بێژە
سڵاو بەڕێزان
لە نووسینێکی کاک دیاکۆیا وشەی "بێژە"م بینی کە بۆ وشەی "تلفظ"ی عەرەبی بەکاری هێنا بوو.
پرسیارەکەم لە کاک دیاکۆ و بەڕێزانی تریش ئەوەیە ئایا وشەی "بێژە" واتای "بڵێ" نادات؟ (وەک ئەمر)
بۆ نموونە:
بێژە بزانم دوێنێ لە کوێ بووی؟ = بڵێ بزانم دوێنێ لە کوێ بووی؟
بێژە = بگو (فارسی)، قل (عەرەبی)، say (ئینگلیزی)
ئەگەر هەڵەم بۆم ڕاست کەنەوە، خۆ ئەگەر ڕاستیش ئەکەم با بزانین وشە یان واتای شیاو بۆ تەلفوز (تلفظ) چییە؟
سەرکەوتوو بن
ئەحمەد2