تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

وێنەگرتنی سەر شاشە

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/07/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

من کاتێک که وێنەی سەر شاشەکەم وەکو ڤیدیه ئەگرم کەچی ڤیدیۆکه به پارچە پارچە پیشان ئەدات ‌جا وێنەکە screensaver بێت یان پرۆگرامێکی دیکه بێت، ناتوانم وەکو پرۆگرامە ڕاستەکە بیبینم،
هیوادارم بەڕێزێک بۆمان ڕوونکاتەوه که کێشەکە لەکوێ دایه.

سڵاو،
بەڕێز بۆ ئەو مەبەستە چ جۆرە بەرنامەیەک بەکاردەهێنیت؟

زۆر سپاس کاک کاوه.
من پرۆگرام Camtasia Studio بەکار دێنم.
جا نازانم پرۆگرامی لەوه باشتر هەبێت بۆ ئەکاره؟

تۆربۆ دیمۆ بەکار بهێنە
torbodemo

capivate
لە هەرە پرۆفشیۆنالەكانە.
http://www.adobe.com/products/captivate/

ئەمەش بۆ زانیاریت
http://www.adobe.com/products/captivate/productinfo/features/brz_tour/

سڵاو،
من هێندە سارەزاییم نییە لە Camtasia Studio بۆیە وەڵامم نەدایتەوە..

بەڵام بۆچوونێکم هەیە، لەمەڕ بەش بەش بوونی فیلمەکە، پێ دەچێت کە Camtasia Studio کاتێک فیلمێکی نوێ دروست دەکات چەند ڕێکخستن settings و تایبەتمەندییەکی هەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا options، كاتێك كه ‌ فیلمێكی نوێ دروست دەكەیت تەماشای ئەو هەڵبژاردنانه بكه، بزانه كات دیاریی نەكراوه بۆ ماوەه و درێژی فیلمه كه یا هیچ جۆرە هەڵبژاردنێك هەیه كاریگەری ئەوەی هەبێت..

سەركەوتوو بن.

تف لە و دایک و باوکەی تەربیەتیان داوی ڕۆلە

ئە توانرێت سناگێت بە کار بێت بۆ کوالیتیەکی باش
Snagit Capture
زیادی هە یە کــــــــــــــــــــــــــــــەمی نیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــە لە وانی بەڕێزتان ئا ماژەتان بۆ کردوە.
سەرفراز بن

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەك!
كاك شۆڕش هیچ پێویست ناكات پرۆگرامی تر بەكاربهێنیت ئەو پرۆگرامەی خۆت زۆر باشە.
پرۆگرامەكە‌ت لابدەو دایمەزرێنەوه ، بەڵام ئایە تۆ پێش تر پرۆگرامەكەت بەكارهێناوە یاخود یەكەم جارە.
وە دەتەوێت چی پێ بكەیت ؟.
بەكارهێنانی ئاسانە.
كاتێك پرۆگرامەكە دەكەیتەوە
Record the screen - Region of the screen - Next - Select teh region - Next -
پاشان با هیچیان ئیشارەت نەكرابێت. لە دوای ئەوەش ئیشارەت مەكە
دوایی ئەوە :-
F9 بۆ دەست پێ كردن وە پشوو
F10 بۆ ئەوەی كە تەواو بویت.
پاشان بوەستە تا پرۆگرامەكە پاشەكەوتی Save دەكات وە خۆت ڤیدیۆكە دەبینیتەوە.
دوای ئەوە دەتوانی هەڵی بگریت یا یا بیسڕیتەوە ، Save بكە بوەستە تا پرۆگرامەكە تەواو دەبێت.
كەتەواو بوو بۆخۆی بەشێك دەكرێتەوە كەدەتوانی فۆرماتی فایلەكەبگۆڕی بەچی دەتەوێت.
بۆ ئەوەی لەشوێنیك وەك ئێرە دەیبنێی باشترە بە Gif ئیشارەت بكەیت.
دوای ئەوە لە فۆلدەرێك كە تایبەتە بە پرۆگرامكە زۆر جار لە مای دیكۆمێنتە بیكەوە لەوێ فایلێكی ڤیدیۆی وە فایلیكی Gif بەو ناوەوە كەخۆت پاشەكەتت كردووە دەبینیتەوە.
ئەو كات دەتوانی Upload ی بكەیت له ماڵپەڕیكی وەك بۆقەكە.

گەر ڕوونكردنەوەی ترت پێویست بوو ئاگادارم بكە ، گەر تۆزێ درەنگ دەركەوتم ئەوا خەریكم فۆرمات بۆ برادەرێك دەكەم.

سەركەوتوبن‌