تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بۆچی پیتەکان بەیەکەوه نەلکاون؟

halgurt

Halgurt

بڵاوکراوەتەوە

2006/03/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سڵاو،
من هەر کاتێک ویندۆز ئەنستال ئەکەم یەکسەر Win. Kurd. Support و گورزی فۆنتەکانیش دائەگرم. بەڵام ئەم جارەیان هەندێک ناتەواو بوو، لەگەڵ دانانی زمانی عەرەبیدا له سی دیەکە‌ی ویندۆزدا. ئێستا له word دا به کوردی ئەنووسم بێ گرفت، بەڵام له ئینتەرنێتا،یان لەسەر سکرین له ژێر ئایکۆنێکدا پیتەکان بەیەکەوه نەلکاون. له فاڤۆریتدا بۆ نمونه (ی د ن ه و ا ن ی ا گ ز ه د) له جیاتی دەزگای ناوەندی، پیشان ئەیات. ئایا ئەمه هۆی چییه؟
له بەشی- Region und Sprachoptionen - من زمانی ئەڵمانی بەکاردەبەم - له Erwaitert ـدا له خوارەوه چەند جارێک زمانی عەرەبیش نیشاندراوه. ئایا دەبێت کامیان (صەح ) لێبدەی؟ . هەر کامێکیان ئەکەم، له بەشی سەرەوەیدا له لیستی زمانەکاندا عەرەبی تیادەرناکەوێت!!!! لەلای سەعاتەکەشەوه دیارئەدات ئەتوانرێت بێ گرفت بگۆڕدرێت - ئەڵمانی، عەرەبی -.

زۆر سوپاس بۆ یارمەتیتان.
هەڵگورد

بەڕێز هەڵگورد! لەم بەستەرەی خوارەوه تەختەکلیلێکی کوردی دابەزێنه و له بەشی زمانەکاندا له ‌ژێر زمانی عەرەبییەکەوه دایبنێ. بزانه چاک دەبێ. له بەشی زمانە عەرەبیەکانیشدا جیاوازی نییه کامیان هەڵدەبژێری.
سەرکەوتوو بی.

کاک حەمید سڵاو،
کام بەستەره؟

ببووره بێ‌گومان ئەو بەستەره هی ماڵپەڕەکەی هاوڕێی بەڕێزم کاک هونەره. فەرموو
http://www.zkurd.org/huner/

کاک حامید سڵاو،
alles klar بەڵێ ئێستا باش بوو، زۆر سوپاس. سەرکەوتوو بن.
هەڵگورد