تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

داهێنان دەستی بەکار کرد .

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو ..
لەمڕۆوه ماڵپەڕی داهێنان کە ماڵپەڕێکی سەربەخۆی قوتابیانه
کەوتە کار .
ئێوەش ئازادن ڕاو بۆچوونی خۆتان بنێرن و یاخود هەر بابەتێکی تر کە شایەنی
بڵاو کردنەوە بێت ..

http://www.dahenan.org

دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڵام بۆ سایتێ کە تایبەت بێت بە دەنگی قوتابیی کورد، زۆر گرنگە زیاتر بایەخ بە ڕێنووسی کوردی بدەن، ڕێنووسەکەتان لێرە و لەوێ هەڵەی تێدایە، هیوادارم لە داهاتوودا ئەو خاڵە گرنگە لەپێش چاو بگرن.
چەند نموونەیەک:
(چوونەژوورەوە) ڕاستە، نەک (چوونە ژوورەوە).
(نییە) ڕاستە، نەک (نی‌یە، نیە).
(د. کەمال) ڕاستە، نەک (د.کەمال).
(بەروار) هەڵەیەکی زەقە، (ڕێکەوت) ڕاستە.
(دەنگ بدە) ڕاستە، نەک (دەنگبدە).

تێبینییەکەم تەنها بە مەبەستی گەیشتن بە لووتکەی کەمهەڵەیییە و هیچی تر.
ئەمە لە نرخی کارەکەتان کەم ناکاتەوە.
هەر سەرکەوتوو بن!

سڵاو کاک دیاکۆ ..

تێبینی‌یەکانت جێگەی خۆشحاڵیمانە ، بە دڵنیایی‌یەوە لەبەرچاو
دەگیرێن و لە ماوەیەکی کورتدا چاک دەکرێن ..
بەڕێزت مامۆستای ئێمەیت ..

سوپاس دووبارە ..

دەستان خۆش، هەموو هەوڵێك وهەنگاوێك جێ‌ی دەستخۆشیە.
بەڵام!
گەر بۆنی هەرپارت ولایەنێكی لێبێت یان لەهەركونێكەوە تایەڵەی بدرێت. چارەنوسی لەو ماڵپەڕانە دی كەمتر نابێت كە وەك ئاردی ناودڕك وون‌بوون.

ئای‌تی و زانست+ دەستێوەردان و پارت = مینی ڤالمارا
٭لەڕووی دیزانەوە باشە بەڵام دوای درێژەی بابەت تێكست ئەلیگن لە جەستیفیوە بگۆڕن بۆ ڕاست، چونكە لەوێبگەڕی فایەرفۆكس تەواو نیە كوردیەكەی.

٭ووشەی قوتابی كوردی نیە لە كیتابیەوە هاتوە كە توركی عوسمانی بەكاریان دەبرد بۆ خوێندكار. كیتابیش وەك دیارە لەژێر كلتوری ئیسلامیەوە بۆ عوسمانی گێزراوەتەوە كەخۆی عەرەبیە. لەوانەیە من بەو لایەنە تێبگەن كە خوێندكار بەكاردەبا، بەڵام دڵنیابن وانیە. باناونیشانمان كوردی بێت. كۆمەڵێك كوردی بەئەمەك ماڵپەڕێكیان بەناوی مەدەنیەت هەیە. خۆزگە ناوەكەیان كوردی با ئەگینا كەسی زۆر بەڕێزو و بەئەمەكن.

بژین

سوپاس کاک سیا ، پێشنیارت به جێ‌یه .
دڵنیاش بە ئەو ماڵپەڕە بە پێشنیاری بەڕێزتانەوە جوانەو باشتر
ئەبێت .
بۆ ووشەی (قووتابی) ش ، ئەوە هەر بەڕاستی تێیدا ماوین ، گەر خوێندکار
بەکار ببەین ئەوە دەڵێن سەر بەم لایە ، ئەگەر بڵێین قووتابی ئەوە دەڵێن
سەر بەو لایە . لەبەرئەوە هەردووکی بەکار دەبەین . تاکو بڕیارێک لەسەری
ئەدەین.
بەڵام بۆ ئەم دێڕە (كۆمەڵێك كوردی بەئەمەك ماڵپەڕێكیان بەناوی مەدەنیەت هەیە. خۆزگە ناوەكەیان كوردی با ئەگینا كەسی زۆر بەڕێزو و بەئەمەكن.
) نازانم مەبەستت چی‌یه و کێ‌یە‌ ، ببورە؟

سوپاس دووبارە ..

لەشتان ساغ‌ بێت، بژین. جاروایە بۆ ئەوەی بەسەركۆسپەكاندا بڕەوتێین دەبێ گوێ بەهەندێك شت نەدەین. گۆڤاری مەدەنیەت برادەرێكی خۆمان ڕووكارەكەی كردوە شتی زۆر باشی تێدا. بەڵام ناونیشانی دۆمەینەكە كوردی نیە. سەركەوتن بۆ ئێوەو بۆ مەدەنیەت و هەموو كوردێكی بەئەمەك.

ڕێزم قبوڵ بفەرموون