يارمةتييييييييييييييييييى و يوني كؤد
سلاو و رێز.....
چەند پرسیارێکم هەیە ئەگەر یارماتیم بدەن سوپاسستان دەکەم:
1-ئایا دەتوانم یونی کۆد بەکاربهێنم لەگەل html ؟.
2-چۆن بەکاریبهێنم پێم مەڵێن فۆنت دابەزێنەو تەختە کلیلی کوردی دابەزێنە چونکه من ئەو کارەم کردوە بەڵام نازانم بەکاریبهێنم؟
3- ئایا php هیچ پەیوەندی لەگەلhtml هەیە؟
4- ئایا javascript لەگەل یونی کۆد کار دەکات؟
گاڵتە بەپرسیارەکانم مه کەن ئەگەر سەیر بوو لاتان.
سڵاو له تۆی بەڕێز!
1. بێگومان دەتوانی یونیکۆد لەگەڵ html بەکار بێنی.
2. مادام داتگرتووە، جا پێت ناڵێم هیچ داگرە، بەس بەکاری بێنە.
بچۆ لە پرۆگرامی مایکرۆسۆفت وۆرد بەو تەختەکلیلەی که ئەڵێی داتگرتووە، بنووسە، لە پێشدا فۆنتی تاهووما یان فۆنتێ بەکار بێنە کە بە یونیکورد دەست پێ دەکات وەکوو یونیکورد وێب. پاشان شتێ بنووسە، ئینجا بچۆ وەکوو پەڕەیەکی ماڵپەڕ پاشەکەوتی بکە. گەر ئەو کارەت کرد ئەوا یونیکۆدی کوردیت بەکار هێناوە، مەرج نییە یونیکۆد بەس بۆ کورد بێت.
بۆ زانیاریی زیاتر سەیری ئەو سایتانە بکە کە باسی چێکردنی ماڵپەر دەكەن.
3. html بنەمای php یە، گەر html نەزانی واز لە فێربوونی php بێنە.
4. بەڵێ.
پرسیار نه جێی گاڵتەپێکردنە و نه سەیروسەمەرەیە، ئەوانە سەیروسەمەرەن که پێیان وایه شتێ خۆیان دەیزانن دەبێ هەموو کەس بیزانێ. ئەو مرۆڤانەش جێی سەرسوڕمانن که بە تۆزقاڵێ زانیاری پێیان وایه زانان.
سەرکەوتوو بیت!