تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەگەر سەیر نەبێت لاتان

Hawre zimnako

Hawre zimnako

بڵاوکراوەتەوە

2006/07/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔24۔ )

براد

ببوورن ئەوە لێم هەڵە بوو، ویستم بڵێم، کە وێنەی سەر کۆمپیتەرەکەم گۆڕاوە، واتە بووە بە کلاسیک وە کلاسیکیش نییە، جاران رەنگاو رەنگ بوو بەڵام ئێستا وەک 98 وایە. ئایا چۆن ئەو شێوە بگەڕێنمەوه، لە وێنەکە دیارە‌؟
سوپاس بۆ وەڵامتان

سڵاو و ڕێز

http://kurdblogger.com/uploads/w/washiar/779.jpg

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

سڵاو ڕێز
ئەگەر ئەوەی کاک هوشیار بۆی نووسی سوودی نەبوو، ئەمە تاقی کەوە:
بڕۆ بۆ : Start > Settings > Control Panel > System > Advanced > (Perfomance) Settings > Visual Effects > لەوێ Adjust for best appearance هەڵبژێرە.
سەرکەوتوو بیت
ئەحمەد

سڵاو و ڕێز

دەست خۆش کاک ئەحمەد

کاک هاورێ زمناکۆ

وێنەکە زۆر بچووکە ، ئەگەر کێشەیەکی تر با ئەم وێنەیە سوودی نەدەبوو
جا ئەگەر بکرێت بۆ جارێکی تر وێنەی گەورە دابنێت

لەم شوێنە ئەگۆڕێت بەس دەبێت کلیک بکەی لەسەر ئەپڵای ( Apply )

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

دەەستان خۆش بێت وا وێنەکە‌تان بە گە‌ورەتر بۆ دەەنێرم، کاک ئە.3

ئەوەەی تۆشم تاقی کردەو‌ە سەیری وێنە‌کە بکه دەەستان خۆش‌
http://www.bilder-speicher.de/Zahid822399.gratis-foto-hosting-page.html
http://www.bilder-speicher.de/Minna636074.gratis-foto-hosting-page.html

کاک هاوڕێ
بە پێ‌ی وێنەی دووەمت، تۆ Adjust for best appearance ت هەڵنەبژاردووە، کە دووەم دانەیە، ئەوە هەڵبژێرە و apply بکە و ok بکە.
سەرکەوتوو بیت
ئەحمەد

کاک ئە.3 ئێستا دووەمم هەڵبژاد بەڵام هەر وەک خۆیەتی

برای بەڕێزم من لەو باوڕەدام بەشی themes دەست کاری کراوە بە هەر شێوەیەک بێ ئەگەر ئەم ڕێگایانە بکەی لەو باوەرادام چارەسەر ‌ئەکرێت، تکایە ئەگەر چارە کرا یان نا ئاگادار بکەرەوە.

1-لەسەر سکرینی کۆمپیوتەرەکەت بەدەستی راست کلیک بکە لەهەر شوێنێکدا بێ بەمەرجێ لەسەر هیچ ئایکۆنێک نەبێ

2- پەنجەرەیەکت بۆ ئەکرێتەوە نوسراوە dispaly properties لە یەکەم دانەدا نوسراوە themes ئەگەر لەسەر ئەوە نەبوو کلیک بکە لەسەر themes لەو بەشەدا بزانە کامەیان نوسراوە ویندۆس ئێکس پی windows xp ئەوەیان هەڵبژێرە چو‌نکە ئەگەر لەوێ هەڵی نەبژێری بەڵام هەر لە پرۆپێرتی هەڵی بژێری ئەوا بێ ئیستیفادەیە، دڵنیابە رێگەیەی سەرکەوتوە بۆ کێشەکەت. وەک وتم ئەگەر وا دەرنەچوو دڵنیا بکەرەوە.

لەگەڵ چەپکێ گوڵ

کاک وەفا من ویندۆکەم ئەڵمانییە، ئەگەر بکرێت بە وێنە بۆ رەوانە بکەیت زۆر سوپاست دەکەم،

بەڕێزم ئەگەر یەکە یەکە سەیری ئەم وێنانە بکەی ئەوا دڵنیام کێشەکەت چارە ئەبێ http://www.wafadesigns.com/hawrezimnako

لەگەڵ چەپكێ گوڵ

کاکە وەفا سوپاس بۆ وێنەکانت

کاکە وەفا دەست خۆش بەڵام ئەگەر سەیر بکەیت تەنها وێنەکە گۆڕاوە هەر وەک خۆی کلاسیکە لە ژێرەوە ئەوەی سەیرە لە appearance خانەی یەکەم ویندۆ xpنەماوە، تەنها کلاسیک هەیەو ناگۆڕێت

سڵاو و ڕێز

کاک هاورێ پێشەکی کۆمپیوتەرەکەت حاڵی شڕە لە دەست ڤایرۆس ئەو هەمووسپای دکتۆر و شتانەت ناوێت برام
ئەنتی ڤایرۆسەکەشت بەکەڵک نایەت
ئەگەر ویستت بە ئی‌مەیل بۆت دەنێرم

سەیری ئەم بەستەرە بکە

http://www.microsoft.com/windowsxp/using/setup/getstarted/theme.mspx

لەگەڵ ئەم وێنەیەش
[url=http://img3.freeimagehosting.net/image.php?03e0f84f0b.jpg][img]http://img3.freeimagehosting.net/uploads/th.03e0f84f0b.jpg[/img][/url]
ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

کاک هاورێ زماکۆ من دڵنیام کە کە بەشێوەیەی من دەڵێم چارە ئەبێ بەڵام ئەگەر نەبێ ئەوە مانای وایە کێشەکە لە شوێنێکی تردایە، پاشان من ئەبێنم ئایکۆنی سەر سکرینەکەت بلۆکە واتە لەژێر ئایکۆنەکانەوە سێبەری شین هەیە نازانم خۆت وات لێکردوە یان لەخۆیەوە وای لێهاتوە ئەگەر هەرکات ویست چاکی کەیت ئەوا پێم بلێ بە وێنە بۆت ئەنێرم چۆن چاک ئەبێ.
بەهەر حاڵ بەنیسبەت کێشەکەی خۆتەوە من زۆر حەزم ئەکرد بەراستی هەموو هەفتەیەک لە شوێنێکی وەک پاڵتاک بۆ ماوەی 2 کات ژمێر ژورێک بکرایەتەوە بۆ جوابی ئەو بەڕێزانەی کە لەڕێگەی نوسینەوە کێشەکانیان چارە ناکرێ ژورەکەش هەر لە ژێر ناوی kurd it group دا بوایە من لێرەوە بانگەوازێکی وا ئەکەم ئەگەر هەر بەڕێزێک بە دڵی بێ دەتوانێ پشگێری خۆی بۆ وەها شتێک بکات ئەو کات دەتوانێن بە راستەو خۆ لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئەم ماڵپەڕە قسە بکەین و کارێکی وا بکەین .

کاک هاوڕی کاک وشیار راست دەڵێ تۆ هەموو ئەنتی ڤایرۆس و سپایوێرانەت لەخۆت کۆکردۆتەوە باشنیە دەتوانی هەموو یان لابەییت تەنها دانەیەکی باشت هەبێ،هەرچەندە من خۆم زۆرم حەز بە بەکارهێنانی سپایوێر دۆکتەر هەیە.
تۆ ئەوانە لابەرە ئەنجا ئەوەی من وتم بیکەرەوە دوبارە، با بزانێن چی ئەبێ.

لەگەڵ چەپکێ گۆڵ

کاکە وەفا و کاکە وشیار سوپاس بۆ مانوو بوونتان، بە راستی ذڵسۆزیتان پێوە دیارە. ئەڵبەتە تا ئێستا چاک نەبووەو هەر وەک خۆیەتی. سەبارەت بە هەموو ئەنتی ڤایرۆس و سپایوێر من تەنها 1 ئەنتی ڤیروسم هەیە کاک وشیاریش دەڵێت بەکەڵک نایەت. بەڵام بۆ سپایوێر ڕاستە 4 دانەم هەبوو، لەسەر قسەی ئێوە 3م لابرد و تەنها دۆکتۆرەکەم هێشتەوە.
دەست و چاوتان ماچ دەکەم

سڵاو و ڕێز

ماندوونەبن
کاک هاوڕێ ئازیزم ئەنتی‌ڤایرۆسەکەت کار ناکات باوەڕت بێت، بە قسەی برا بچووکی خؤت بکە هەرچی ئەنتی ڤایرۆس و سپای و دکتۆر و فەڕاش هەیە بیسڕەوە،
بە ئی‌مەیلEZ بۆ دەنێرم من 3 ساڵە بە کاری دەبەم

کاک وەفا وە‌ڵا من ڕقم لەم سپای وێر و شتانە دەبێتەوە، چوونکە هیچیان کاری خۆیان ناکەن،

من 4 ساڵە لە EZ و ad aware زیاتر هیچ بەکارنابەم و بێکێشەم

ڕێز و خۆشەوسیستی

وشیار

کاک وشیار گیان ئەگەر منیش رقم لە سپای وێر دۆکتەر بێت ئەی چۆن خوا ڕسقی ئەو کۆمپانیانە بدات، ئەبێت یەکێک خۆشی بوێن تا بازاریان گەرم بێ. هاها
بەڵام من وەک وتم پێم باشە ژورێک هەبێت بۆ ئەبەڕێزانەی کە بە نوسین ناتوانێرت کێشەکانیان چارە بکرێت ئێستە ئەگەر بەڕێگەی دەنگی بێت داتوانێن کەمێک یارمەتی کاک هاوڕێ زیاتر بکەین.

لەگەڵ چەپکێ گوڵ

ڕاسته کاک وەەفا گیان

بەنسبەت ژوور ، مامە سیا و مامە ئیدریس کەرکووکی و کاک سەلام و کاک هەرێم و زۆر لە بەڕێزانی تر بمبوورن ناوەکانیان لە خە یاڵم نیە ، لە پاڵ ژووری کوردکۆمپیوتەر هێلپ زۆر خزماتی خەڵکیمان کرد کە بێگوومان نایکەین بە منەت بەسەر هیچ کەسێکەوە.

بەڵام بە ڕاستی من بەش بە حاڵی خۆم لەبەر کار و باری دووکان و ئیش هیچم بۆ ناکرێت دەبێت بمبوورن.
مامه سیا دەەزانێ ، بەخوا ئەو ڕؤژە تا چۆنی و چاکییەکمان کرد 20 جار پی‌سی‌م جێهێشت لەبەر مووشتەری.

ئەگەر بەس بۆ نووسینیش بێت ئەوا ئێرە باشترە .

بەس ئەگەر هاوڕێیان توانیان ئەوا لە http://www.inspeak.com/ بکەنەوە باشترە لە هەموو ڕوێکەوە

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

کاکە وشیار گیان سوپاس بۆ زانیارییەکانت، بڕوا بکە تا لە کوردستان بوین پەنامان بۆ هەزاران ڕێگا دەبرد بۆ خۆ ڕزگارکردن لە جاسوس و سیخوڕو ڤایرۆسەکانی بەعس، لێرەش چونکە شارەزا نین هەر بەو ترسەوە دەژین، خەڵکانێک لەو بوارانە شارەزان زیان بە کورد دەگەیەنن، لە بری ئەوە بڕۆن بەسەر سایتی تورک نازان بێ نامووسەکانەوە سیخوڕی و هاک بکەن بۆ ئێمە مانان یازان، کورد لە خۆوە نەیگووتوە هین بە خاڵۆی خۆی فێرە، زۆر بمبورن ئەو ذیڕەم بە کار هێنا، جونکە زۆریان ئازار داوم، وا لەسەر سیقە و متمانەی ئێوە زۆرم سڕینەوە، دڵنیاشم قسەکەی ئێوە ڕاستە لەبەر ئەوە هەرکە توشی کێشەیەک دەبووم دەیانگووت ئەنتی ڤیرۆسەکەت باش نییە، ئاگرەدیوارەکەت خراپە، ئەنتی سیخوڕیت نییە، بەهەرهاڵ وا زۆریانم سڕییەوە. ئەمەش مایلەکەم hawrezimnako@yahoo.com
ئایا بۆ خۆم ناتوانم لە حنتەرنەت ئەو بەرنامە دابگرم؟ ئەم سایتە زۆر بەسودە من زۆر بەرنامە لێرە دادەگرم بە کراکەوە
http://enfull.com/

سڵاو و ڕێز

کاک هاوڕێ ئازیزم ئەوە بۆم ناردی

لە ئینتەرنێت هەیە بەڵام خۆ ماندوو کردنی بۆ چیە

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

کاک وشیار گیان سڵاو دەستەکانت خۆش بێت، بەڵام تەنها کۆدەکەت ناردووە لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزو حورمەت

سڵاو و ڕێز

کاک هاوڕێ گیان باوەڕ بکە ناردوومە دیسان بؤت دەنێرمەوە

لینکەکەشت بۆ دادەنێم

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

هەمووتان خۆشەویستن هەر چۆنێک پێتان باشە ئەوەندەی پێمان بکرێ لە خزمەتی ئای تی کوردیدا بین.سەرکەوتووبن.

لەگەڵ چەپکێ گوڵ

بە ڕاستی ئێوە ئازیز و خۆشەویستن و خزمەت ی ئەو خەڵکە سادەی کورد دەکەن چاوتان ماچ دەکەم