوەکانت خۆش بەڕاست زۆر ماندووم کردیت و مەردانە خەمی کێشەکەم دەخۆیت و بەڕاستی بەکێشەی خۆتی دەزانی من مەمنونی ئەم هەڵوێستەتم.

براکەم پێویستم بەرێنمای زیاتر هەیە لەسەر ئەم دروست کردنی پارتیشنە ی بەڕێزت باسی دەکەیت سڕینەوەو فؤڕماتەکەی ئاسانە بەڵام ئەمەی بەرێزت باست کردوە سەرم بەبێ ڕێنمای خۆت لێی دەرناچێت ..بەشەرمەوە دەڵێم دەتوانیت ئەمەم بۆ ڕوونتر بکەیتەوە براکەم.
......(بەڵام پارتیشن بسڕەوە
پارتیشنی تازە درووست بکەوە
بیکە بە 2 پارتیشن باشترە سی و دی با دی 10 گێگایەک بێت زیاتر نا )..
بەڵام فۆڕماتەکە دەزانم ...
بەهیوای لێم ببوری...لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا.

سڵاو وڕێز

کاک هاوراز گیان
جارێ نازانم کێشەکەت چارەسەر بوو یان نا ئایا فۆرمات دەکات یان نا؟

بۆ سڕینەوەی پارتیشن و درووست کردنەوە

داوات لێ‌دەکات چاکی بکەیتەوە یان نا
تۆ ESC داگرە یان Enter = Continue وەک ئەم وێنەیە:
http://www.mysuperpc.com/build/sata_windows_xp_install_1.jpg

کاتێک ئەگەیتە ئەم شوێنەی کە داوای ڕازی بوونی مەرجەکانی مایکرۆسۆفت
http://www.mysuperpc.com/build/windows_xp_install_2.jpg

ئینجا پارتیشنەکان نیشان دەدات
تۆ چوار سەهمەکەی سەر کی‌بۆرد بەکار بێنە بۆ گۆرینی نێوان پارتیشنەکان
یەک یەک پارتیشنەکان بسڕەوە بە داگرتنی پیتی D
ئینجا پیتی L
کە هیچیان نەمان ئەنووسرێ unpartitioned
وەک ئەم وێنەیە:
http://www.mysuperpc.com/build/sata_windows_xp_install_4.jpg

ئێستا دەست بنێ بە پیتی C بۆ درووست کردنی پارتیشن
لە لاپەڕەیەکی تر ژمارەیەک نووسراوە کە ژمارەی قەبارەی هارد دیسکەکەیە
وەک ئەم وێنەیە:
http://www.microsoft.com/library/media/1033/technet/images/prodtechnol/winxppro/maintain/sct/HB-02.5_big.gif

بۆ نموونە هاردەکەت 80 گێگایە
تۆ ئەم ژمارەی هەیە بیسڕەوە
بنووسه 60000
واتە هاردی سەرەکی ئەبێتە 60 گێگا
دەست بنێ بە Enter
ئێستا پارتیشنی C درووست بوو
وەک ئەم وێنەیە:
http://www.simplyguides.net/images/guides/dual_boot_xp_and_xp/3.jpg
ئێستا دەست بنێ بە سە‌همی خوارەوە لە سەر کی بۆرد بۆ ئەوەی بچیتە سەر
unpartitioned Space
ئینجا دەست بنێ بە پیتی C
بۆ درووست کردنی پارتشنی D
پێویست بە دەست کاری ناکات یەکسەر دەست بنێ بە Enter

ئێستا بە سەهمی سەرەوە پارتیشنی C دیاری بکە

http://www.youcanbuildapc.com/images/install/partition.jpg

Enter داگرە

سەری ئەم وێنەیە بکە

http://www.mysuperpc.com/build/windows_xp_install_6.jpg
لەسەر فۆرماتی ئاسایی Enter دابگرە

ئەوەی تر بە وا بزانم ئاسانە
بەس لە کاتی ڕێگیستەر کردنی ئەگەر بە ئینتەرنێت بیبەستیەوە زۆر
سەرکەوتوو ترە

مەبەستمان لە 2 پارتیشن ئەوەیە
هەرچی بەرنامە و درایڤەر و فایل هەیە لە پارتیشنی D دابنێ بۆ ئەوەی ئەگەر فۆرماتت کردەوە تەنها پارتیشنی C فۆرمات دەکەیت و هیچ شتێکت لە دەست ناچێت

هیوادارم ڕوون بێت

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

barezan ladwenewa yak nau3 skm ache bom baflim are chibkam basha????

برای زۆر خۆشەویست کاکـــــــــــــــــــــــــە وشیــــــــــــار.
بەڕێــــــــــــــــــــــــــــــــــــزم..
من دیسانەوە لەکانگای دڵەوە سوپاسی ئەو کات و ماندووبونەت دەکەم که بەشێوەیەکی بەردەوام ‌بەردەوام هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی منت دا ...
بەڕێزم ڕێنماییەکانت و هی هاوکارەکانیشت دەرسێکی باش بوون بۆ ئایندەی من وسودی خۆیشی دەبێتسەبارەت بەکێشەکە هەروەک جارانی پێشوو دوای خوێندنەوەی پایلەکان دەنوسێت شکاوە واتە فۆڕمات ناکرێت ...

سەبارەت بە چۆنیەتی سڕینەوەو دروست کردنی پارتشن من ئێستا ئەگەر پێویسم پێی هەبێت زۆربەئاسانی لەدوای ڕوون کردنەوەکەت دەتوانم ئەنجامی بدەم..‌

بەڵام بەڕاستی پێناچێت بتوانم لەگەڵ ئەو هاردە بگەمە ئەنجامێکی باش.
وەك وتم من زۆر سوپاست دەکەم نموونەتان هەر زۆر بێت.
لەگەڵ ڕێزی هەوراز.
------------------------------------

sk choneki sair

بؤوەڵامی تۆیش و ئەوکەسانەشی وەك تۆن..... هیوادارم بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵپەڕە زێڕینە وەڵامت بدەنەوە.

سڵاو و ڕێز
کاک هەوراز گیان چاوی منی
ئەی ئەگەر یارمەتی یەکتر نەدەین بەچی کوردین؟
وادیارە هاردەکەت کێشەیەکی هەیە

بەرنامە هەن بۆ چاکردنیان وەک ( PC Beginner ) بەلام من ناتوانم بڵێم کامیان باشە
ئەگەر بەڕێزێک شارەزایی زۆرتر بێت بۆت ڕوون بکاتەوە

بەڵام کاک هەوراز بزانە دەتوانی بەم ڕێگەیە چارەسەری بکەی؟

سی دی ویندۆز بخەرە ناو سی دی رووم
پی‌سی داگیرسێنە و دەست بنێ بە F8

ئەمە هەڵبژێرە Command Prompt with CD-ROM support
ئەمە بنووسە smartdrv
ENTER داگرە

فایلەکان کۆپی دەکات
کە وەستا ئەمە بنووسە drive:
ENTER داگرە
ئەمە بنووسە cd i386
ENTER داگرە
ئە‌مە بنووسە winnt
ENTER داگرە
ئەمە بنووسە d:\i386 مەرج نیە لای تۆ d بێت خۆت دەزانی سی‌دی رووم چیە d یان E

دەست دەکات بە کۆپی کردن
ڕێستارت دەبێتەوە
وەک دامەزراندنی ویندۆز دەتەوە باری ئاسایی خۆی و تا کۆتایی لەگەڵی برۆ

هیوادارم چارەسەر بێت

ڕێز و خۆشە‌ویستی

وشیار