داهێنان دەستی بەکار کرد .
سڵاو ..
لەمڕۆوه ماڵپەڕی داهێنان کە ماڵپەڕێکی سەربەخۆی قوتابیانه
کەوتە کار .
ئێوەش ئازادن ڕاو بۆچوونی خۆتان بنێرن و یاخود هەر بابەتێکی تر کە شایەنی
بڵاو کردنەوە بێت ..
http://www.dahenan.org
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڵام بۆ سایتێ کە تایبەت بێت بە دەنگی قوتابیی کورد، زۆر گرنگە زیاتر بایەخ بە ڕێنووسی کوردی بدەن، ڕێنووسەکەتان لێرە و لەوێ هەڵەی تێدایە، هیوادارم لە داهاتوودا ئەو خاڵە گرنگە لەپێش چاو بگرن.
چەند نموونەیەک:
(چوونەژوورەوە) ڕاستە، نەک (چوونە ژوورەوە).
(نییە) ڕاستە، نەک (نییە، نیە).
(د. کەمال) ڕاستە، نەک (د.کەمال).
(بەروار) هەڵەیەکی زەقە، (ڕێکەوت) ڕاستە.
(دەنگ بدە) ڕاستە، نەک (دەنگبدە).
تێبینییەکەم تەنها بە مەبەستی گەیشتن بە لووتکەی کەمهەڵەیییە و هیچی تر.
ئەمە لە نرخی کارەکەتان کەم ناکاتەوە.
هەر سەرکەوتوو بن!
دەستان خۆش، هەموو هەوڵێك وهەنگاوێك جێی دەستخۆشیە.
بەڵام!
گەر بۆنی هەرپارت ولایەنێكی لێبێت یان لەهەركونێكەوە تایەڵەی بدرێت. چارەنوسی لەو ماڵپەڕانە دی كەمتر نابێت كە وەك ئاردی ناودڕك وونبوون.
ئایتی و زانست+ دەستێوەردان و پارت = مینی ڤالمارا
٭لەڕووی دیزانەوە باشە بەڵام دوای درێژەی بابەت تێكست ئەلیگن لە جەستیفیوە بگۆڕن بۆ ڕاست، چونكە لەوێبگەڕی فایەرفۆكس تەواو نیە كوردیەكەی.
٭ووشەی قوتابی كوردی نیە لە كیتابیەوە هاتوە كە توركی عوسمانی بەكاریان دەبرد بۆ خوێندكار. كیتابیش وەك دیارە لەژێر كلتوری ئیسلامیەوە بۆ عوسمانی گێزراوەتەوە كەخۆی عەرەبیە. لەوانەیە من بەو لایەنە تێبگەن كە خوێندكار بەكاردەبا، بەڵام دڵنیابن وانیە. باناونیشانمان كوردی بێت. كۆمەڵێك كوردی بەئەمەك ماڵپەڕێكیان بەناوی مەدەنیەت هەیە. خۆزگە ناوەكەیان كوردی با ئەگینا كەسی زۆر بەڕێزو و بەئەمەكن.
بژین
لەشتان ساغ بێت، بژین. جاروایە بۆ ئەوەی بەسەركۆسپەكاندا بڕەوتێین دەبێ گوێ بەهەندێك شت نەدەین. گۆڤاری مەدەنیەت برادەرێكی خۆمان ڕووكارەكەی كردوە شتی زۆر باشی تێدا. بەڵام ناونیشانی دۆمەینەكە كوردی نیە. سەركەوتن بۆ ئێوەو بۆ مەدەنیەت و هەموو كوردێكی بەئەمەك.
ڕێزم قبوڵ بفەرموون