تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوسينى كوردى له Xara3d بەس بۆ خاتری خوا جوابم بدەنەوە

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔32۔ )

بەڕێزان من دەمەوێ لە بەرنامەی Xara3d بە کوردی بنوسم هەرچەندە لە سایتی www.kurdpc.com ی تێیدایە دەڵێت ئؤفيسى
kurdish office 2002 یان kurdish office 2004 دابەزێنە ئەوا دەتوانی بە خەتەکانی کوردستان یان کرماشان بتوانیت Xara3d بە کوردی بنوسیت هەرچەندە بەکوردی دەنوسێت لای من بەڵام پیتەکان بەپیچەوانە دەنوسێت و نالکێن بەیەکەوە وە کێشەی
regional language نییە بۆ دابەزاندنی فۆنتی کوردی - عەرەبی زۆر سوپاستان دەکەم

سڵاو و ڕێز

بۆشرا

بەڕێزێک ئەگەر بتوانێت داینێت

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

گەر مەبەستت Kurdish Office 2004ە فەرموو لێرە دایگرە
http://khosrov.boloorian.club.fr/bolooriansoft/index.htm
سەرکەوتوو بیت
ئەحمەد

بۆ Xara3d ئۆفیسی کوردی 2002 سەپۆرتی دەکات پێم وایە 2004 نایکات.
بوشراو ئەلرەسام و هەندێکی تریش پێی دەنوسرێت.
نمونەیەک
[img]http://img68.imageshack.us/img68/6421/rizgarmp4.jpg[/img]

بەڕێزان له کوێ فۆنتی بوشرا داگرم ماڵپەڕی kurdit.net ئەڵێی هاک کراوه.

کۆمار گیان بوشرا فۆنت نیە بەڵکوو پرۆگرامێکە کە کاک سەلاح لە شاری سنەوە سازی کردووە بۆ ئەو گرافیک پرۆگرامانەی کە ساپۆرتی زمانی کوردی ناکەن. دەتوانی لە زۆر شوێندا دایبگری. سەرکەوتوو بی.
ئەمەش ناوینیشانەکەیانە، کە پێشتر لەم سەکۆیەدا دانرابوو و لە گەڕاندا دەست دەکەوێ. www.kurdit.net
دیارە من ئەم لینکەم سەیر کرد، لەوه دەچێ گۆڕیبێتیان!

بۆ برادەرانەی بوشرایان دەوێت لێرە لەم لینکە بۆم ئاپلۆد کردون .
http://www.yousendit.com/transfer.php?action=check_download&ufid=AF038E2939B40260&key=af9003ceaf633793d8dae47c4c4d0fc62851273d
گەر نەبوو لێرە
http://www.yousendit.com/transfer.php?action=download&ufid=AF038E2939B40260

کاک ڕزگار ئەو پرۆگرامە داوای ژماره سریال دەکات له کاتی دابەزاندن.

کاک کۆمار گیان فایله کە زیپە ئەگینا کۆدی چی ئەزیزم من خۆم ئاپلۆدم کردووە
بە وین زیپ دەکرێتەوە

کاک ڕزگار گیان کاک کۆمار مەبەستی سریالی بوشرا یە

سڵاو و ڕێز

فەرموو کاک کۆمار

http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,8944,8952#msg-8952

ڕێز و خۆشە‌ویستی

وشیار

ئەرێ بەڕێزان نازانم جوابەکەی من بە کوێ گەشت من ئەو بوشرا و ئۆفیسی کوردی 2002 و 2004 یشم دابەزاند هەر پێچەوانە پیتەکان دەنوسێت بۆ نمونە دەنوسیت کوردستان بەم شێوە دەنوسێت
ن اس دروک
وەک ئەم شێوەی سەرەوە دەنوسێت وە لە ڕیجناڵ لانگویج فۆنتی کوردی و عەرەبیم دابەزاندوە
سوپاستان دەکەم بۆ هەر زانیارییەک

بەخوا کاک سەردار منیش هەمان کێشەی تۆم هەیە پیتەکان لە کاتی نووسیندا نالکێن پێکەوه.

نازانم کەی لەم دابەزاندی فۆنت و پرۆگرام بۆ نووسین و خوێدنەوەی کوردی ڕزگـــــــــــــــــــــــــــــــــــــارمــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان بێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت

بەڕێزان بۆ ئەوەی ووشەکان پیکەوە بنوسێن دەبێت دوای نوسینی هەموو پیتێک بە ماوسەکە کلییکی پێجەوانەی ئاراستەی ووشەی دووەم بکەیت،واتە گەر ووشەی دووەمت ویست بینوسیت دەبێت بە ماوسەکە بێیتەوە بەشی پێشەوەی ووشەکان.
تێبینی : ئەو ووشانەی کە دەینوسیت لە ئۆفیسەکە و بوشراشدا جیاکراوەتەوە ووشەی ناوەند و ووشەی سەرەتا و کۆتایی بۆیە دەبێت لەودا کەمێک شارەزا بن.گەر ڕۆشن نەبوو بە ڤیدێۆ بۆتان دادەنێم چۆن دەبێت.ئاگادارم بکەنەوە.

زۆر سپاس کاک ڕزگار.

کاک ڕزگار گیان کێشەکەی من ئەوەیە که کاتێک له پرۆگرامی بوشرا ئەنووسم ئەم پیتانه ( ۆ ڵ ێ ڕ) به چوار چێوه دەرئەچێت.

سڵاو و ڕێز

کاک کۆمار
کەس ناتوانێ ڕاستەوخۆ لەم بەرنامانە بە کوردی بنووسێت
لە بوشرا بنووسە کۆپی و پەیست ی بەرنامەکە بکە ، لە بەرنامەکە فۆنتەکەی بکە بەم فۆنتەی کە لە بوشرا پێیت نووسیوە.

تێبینی:
بۆ پیتی بزوێن ( ە ) بۆشایی بدەرێ دوایی بۆشایی‌یەکە بسڕەوە بۆ نموونە

بە ڕێز
بەڕێز

چوونکە پیتی ( ە ) لە بوشرا ئەلکێ بە پیتەکانی دوای ئەو وەک ئەمە:

بهڕێز

ڕێزو و خۆشە‌ویستی

وشیار

پیویست ناکات لە بوشرا بنوسیت و ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکە بێ گۆڕینی کیبۆرد ئەو کارە دەکات سەیری ئەم نمونەیە.
[URL=http://www.flurl.com/item/flash_u_169517][IMG]http://www.flurl.com/images/windows.jpg[/IMG][/URL]

زۆر سپاس کاک ڕزگار.
خۆزگە کاک ڕزگار به پیتە کوردیەکان بتنوسایە وەکو ( ۆ ڵ ێ ڕ) بۆ تاقی کردنه.

سڵاو و ڕێز

کاک ڕزگار ئازیزم ئەمە کوردی نیە براکەم
سڵاو نەک سلاو
وەک کاک کۆمار گووتی بۆ پیتی ۆ ، ڵ، ێ ،ڕ چوارگۆشەن

کاک کۆمار ئازیزم لە بوشرا بنووسە و کۆپی و پەیست بکە
نموونە:

[url=http://www.Photo-Host.org/view/308636washiar.jpg][img=http://www.Photo-Host.org/thumb/308636washiar.jpg][/url]

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

ببوورن ئەمەش شێوەی نووسینی جووڵاوە

[URL=http://www.flurl.com/item/washiar_u_169555][IMG]http://www.flurl.com/images/windows.jpg[/IMG][/URL]

کاک وشیار گیان بەخوا ئەو کێشەی من هەر وەکو خۆیەتی و پیتە کوردیەکان به چوار چێوە دەر دەچن له Xara و Boshera.
جانازانم کێشەکەم له کوێ بێت؟

سڵاو وڕێز

1 - سەیری ئێرە بکە :

[URL=http://www.flurl.com/item/washiar_u_169589][IMG]http://38.119.88.24/thumbnails/2006/8/13/1155501356.jpg[/IMG][/URL]

[URL=http://www.flurl.com/item/washiar_u_169590][IMG]http://38.119.88.24/thumbnails/2006/8/13/1155501508.jpg[/IMG][/URL]

هیوادارم چارەسەربێت

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

دەستت خۆش کاک ووشیار بەڕاستی ئەزییەتت دەدەین بەڵی` وایە دەبێت لە پێشدا لە ئۆفیسی کوردی یان بوشرا بنوسیت و پاشان دەبێت کۆپی بکەیت و پاشان بڕۆیت لە Xara3d فۆنتەکەی بخەیتە سەر ئەو فۆنتەی کە لە ئۆفیس و بوشرا پێت نووسیوە ئینجا پاستی بکەی لە Xara3d
زۆر سوپاس زۆر سوپاس زۆر سوپاس زۆر سوپاس زۆر سوپاس
بەڕاستی شایەنی سوپاسی خەمخۆریت
خوا بۆ ئێمەت بیەڵێ

چاوی منن گرنگ ئەوەیە کارەکانی ئێوە جێبەجێ بن و لەهەمان کات شت لەیەکتر فێر ببین

بێ شایانی‌یە کاک سەردار، جێی شانازیە خزمەتی کردنی کوردێکی وەک بەڕێزت

سەرکەوتووبن

دەست خۆش کاک وشیار بەس من لام سەیرنی‌یە‌ کە دەڵێیت ئەوە کوردی نی‌یە چونکە ئەمانە بە تەنها سەپۆرتێکە دروست کراوە ،ئەگینا هیچیان کوردی نین
سەیری ئەو نمونەیە بکە
[img]http://img151.imageshack.us/img151/5672/wshiarpy4.jpg[/img]

سڵاو و ڕێز

ببوورە کاک ڕزگار مەبەستی من ئەوە بوو تۆ نووسیبوت ( سلاو ) منیش گووتم ئەبێ ئاوا بێت ( سڵاو )

خۆی کێشەی ئێمە پیتە بزوێنەکانە
بەڵام باوەڕ ناکەم تۆ ڕاستەوخۆ ئەمەت نووسیبێت
ئەگەر وایه بە چی فۆنتێک؟

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

بەداخەوه لای من کێشەکە هەر بەردەوامەو پیتە کوردیەکان به چوار گۆشە دەردەچێت.

بەڕاستی ماندۆمان کردنی کاک وشیار.

سڵاو و ڕێز
کاک کۆمار چاوی منی، بەعەکسەوە برام ، بەس دەتوانی نموونەیەک لە نووسینەکە دابنێیت بۆ ئەوەی پێت بڵێم کێشەکە لە کوێ‌یە.

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

فەرموو کاک وشیار ئەمە نمونەیەکه که لە بوشرا نووسیمه.‌

http://kurdane.com/images/boshra.jpg

کاک وشیارگیان بۆ دڵنیایت دەتوانم دڵنیات بکەم ە ڕاستەوخۆ نوسیومە تەنانەت بێ گۆڕینی کیبۆرد ،بە تەنها لەو شوێنەی نوسراوە more le xara3d بەڵام ئەوەە دوای هەموو پیتێک دەبێت پێڵی ماوسەکە بێنیتەوە پێشەوە گەر سەیری ڤیدێۆکەی سەرەتا بکەیت ڕۆشنتر دەبێت.

سڵاو و ڕێز

کاک کۆمار

بوشرا بسڕەوە و دایبەزێنەوە، هەڵە لە بوشرایە

کاک ڕزگار گیان

ئەخەر بۆ خاتری خوا لەلای خۆشت لە Xara3d بزوێنەکان چوارگۆشەن پێم ناڵێی چۆن چوار گۆشانە بوون بە پیت
جوان سەیری فیدێۆکە‌م کردەوە بزوێنەکان چوار گۆشەن .

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

zvzxvz

بە رێزم ئەگه لێت تێگەیشتبم ئە مە‌ وە لامه:
لە م بەرنامەیە ناتوانی بە کوردی بنوسی بەلام من بە دوو ریگا بە کوردی نوسیومە
1- لە رێگای بەرنامە ی K3D یە وە
2- لە ره ێگای فۆنتی hajirizgar2 وە
نالی لە کوردستانی ئازاد