تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چاکسازی له سه ر داتایه کی تری دور له خۆت.....

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

به رێزان دوای سلاو و رێز هیوام خۆشیتانه، پرسیارێکم هه یه ئایا که سێکی تر له سه ر داتیه کی تر دوور له خۆت ده توانێ چاکسازی
یا کار له ناو داتاکه ی تۆدا بکات ،بۆ نمونه من ده مه وێ هێندێ کار له ناو داتای کوره که مدا بکه م که له من دوره ، هه ردوکما ویندۆ
ئێکس پێ مان هه یه و ئی پی کوره که شم ده زانم ، ئا یا ده کرێ یان نا؟ گه ر ده کرێ چونیه تی کردنه که م بۆ روون که نه وه زۆر
ســــو پـا ســتان ده که م.

لەڕێگەی Windows messenger دەتوانی ئەو کاره بکەی، وە دەبێ هەردوکتان ڕێگری لە Firewall کانتان لابەرن ،ئەوەش لەوکاتەدا ڕوودەدات کە هەردوو کۆمپیوتەرەکەتان پەیوەندی گرێ دەدەن.
من خۆم پێش دووساڵ هەوڵم دا زۆر بەخاوی کاری دەکرد ئەوەش نازانم هی نەزانی کەسی دووەم بوو یا هەر پرۆسەکە خۆی وایە لەبنەڕەتتدا.
هەردووکتان windows messenger دواڤێرشنی دابگرن، پرۆگرماکە بکەنەوەو ئیتر هەنگاو بنێن.لەڕاستیدا من ویندۆس مێسنجەرم لابردووە بۆ یە زۆر بەووردی بۆم باس نەکردی.وەزمانەکەشم نەرویجی یە.
گەر کێشەیەکت هاتە ڕێ پرسیاربکەرەوە.

زۆر سوپاس زه ندی گیان بۆ وه لامه که ت ، خۆزگه براده رانی تریش له وانه ی
که تاقی کردنه وه یان له سه ری کردوه ، یان زانیاریان له سه ر ئه و با ســــــه
هه یه زیاتر بۆمان روون بکه نه وه. پێشه کی سوپاس بۆ هه موان....

Start>>Run>>conf
بەردەوام بە خانەكان پڕبكەرەوە. دوای ئەوە ئایپی كوڕەكەت(لەو كاتەدا). زەنگی بۆ لێبدە. ئەم پرۆسەیە لە وەی مسن زۆر پاكترو خێراترو پڕۆترە.

بژین

سڵاوتان لێ بێت بڕوا بکەن ئەمەش دەمێکە پرسیاری منه، کاک سیا باش ڕوونی نەکردەوە، ئایا جگە له messenger ‌ ڕێگایەکی باشتر و ئاسانتر هەیە؟‌

من بزانم ئەو کارە ئەگەر بتەوێ بەشێوەیەکی باش ئەنجام بدرێت، ئەبێ نێتوۆرک درووست بکەیت. کە ئەوکاتە ئەتوانی بەتەواوی کۆنترۆڵی کۆمپیوتەرەکانت بکەیت. بەڵام لە ڕێی م س ن ئەوە نابێتە کۆنترۆڵ کردن، چونکە ئەبێ کەسێ کە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرەیە بانگت بکات، جا كاتێک داواکرایت ئیتر چۆن کۆنترۆڵێکە؟

http://www.microsoft.com/windowsxp/using/mobility/getstarted/remoteintro.mspx

بۆ برای بەڕێز کاك ئومێد.
ئەم لینکە ی خوارەوە ئەوەیە کە تۆ بەدوای دا دە گەڕێ.
هیوادارم سوودی لێ وەرگری
http://www.access-remote-pc.com/

هەمە ڕەش

سڵاو،
بەرنامەی realvnc بەرنامەیەکی زۆر باشە، من تاقیم کردۆتەوە.

لەسەر ئەوەی خۆت ڕاژەکار دابنێ و لەسەر کۆمپیوتەری کوڕەکەشت ڕاژەخواز و لە ڕێی ئایپی دەچیتە سەری..

http://www.realvnc.com/download.html

ئەوەی کاک سیا نوسیویەتی سەرکەوتووە ناوی نێتمیتینگە وەک ئەم کارەی کاک کاوە وایە.
سوپاس

دەست خۆش کاک کاوە، بەڵام پرسیارەکەی من ئەوە بوو، ئەو بەرنامە کاری چیە هەر بۆ نمونە VNC viewer یا VNC Server بۆچی بەکەڵک دێن، دەستت خۆش بێت بۆ لینکەکە، بەڕاستی بۆ کەسێک باشە ئنگلیزی بزانێت نەک منێکی کڵۆڵ

کاک کاوەی ئاسنگەر من ئەو بەرنامەم داگرتووە، بە ڕاست ئەگەر شارەزاییەکەت هەیە لەو بەرنامە، یا هەر کەسێکی تر شارەزایی هەیە بۆمان باس بکات کارەکانی ئەو بەرنامە چییە. زۆر سوپاس

سڵاو،
وەک هاوڕێیانیش باسیان کردووە، زۆر ڕێگا هەیە، بەڵام لە ویندۆزی ئیکسپی خۆی ئەو ئاسانکارییە هەیە و دەتوانی کارەکەت بەو ڕێگەیەوە جێبەجێ بکەی. لە نووسینەکەت دیارە لە سویدی، جا هەر بە سویدی بۆتی دەنووسمەوه (هەڵبەت پیتە سویدییەکان لەم مەکۆیەدا بە سویدی نانووسرێن بۆیە هەر وەکوو ئینگلیزی دەر دەکەون)‌:
ئەو کەسە دەبێ خۆی داوا بکات تۆ بچیتە ناو کۆمپیوتەرەکەی، (ئەویش لەڕێی ئیمەیل یان ڕاستەوخۆ لە مسن مسنجر داوات لێ دەکات) جا بۆیە دەبێ هەر دووکتان لە لیستی م‌س‌ن مسنجێری یەکتردا بن و لەناو م‌س‌ن‌ دا بن.
تازەترین م‌س‌ن مسنجر بەکار بێنن. ڕەنگە ئاگرەدیواریش کێشەتان بۆ ساز بکات، دەتوانی بۆ کاتی لە کاری بخەن.
پاشان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکات:
1. start
2. Hjalp och support
پاشان بچێت بۆ ژێر: Be om Hjalp
Be en kompis ansluta till din dator med Fjarhjalp
پاشان بچێ بۆ:
Be nagon om hjalp
لەو پەڕە نوێیە لیستەی ناوەکانی م‌س‌ن ەکەی دەر دەکەوێت، کرتە بکاتە‌ سەر ناوەکەی تۆ کە دەیەوێ بچیتە ناو کۆمپیوتەرەکەی، داوا کارییەک بنێرێت بۆ تۆ، تۆش لەم لاوە دەبێ داواکارییەکەی وەرگری و قوبووڵی بکەی.
پاشان داواکارییەکە جێبەجێ دەبێت و دیسانەوە پرسیارێ لە ئەو دەکرێ بزانرێ ئامادەیە تۆ بچیتە ناو کۆمپیوتەرەکەی؟ ئەویش دەبێ وەڵامی "ئۆکەی" بداتەوە.
ئینجا چەند پەیامێک دەبینی، لە یەکێکیان دوگمەیەک هەیە لێی نووسراو:
Borja ta kontrol
دەبێ کرتەی لێ بکەی.
پاشان کۆمپیۆتەرەکەی ئەو دەبینی، وریا بە لەگەڵ ئەوەی خۆت تێکەڵی نەکەی، جا دەتوانی بە مشکەکەی خۆت کۆنترۆل بگریتە سەر کۆمپیۆتەرەکەی ئەو. هەر کارێک تۆ دەیکەی ئەویش دەیبینێت.
هەر ساتێکیش ئەو پێی خۆش بێت دەتوانێ کۆنترۆڵەکە بپچڕێنێ و تۆ هەرگیزی جارێکی تر بەبێ ڕێگەپێدانی ئەو ناتوانی بچیتەوە ناو کۆمپیوتەرەکەی.
بۆیە ئەم ڕێگەیە جیایە لە (هەککردنی نایاسایی).
هیوادارم تا ڕادەیەک ڕوون بێت بۆت.

بەڕێز مامەخەمە،
لەم دوو بەستەرەدا، دەتوانیت بە وێنەوە لە چۆنێتی کارکردنی بەرنامەکە شارەزا بیت:

بۆ VNC viewer
http://www.realvnc.com/products/free/4.1/winvncviewer.html

بۆ VNC Server
http://www.realvnc.com/products/free/4.1/winvnc.html

مامە خە‌مە گیان،
ئەم بەرنامەیه ڕێگە خۆش دەكات كەسەێكی دیكه له ئامێرەكەی خۆیەوه بێته ناو ئامێرەكەی تۆ و دەستكاریی سیستەمەكەت بكات.
بەرنامەكە له چەند ئامرازیك پێكدێت، بەشێكیان ئەوەیه كه تۆ لەسەر ئامێرەكەی خۆتەوه دەیخەیتەكار VNC viewer تاكوو گوێ هەەڵخات بۆ پەەیوەندی بەرامبەر كە VNC Server ـی خستۆتەكار و له ڕێی ئایپی ئامێری تۆ، پەیوەندی دەگرێت.

ئەرێ من تێناگەم ئەگەر له windows خۆی بەو پەڕی ئاسانی بۆت دانرابێ
ئیتر بۆ پەنا بۆ بەر بەرنامه دەبەن من له سەرەوه ئەو لینکەم داناوه زۆر بەڕونی
و بەئاسانی بۆی باس کردوی وه بەوێنەوه هەمووی ڕون کردۆتەوه وه کاک دیاکۆش ئاماژەی پێداوه ئیتر تێناگەم بۆ هەندێک پرسیار ئاوا ئەبێ بەهۆی
ئەو هەموو ئیهتمامەو ههندێک پرسیاریش کەس خۆی لەقەرەنادات ؟ زۆرم
پێخۆش بوو بمزانیایه بۆ ؟ لەوانەیه بڵێن ئاڵوگۆڕی زانیاری‌یه بەڵام ئەی بۆ ئەم
ئاڵوگۆڕه بۆ هەندێک پرسیار لەئارادا نی‌یه ؟
ئەوەته من نزیکی یەک حەفتەیه پرسیارێکم لێره داناوه ئێستاش کەسێک
خۆی لەقەره نەداوه بەڕاستی بۆته جێی پرسیار بۆ من پێم خۆشه ڕون کردنه
وەیەکم ببیستایه ؟

بەرێز ڕونت نەکردوەتەوە مەبەستت دەستکاری کردنی چی جۆرە داتایەکه بە‌ڵام دەتوانیت .بۆ ئەش ڕایت کلیک(Right click) لەسەر My Computer ڕایت کلیک(Right click) بکەو پاشان کلیکیProperties>> Remote بکە
لێرەدا لینکێک هەیە پێت دەڵێت چۆن دەتوانیت دەستکاری کۆمپیوتەری کوڕەکەت بکەیت.

سەرکەوتو بیت