تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زیاد کردنی زمانی عەرەبی

aram97

Aram97

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

ئەم کاتەتان باش...
من گرفتم لەگەڵ زیاد کردنی زمانی عەرەبیدا هەیە،،پێشتر زیادم کردبوو بەڵام دوای فۆرمات ناتوانم زیادی بکەم..کاتێک کە هەنگاوەکان دەنێم بۆزیاد کردنی داوای سی دی دەکات،،،بەڵام کە سی دی بەکار دەهێنم ،،هیچ لە مەسەلە ناگۆڕێت واتە زمانی عرەبی زیاد نابێت ..گەر بتوانن یارمەتیم بدەن ,,,لەپاشكۆ لە خوارەوە وێنەكەیم داناوە
تێ بی نی،،،کاتێک سی دی بەکار دەهێنم دەلێت ئۆکەی بکە من ئۆکەی دەکەم بە ڵام دووبارەو سێ بارە دەڵێت ئۆکەی بکە،،

فەرموو بەڕێزم

http://www.members.lycos.co.uk/imohammed/

لەگەڵ ڕێز.

بەڕێز ئارام
ئەگەر دڵنیایت لەوەی کە هەموو هەنگاوەکانت بە بێ هەڵە و بە دروستی ئەنجام داوە، ئەوە بزانه ئەو driveەی کە کۆپیوتەرەکەت دەستنیشانی کردوە دروستە، ئەگەر دروست نییە، driveی دروست هەڵبژێرەو ok بکە.
ڕوونکردنەوە: بە پێی وێنەکەت، ویندۆز driveی I (ئای) بۆ دەستنیشان کردووی، ئەگەر ئەو driveی سی دی‌یەکەی لەسەرە driveی I نییە، (بۆ نموونە Dە‌) ئەو I بگۆڕە بۆ D .
سەرکەوتوو بیت
ئەحمەد

کاک ئارام ببوورە ئەولینکه ی لە سەرەوە بۆم داناویت‌ بیکەرەوە لەدەستی چەپت نوسراوە Arabic L نۆیەمدانەیە کلیکی بکە لەوێ چیت بینی تؤش وەك وێنەکان بکە تا کۆتایی.
سەرکەوتوبیــــــــــــــــــــــــت.

زۆر سوپاس کاک ئەحمەد..
بەڵام چۆن ئەو گۆڕان کاریە بکەم ،،،گەر بتوانی ڕوونی کەیتەوە سوپاست دەکەم
تێ بی نی،،هەموو هەنگاوەکانم بەڕاستی ئەنجام داوە %100

سی دی ویندۆسەکەت شوێنەکەی بگۆڕە واتە گەر ە بەشی سەرەوە داتناوە بیخەرە بەشی خوارەوە ،ئەمە بە شێوە ئاسانەکەی ، بۆ ئەوەی لێت ئاڵۆز نەبێت ، گەر هەر نەبوو ئەو کاتە لەوشوێنەی نوسراوە bladdra کلیک بکە و ئەو درایڤەرەی سی دیەکەی تێدایە هەڵبژێرە و بەشێکی تێدایە بە ناوی i386 ئەوە هەڵبژێرە و ئۆکەی بکە.

سوپاس بۆ وەڵامەکانتان،،،کاک نەوشیروان من ئەو هەنگاوانەم ئەنجام داوە بەڵام کە سی دی ئەخەمە ژورەوە هیچ لەمەسەلە ناگۆڕێت

کاک رزگار مەبەستت شوێن گۆڕینی سی دی من تەنها یەک جێگای سی دیم هەیە وە له bladdra ‌ئەو کارەشم ئەنجام داوە سەرکەوتوو نەبووم

کاکە گیان زۆر بە کورتی
لە ناو سی دی‌ ویندۆزەکەت بۆ مەلەفی i386 بگەڕێ و بیدۆزە و ok بکە و تەواو.
سەرکەوتوو بیت
ئەحمەد

زۆر بە کورتی کاکە گیان بەخودا ئەوەم کردووە هەرنابێت..مانووم کردن

مادام لە هەموو ئەوانەی سەرەوە دڵنیات، ئەوە یان ویندۆزەکەت کێشەی هەیە یان سی دی ویندۆزەکەت.

کاک ئە.5
سڵاو ئازیزم....... تۆ پێتوانیە کێشەکە لە درایڤەرەکەی بێت و درایڤەرەکە سی دی نەخوێنێتەوە.. چونکە بەڕای من ئەگەر سی دی کۆپیش بێت پێم وانیە کێشە دروست بکات ..لەگەڵ ڕێز و خؤشەویستیم.

ئەویش ئەبێ

بەڕێزان سیدی كۆپی نینە ئەسلیە

مەبەستمان CDdriver/CDROMەکەیە. سی دی تری پێ تاقی بکەوە بزانە کێشەی هەیە.
ئەحمەد

جاریكی تر سڵاو
لەگەڵ سیدی تر هیچ گرفتم نیە