کێشەی دوای فۆڕمات
سڵاو
دوای فۆڕمات کردنی کۆمپوتەرەکەم .. لاپەڕەکانی ئینتەرنێت ڕەنگە ئاساییەکانیان نەماوە ئەو شێوە جوانەی پێشوو کە ڕەنگاو ڕەنگ بوو نەماوە ..وەلەکاتی کردنەوەی لاپەڕەکاندا زۆر بەهێواشی دەجوڵێت و ئاسایی نییە..شێوەی پیتەکانیشی وا هەست دەکەم گۆڕابێت. ڤیندوسی ئیکس پی هۆم بەکار دێنم ..هەندێت بەرنامەشم بۆ داگرت لەوانە فلاش پلەیەری 8 و9
وه ماکرۆ مەیدیاپلەیەر بەڵام هەرورک خۆیەتی و بۆهەموو لاپەڕەکانی ئینتەرنێت هەر وایە ..
سوپاس بۆ ماندووبوونتان.
تکایە پێش فۆرمات کەمێک زانیاری وەربگرن دوایی فۆرمات بکەن وە ئەوزانیاریانە لە زۆر شوێن بە زۆر زمان دەست ئەکەون،
بۆ کێشەکەشت درایڤەری گرافیک کارتەکەت تەواو نیە، درایڤەری خۆی بۆ دابەزێنە. کێشەت نامێنێ.
سڵاو و ڕێز
تکایە هیچ پرۆگرامێک بۆ درایڤەر دامەبەزێنە، درایڤەر پرۆگرامی بۆ چیە؟؟؟
ناوی هاردوێرەکە بدۆزەوە و بڕۆ لە سایتی سەرەکی کۆمپانیاکە دایبەزێنە.
drivermagic.com ئەمە خۆی ڤایرۆسە
کاک هەوراز
کارەبا لە پیسی بکەرەوە
دووگمەی داگیرساندن داگره
کارەبا لە پیسی گرێبدە
ئەگەر ویندۆز بەکار کەوت باشە ئەگەر نا فۆرمات بکەوە
ئەگەر هەمان پەیامی دا ، ئەوا پەیامەکە بنووسە بۆمان
بۆ درایڤەر زانیاری هاردوێرەکان بنووسە تا درایڤەری بۆ بدۆزینەوە
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار
سڵاو و ڕێز
کاک هەوراز
پی سی لە کارەبا دەربهێنە
وایەری ماوس دەربهێنە
باتری بایۆس ( کەیسەکە بکەرەوە لەسەر مازەر بۆرد باتریەکی پانە ) دەربهێنە
ماوەیەک وازی لێبێنە
ئینجا باتری، وایەری ماوس، وایەری کارەبا بخەرەوە شوێنی خۆی
ئەگەر ماوسەکە ئیشی نەکرد ماوسێکی تر بەکار بێنە
پەلەی لێمەکە
ئەگەر هەمان پەیامی دا
تکایە بینووسەوە بزانین هاردەکەی کێشەی چییە
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار
درایڤەرەکەت ئەمەیە،
http://www.nvidia.co.uk/content/license/driver_license.asp?language=en&url=ftp://download.nvidia.com/Windows/91.31/91.31_winxp2kmce_international_whql.exe
سڵاو و ڕێز
کاک هەوراز
کۆمپیوتەر زۆر جار بە کاری هەڵە چاک دەبێ
ئەم جارە ئەمەیان بکە
وایەری هارد دیسک دەربێنە بەڵام وریا بە کە دوایی بزانیت شوێنی بەستنەوەی لە کوێیە.
پاتری بایۆس دەربێنە
پیسی بە کار بێخە
پەیام دێت کە هارد دیسك ی لەسەر نیە، تۆ لە کارەبای دەربێنە
وایەری کارەباکە دەربێنە
کەمێک بوەستە
ئینجا هارد و پاترییەکە بخەرەوە شوێنی خۆی
بەکاری بخە ، بزانە چی دەڵێ
چاوەڕوانی وەڵامتم
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار
سڵاو و ڕێز
کاک هاوراز
سیدی ویندۆز بخەرە ناو سیدی روم
پیسییەکە داگیرسێنە
لەگەڵ فەرمانەکان بڕۆ تا ئەگاتە ئەو شوێنەی دەڵێ ناتوانی بەردەوام بیت
بۆ نموونە دەڵێ ف3 داگرە بۆ دەرچوون
تۆ هیچ دامەگرە
ڕێک لە کارەبا دەریبێنە
2-3 جار ئەمە بکە بە هیوام ئەنجامی هەبێ
چوونکە من ئەمڕۆ پیسی برادەرێک هەمان کێشەی هەبوو
بە 2 جار چاک بوو
هەندێ فایلی کۆپی نەکرد بۆ جاری یەکەم بەڵام کە دامەزراند تەواو بوو 2 بارە فۆرماتم کردەوە کێشەی نەما
بەڵام پارتیشن بسڕەوە
پارتیشنی تازە درووست بکەوە
بیکە بە 2 پارتیشن باشترە سی و دی با دی 10 گێگایەک بێت زیاتر نا
ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی بوو بۆ فۆرمات ئاگادارمان بکەوە
هیوادارم ئەمجارە نەجاتت بێت
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار
سڵاو وڕێز
کاک هاوراز گیان
جارێ نازانم کێشەکەت چارەسەر بوو یان نا ئایا فۆرمات دەکات یان نا؟
بۆ سڕینەوەی پارتیشن و درووست کردنەوە
داوات لێدەکات چاکی بکەیتەوە یان نا
تۆ ESC داگرە یان Enter = Continue وەک ئەم وێنەیە:
http://www.mysuperpc.com/build/sata_windows_xp_install_1.jpg
کاتێک ئەگەیتە ئەم شوێنەی کە داوای ڕازی بوونی مەرجەکانی مایکرۆسۆفت
http://www.mysuperpc.com/build/windows_xp_install_2.jpg
ئینجا پارتیشنەکان نیشان دەدات
تۆ چوار سەهمەکەی سەر کیبۆرد بەکار بێنە بۆ گۆرینی نێوان پارتیشنەکان
یەک یەک پارتیشنەکان بسڕەوە بە داگرتنی پیتی D
ئینجا پیتی L
کە هیچیان نەمان ئەنووسرێ unpartitioned
وەک ئەم وێنەیە:
http://www.mysuperpc.com/build/sata_windows_xp_install_4.jpg
ئێستا دەست بنێ بە پیتی C بۆ درووست کردنی پارتیشن
لە لاپەڕەیەکی تر ژمارەیەک نووسراوە کە ژمارەی قەبارەی هارد دیسکەکەیە
وەک ئەم وێنەیە:
http://www.microsoft.com/library/media/1033/technet/images/prodtechnol/winxppro/maintain/sct/HB-02.5_big.gif
بۆ نموونە هاردەکەت 80 گێگایە
تۆ ئەم ژمارەی هەیە بیسڕەوە
بنووسه 60000
واتە هاردی سەرەکی ئەبێتە 60 گێگا
دەست بنێ بە Enter
ئێستا پارتیشنی C درووست بوو
وەک ئەم وێنەیە:
http://www.simplyguides.net/images/guides/dual_boot_xp_and_xp/3.jpg
ئێستا دەست بنێ بە سەهمی خوارەوە لە سەر کی بۆرد بۆ ئەوەی بچیتە سەر
unpartitioned Space
ئینجا دەست بنێ بە پیتی C
بۆ درووست کردنی پارتشنی D
پێویست بە دەست کاری ناکات یەکسەر دەست بنێ بە Enter
ئێستا بە سەهمی سەرەوە پارتیشنی C دیاری بکە
http://www.youcanbuildapc.com/images/install/partition.jpg
Enter داگرە
سەری ئەم وێنەیە بکە
http://www.mysuperpc.com/build/windows_xp_install_6.jpg
لەسەر فۆرماتی ئاسایی Enter دابگرە
ئەوەی تر بە وا بزانم ئاسانە
بەس لە کاتی ڕێگیستەر کردنی ئەگەر بە ئینتەرنێت بیبەستیەوە زۆر
سەرکەوتوو ترە
مەبەستمان لە 2 پارتیشن ئەوەیە
هەرچی بەرنامە و درایڤەر و فایل هەیە لە پارتیشنی D دابنێ بۆ ئەوەی ئەگەر فۆرماتت کردەوە تەنها پارتیشنی C فۆرمات دەکەیت و هیچ شتێکت لە دەست ناچێت
هیوادارم ڕوون بێت
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار
سڵاو و ڕێز
کاک هەوراز گیان چاوی منی
ئەی ئەگەر یارمەتی یەکتر نەدەین بەچی کوردین؟
وادیارە هاردەکەت کێشەیەکی هەیە
بەرنامە هەن بۆ چاکردنیان وەک ( PC Beginner ) بەلام من ناتوانم بڵێم کامیان باشە
ئەگەر بەڕێزێک شارەزایی زۆرتر بێت بۆت ڕوون بکاتەوە
بەڵام کاک هەوراز بزانە دەتوانی بەم ڕێگەیە چارەسەری بکەی؟
سی دی ویندۆز بخەرە ناو سی دی رووم
پیسی داگیرسێنە و دەست بنێ بە F8
ئەمە هەڵبژێرە Command Prompt with CD-ROM support
ئەمە بنووسە smartdrv
ENTER داگرە
فایلەکان کۆپی دەکات
کە وەستا ئەمە بنووسە drive:
ENTER داگرە
ئەمە بنووسە cd i386
ENTER داگرە
ئەمە بنووسە winnt
ENTER داگرە
ئەمە بنووسە d:\i386 مەرج نیە لای تۆ d بێت خۆت دەزانی سیدی رووم چیە d یان E
دەست دەکات بە کۆپی کردن
ڕێستارت دەبێتەوە
وەک دامەزراندنی ویندۆز دەتەوە باری ئاسایی خۆی و تا کۆتایی لەگەڵی برۆ
هیوادارم چارەسەر بێت
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار