تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

بەزۆر بەکوردی کردن..

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

سلاو...
زۆر ووشه هەن کە کوردی نین بەزۆر کراون بەکوردی
هەندێ کەس پێیان وایە کە بوونی ووشەی بیانی لەزمانی کوردی
نەنگیە و زۆر شەرمە ؟؟؟ نانەخێر وانیە زۆر زۆر ئاساییە .زمانی ئنگلیزی
جەندەها ووشەی فەرنسی و لاتینی ئەلمانی ..... تێدا هەیە و زۆر ئاساییە.
بۆیە پێویست ناکات زۆر خۆمان ‌‌هیلاک بکەین ووشەی( کامێرا، تەلەفۆن، ماووس ،سێرڤر)
بکەین بە کوردی وەکو ( ئەتاتورک) کەزمانی ‌(تورکی) سەقەت کردو ناوی
هەموو شتێکی کرد بە تورکی و لە خۆوە ناوی تازەی دروستکردو تائێستاش هەر
گیرۆدەی ئەم گرفتەن.

سڵاوی منیش،

كاك ئارام ڕێزم هەیە بۆ بۆچوونەكەت. بۆ وشەی "تەلەفۆن و كامێرا" تا ڕادەیەك ڕاست دەكەیت، بەڵام بۆ "mouse و server" سەردەمێکە کە وشەی "مشك و ڕاژەکار" لە جێیاندا لە کوردیدا چەسپاوە.
بۆ دوو وشەی "تەلەفۆن و کامێرا"ش ئەگەر پێشنیاری باش و واتابەخش هەبن، ئەوە جێی خۆیەتی زمانزانان و پسپۆڕ و شارەزایان لێی بکۆڵنەوە و بەژییرییەوە بڕیاری دروستی لەسەر بدەن. سەرەڕای ئەمەش من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە هەموو وشەیەکی بیانی بکرێت بە کوردی، چونکە زۆر جار ناکرێت وشەیەکی وا دابنرێت بۆ ئەو وشە بیانییە کە واتابەخش بێت یان لانی کەم لە وشە بیانییەکەوە نزیك بێت.
لە کتێبێکدا کە لە کوردستان چاپ کراوە وشەی "scan"یان کردبوو بە "ڕووپێو"، کە بەڕاستی نەك بەرامبەر وشەی "scan" نییە، بەڵکوو بگرە واتاکەی زۆریش دوورە لێی.
سەرکەوتوو بن.

بەڕێزم خۆزگە دەتزانی کە زمانە زیندووەکانی دنیا چۆن خزمەتی دەکرێت و چۆن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی پێ دەدرێت.

ئێمە فێر بووین هەر کەسمان بە دڵ نەبێت بیکەینە هاوڕێی ئەتاتورک و هەر هەوڵێکی زمانەوانی بۆ گەشەپێدانی زمانی کوردی بکەینە کارێکی سەقەتی ئەتاتورکی.
بۆمانت ڕوون نەکردەوە کە زمانی تورکی چۆن بوو کە ئەتاتورک سەقەتی کرد؟ باشە بەڕێزت لە تورکەکان باشتر تێ گەیشتووی کە زمانی تورکی بە دەستی ئەتاتورک سەقەت بووه؟ خۆ تورکەکان ئەتاتورک بە "باوکی نەتەوەی تورک" دەزانن. پێم سەیرە لەو هەموو تورکە زیاتر دڵت بۆ زمانی تورکی دەسووتێ کە بە دەستی ئەتاتورکەوە سەقەت بووە.

ئاخۆ دەزانی کە هەر نەتەوەیەک ئەکایمیایەکی زمانەوانیی هەیە و وەکوو بێژنگێ وشە و زاراوە بیانییەکان لە بێژنگ دەدەن و ئەوی پێویست بێ وەری دەگێڕنە سەر زمانەکەیان یان زاراوەی نوێی بۆ دادەنێن؟ ئایا دەزانی هیچ نەتەوەیەک ئەو چەشنە کارانە بە کاری ئەتاتورکانە نازانێ (جگە لە کورد نەبێت؟!).
ئایا دەزانی کەمتر نەتەوەیەک هەیە لەم دنیایە بە قەد "سویدییەکان" ئینگلیزی بزانن، کەچی هەوڵ دەدەن هەموو زاراوەیەکی ئایتیی بیانی بکەنە سویدی؟
ئەوان تەنانەت "کۆمپیۆتەر" و "ماوس" و "کیبۆرد"یشیان کردووەتە سویدی. کەسیش ناوێرێ پێیان بڵێ ئەم کارەی ئێوە لە کاری ئەتاتورک دەچێت.
لە فەرەنسا بەکارهێنانی وشەی "ئیمەیل" قەدەغەیە و دەبێ زاراوە فەرەنسییەکەی بەکار ببەن. عەرەب هیچ وشەیەکی بەرانبەر بە "تانک" نەدۆزییەوە و ئاخری وتیان ئەم "تانک"ە کاتێ ڕێ دەکات شێوەی لە گیانلەبەرێک دەچێ کە پێی دەوترێ: (دەبابە). جا وتیان کە وا بێت بە "تانک" دەڵێین: (دەبابە). کەسیش نەهات بە فەرەنسی و عەرەب بڵێ ئەم کارەیان لە کاری ئەتاتورکی دەچێت.
من دڵنیام زمانی کوردی ئەگەر بە هەوڵ و خزمەتی خەمخۆرانێک کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن نەبوایە، ئێستە زمانەکەمان زۆر زۆر سەقەتتر بوو.

بە ڕای من ئەوانەی وا لە کاتی پشوودان و ئازادی خۆیان دەگرنەوە و ماڵ و منداڵیان تەنها دێڵن و بێ هیچ پاداشتێ تا نیوەی شەو یان بەرەبەیان دادەنیشن و هەوڵ دەدەن زاراوەیەک بکەنە کوردی نە تەنها ناچنە ڕیزی ئەتاتورکەوە، بەڵکوو جێیان دڵی بەسۆزی کوردانی ڕاستەقینەیە.

پێش لەوەی پێنووسی چالاکانی کورد بشکێنین باشترە لەوان خۆمان فێری کوردینووسین بکەین و نەهێڵین "یەکەم وشەی ڕەخنەکەمان" هەڵەی ڕێنووسیی تێ کەوێت.
بۆ پێشەوە بەرەو بووژانەوەی زمانی کوردی بە جۆرێ کە زانستی نوێی پێ بنووسرێتەوه نەک تەنها زمانی بەیت و بالۆرە بێت!