زۆر بچوکە بەڵام ترسناکە
سڵاو
ئازیزان برادەرێکم نەرمەکاڵایەکی زۆر بچوکی لەسەر کۆمپیوتەرەکەم دامەزراندوه
کاتێک که کۆمپیوتەرەکەم دائەگیرسێنم زۆر ئاسایی وەکو ڕۆژانی تره بەڵام تەنها گۆرانکاری ئەوەیه
که پەنجەرەیەکی بچوک دێته بەردەمت و داوای وشەی تێپەربوون ئەکات وا دڵنیام که ئەوه
نەرمەکاڵاکەیه که برادەرەکەم دایمەزراندوه لەسەر کۆمپیوتەرەکەم
زۆر سەیره چونکه نەلە لیستی بەرنامەکاندا هەیە نه له لیستی ستارتەپ دا هەیه
ئیشەکەی بریتیه له:
هەر کارێک دەکەیت لەسەر ئەو پی سی یه یان هەر تێکستێک یان هەر ئیمەیڵیک ئەکەیتەوه
وێنەیەکی سەر مۆنیتەرەکەت ئەگرێت و تێکستەکانیش کۆپی ئەکات و پاسسوۆردەکەش
کۆپی ئەکات و هتد......
به کورتی ئەزانێت چی ئەکەیت و چی ناکەیت
تۆ بڵێیت ئەو نەرمەکاڵایه چی بێت؟
ئەوەنده موهیمه؟
ئەگەر بەرێزێک لە مەبەستم تێ ئەگات لینکەکەی دانێت سوپاسی ئەکەم
دوای سلاو ، به رێز منیش ئه و ریکۆرده ره م له کوردیت گروپ دیتوه ، براده رێک
دای نا بوو ، تاقیشم کرده وه ،به لام ئێستا نایبینمه وه . هیــــــــــــوادارم
هه رکه سێک ده یزانێ لینکه که مان بداتێ سوپاسی ده کــــــــه م.......
زۆربەی پرۆگرامەکانی (سیخوری) لە باکگراوندا کار دەکەن و بەکارەکان نایانبینن.
وەفۆڵدەرانەی کە پەیوەندیان بەو جۆرە پرۆگرامانەوە هەیە شاراوەن(hidden). وە کارەکەشیان بریتیە لە سیخوری و هەڵدەستن بە تۆمار کردنی هەموو زانیاریێک کە بەتەختە کلیلیکە ئەینووسی + وێنە گرتنی مۆنیتەر و ناردنی بۆ ئەو ئیمەیلەی کە دانراوە، وە پاش ئەوەی کە زانیاریەکانی بۆ ئیمەیلەکە نارد زانیاریە تۆمار کراوەکان لەسەر pc پاک (delete) دەبنەوە. ئەگەر کەسێکی ئەو پرۆگرامەی لەسەر پیسی تۆ دانابێت لابردنی زەهمەتە تاکوو وشەی تێپەڕبوون نەزانی وە ئەگەر بێتو وشەی تێپەربوون نەگۆردرابێت لەلایەن دامەزرێنەرەوە ئەوا هەموو پرۆگرامە سیخوریەکان وشەی تێپەربونیان SECURITY بە پیتی گورە یاخود بە پیتی بچووک security. بۆ دۆزینەوەیان ئەو 2 ڕێگەیە بکە:
1- Ctrl + Alt+ j دابگرە بزانە ئەوەی تۆ باسی ئەکەی دەرئەکەوێت. ئەگەر دەرنەکەوت ئەوا Ctrl + Alt + پیتەکانی تر تاقی بکەرەوە لە جیات j ....
2- My documents بکەرەوە لەسەرەوە کلیک لەسەر tools بکە folder options هەڵبژێرە کلیک لەسەر view بکە پەنجەرەیەک دەکرێتەوە هەشتەم دانە نووسراوە Hidden files and folders وە لە ژێریەوە نووسراوە
show hidden files and folders کلیکی لەسەر بکە واتە با بازنەکە پڕ بێت ئەوجا ok دابگرە. پاش ئەوەی ئەوکارات کرد برۆ بۆ C:\Program Files بزانە هیچ فۆلدەر هەیە کە پەیوەندی بە پرۆگرامی سیخورییوە هەبێت؟؟ کە دۆزیتەوە لە لەوێ فایلێکی uninstall هەیە لە سەیف موود uninstall بکە.
وە ئەگەر ئەتەوێت پرۆگرامێکی لەو شێوەیەت هەبێت پرۆگرام بۆ ئەوکارە زۆرن کە من خۆم Perfect Keylogger بە ئاسانترینیان دەزانم کە کارێکی باش دەکات بۆ ئەوەی بزانی منالەکانت کە تەمانیان لە ژێر 18 سالە پیسی بۆ چی بەکار دەهێنن؟ لێرە ئەتوانن دایبەزێنن.http://www.blazingtools.com/bpk.html
سەرکەوتووبن.
تێبینی: لەجاری پێشوو لەیادم چوو بڵێم لەوەیە antivirus پرۆگرامەکە بە virus (spyware) بخوێنێتەوه.
وایە بەڵام برۆ بۆ ئۆپشنی پرۆگرامەکە لەوێ ئەتوانی بەدلی خۆت دەسکاری بکەی و لەهایدن(شاراوە) کاربکات وە زۆرشتی تریش. وە ئەتوانی خۆت کلیلێکی بۆ دابنێ بۆ ئەوەی هەرکاتێ ئەو کلیلەت لێدا چوارچێوەی پاسوۆرد دەرکەوێت. بۆنمونە: Ctrl+Alt+w یان هەر کلیلێکی خۆت حەز دەکەی. وە هەروەها ئەتوانی ماوەی وێنە گرتنەکانیش زیادو کەم بکەی وە ئەتوانی ئیمەیلێک دابێی تاکوو زانیاریاکان تیا هەڵبگرێت.وە ئەگەر فۆلدەرەرەکە شاراوە نیە ئەوا کلیکی راست لەسەر فۆلدەرەکە بکەو properties هەلبژێرە لەخوارەوە کلیک لەسەر hidden بکەو بە ok پەنجەرەکە دابخە. بۆ ئەوەی فۆلدەرەکە بشاردرێتەوە. خۆی پرۆگرامەکە ئەو کارانەی بۆ بەکاربەر جێهێشتوە چونکە ئەگەر شارەزا نەبێت دوای دابەزاندنی ناتوانێت بیدۆزێتەوە و کارەکەی لێ سەخت دەکات.
سەرکەوتو بیت