guaranty بە کوردی؟
سڵاو بەڕێزان
یەکێک لەو وشانەی کە زۆر حەز ئەکەم بزانم بە کوردی چییە وشەی guaranty ە، بەڵام مەڵێن "زەمانەت"..زۆر سوپاس
کوردۆ
سڵاو کاک عەبدوڵڵا،
بەڕێزم، کوردئای.تی.گرووپ، فایەروۆلێک بۆ سکریپتەکانی بەکاردەهێنێت، کە هەندێک وشە قەدەخەدەکات، ئەم وشانە زۆر جار لە پەیامە نەخوازراوەکان بەکاردەهێنرێن کە جاربەجار لەم سەکۆیە دەردەکەون.
هەروەها هەندێک هێمای دوابەدوایەکی یونیکۆدیش بلۆکدەکرێن بەتایبەت ئەگەر لە Office ـەوە کۆپی-پێیست کرابێت.
تکایە، ئەمە دژ بە هیج کەسێک نییە، تەنها شێوازێکی بەرگریکردنه، هیوادارم دڵت نە ئێشابێت. باوەڕبکە من یەک کۆمەڵ سەرم بە ئێوە بەرزە بۆ ئەو هەموو ماندووبوونە و لە زۆر شوێنیش بە سوپاسەوە باسی چالاکی بەڕێزتان کراوە.
هیوادارم، وا بە ئاسانی واز لەم شوێنە نەهێنیت، دڵنیابە، پێویستمان بە کەسی دڵسۆزی وەک ئێوەیە.
باوەشێک خۆشەویستی.
کاك/ خاتوو (hamaa)،
بیمه (پارێزە)* = insurance
گەرەنتی (دەستەبەری)* = guarantee
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*سەرچاوە: http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng
ئیتر هەر بژین!
خوا چیت لێ بکا کاک کوردۆ وەلاهی ئەمشەو منت چاک هیلاک کرد چوار کاتژمێرە من خەریکی ئەو بەزمەن بزانم چی پێدەڵین ها ها ها کاکی خۆم من دوو وشەم دۆزیەوە بەهیوای بەدڵبونت
1- مسۆگەر
2- متمانە
هیوادارم بەدڵت بێ وە هیوادارم ئەوانەی شارەزاییان لە بواری زمانەوانیدا هەیە زیاتر وەڵامت بدەنەوە.
لەگەل چەپکێ گوڵ
کاک کوردۆ ئەم وشەیەشم هاتە بیر کە لە زەمانەتەکەوه وە بیرم هات ئەویش
( دەستەبەر )
جا نازانم لەم سێ وشەیە کامیانت بەدڵ ئەبێ.
لەگەڵ چەپکێ گوڵ
بەڕێزان وشەی (guarantee) دەبێتە:
1. دەستەبەری، دەستەبەر، گفت.
2. دەستەبەریکردن، گفتدان.
هەرچەند بۆ (دەستەبەر) دەشتوانین بڵێین:
SURETY , SPONSOR , SECURITY , VOUCHER , BONDSMAN , CAUTION , GUARANTOR , GUARANTEE
لەگەڵ ڕێزمدا.
سڵاو،
Guarantee نەك Guaranty.
چەندین واتا دەدات، گرنگترینیان:
١- بەڵێنی، سۆز یان گفتێك كە شتێك ئەنجام بدەیت یان شتێك ڕوو بدات؛ هاوواتای ئەم وشە ناكوردییانەشە كە كورد زۆر بەكاریان دێنێت: "وەعد، قەوڵ" وەك: وەعد (قەوڵ)ی دامێ كە شتی وا دووبارە نەكاتەوە.
٢- بەڵێنێكی نووسراو كە هاوبەشگە دەیدات پێت، كە ئەگەر ئەو شتەی لایان كڕیوتە هەڵەیەكی تێ بكەوێت، ئەو بەخۆڕایی بۆت چاك دەكەنەوە یان بۆت دەگۆڕنەوە. ئەمەش بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە، شەش مانگ، ساڵێك، دوو ساڵ، ٥ ساڵ و تەنانەت ٢٥ ساڵیش هەیە؛ گەرەنتی. بە ئینگلیزی هاوواتایەكی تری هەیە كە ئەویش Warrantyیە. نموونە:
ئێمە گەرەنتیی ٥-ساڵ ژەنگنەهێنان دەدەین.
.We provide a 5-year guarantee against rust
.
.
.
Forbidden
You don't have permission to access /phorum5/post.php on this server.
--------------------------------------------------------------------------------
Microsoft-IIS/6.0 Server at www.kurditgroup.org Port 80
ئیتر تا ئەبەد ماڵئاوا!
سڵاو،
- ئەم بەرهەمە هیچ گفتی لەگەڵدایه؟
- ئەم بەرهەمه گفتی یەك ساڵی لەگەڵدایه.
یاخود:
- ئەم بەرهەمه یەكساڵ دەستەبەر دەكرێت.