تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

زاراوەی Quarantine مانای چییە بە کوردی؟

vennusafin

Vennusafin

بڵاوکراوەتەوە

2006/07/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

سڵاو...
زۆر له مێژەوه هەوڵ ئەدەم وەڵامێکم دەست بکەوێت بەڵام هیچ نەبووه!
جا هەر بەڕێزێک مانای تەواوی لایە بۆ ئەم ووشەیە با وەڵامم بداتەوه...
لەگەڵ ڕێز و سڵاوم بۆ هەموو لایەک

سڵاو،

وا بزانم "گۆشەگیركردن" باشترین واتا بێت.
"جوداكردنەوە"ش خراپ نییە.

بژین!

ئەم‌ زاراوەیە له بنەڕەتدا له فەرەنسی وەرگیراوە و لە زمانەکانی فارسی و عەرەبیدا کراوە بە (قرنطین، قرنطینه).
دیارە لە زۆربەی وڵاتەکاندا وشەکە بە تۆزێ دەسکاری وەکوو خۆی بەکار دەچێت.
ئەگەر بە (قرنطین، قرنطینه) بینیتان پێتان وا نەبێ فارسی یان عەرەبییە.
لە ڕاستیدا بە شوێنێک لە سنووری وڵاتدا وتراوە کە گەشتیارەکان لەوێدا پزیشکبینین دەکرا یان دژ بە نەخۆشییە تەشەنەدارەکان کوتانیان دەکرد.
ئەم وشەیە هەم "ناو"ە و هەم "فرمان"یشە.
ناو: قەرەنتینە.
فرمان: قەرەنتینەکردن، لە قەرەنتینە خستن.

وەکوو ناو دەکرێ بڵێی بە کوردی دەبێتە: "وێستگەی تەندروستی".
وەکوو فرمانیش دەبێتە: "لە وێستگەی تەندروستی خستن".
بۆ ئاگاداریتان بە نەخۆشخانەکەی شاری "قەسری شیرین"ی سەر بە پارێزگای "کرماشان" دەوترا: "قەرەنتینە".