تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەنگ نییه؟؟

halgurt

Halgurt

بڵاوکراوەتەوە

2006/03/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

سڵاو له هەمووان،
من ویندۆسم ئەنستال کردەوه، کەچی ئێستا دەنگ نییه! چەند هەوڵم دا له سیستێم کۆنترۆلدا، ئەڵێت sound هەر دانەمەزراوه؟ ئایا ئەتوانرێت له سی دیەکەوه (CD windows XP)ــکه هی خۆمه، سۆفت وێری دەنگ دابگیرێت؟؟ یان به بۆچوونی ئێوه هەڵە له کوێدایه؟
زۆر سوپاس... هەڵگورد

نا بەڕێزم درایڤەری دەنگت ئینستاڵ نەکردووە لە سیدی ویندۆس نیە ،بزانە لە سیدیەکی تردایە. ئەگەر ئەوەش نادۆزیەوە. ئەم پرۆگرامە دابگرەو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەلاشە ،خۆی هەمو درایڤەرەکانت بۆ دەدۆزێتەوەو دایان بەزێنەو ئینستاڵیان بکە پاشان بییان کە سەر سیدیەک، ئۆپدەیتی پرۆگرامەکە بکەو یەک درایڤەرەکان دابگرە ،بەڵام گەر خۆت سیدیت هەیە باشتر وایە لەپێشدا ئەوانەی خۆت ئینستاڵ بکەیت،چونکە زۆر درایڤەر لەگەڵ ویندۆس دانولەیان ناکوڵێت بەیەکەوە، چونکە ئەوانەی خۆت دیگیتالیز کراوەلەلایەن ویندۆس.
کلیکی ڕاست لەسەر مای کۆمپیوتەر - خوارە - هاردوایەر - پاشان یەکەم کلیک بکە.
بزانە ئیشارەتی زەردیان لەسەرە ،بەدڵنیایەوە دەبێ لەسەری بێت.
http://www.driver-soft.com/
گەر سەرکەوتونەبوی پرسیار بکەوە.

کاک زەندی سڵاو،
زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکە‌ت، لای خۆم سی دیەکم دۆزییەوه، ڕاستت کرد، درایڤەری زۆر شتی تریشی لەگەڵ بوو. ئێستا هەموو شتێک باش بووه، هیوادارم تا سەر بێت.
دیسان سوپاس
هەڵگورد