تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

هەمزه

دیاکۆ

دیاکۆ

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

ماوەیەکه باسی زمان نەکراوە.
ئایا دەزانن هەمزه (ئـ) له وشەدا زۆر جار چ نەخشێکی هەیه؟

له سەرەتای وشه چۆنه و له کۆتاییی وشەدا چۆنه؟

ببوورن ئەمەشی پێ زیاد بکەن:
له ناوەڕاستی وشەدا چ نەخشێکی هەیه؟

گرنگیی پرسیارەکه لەمەدایه. واته له ناوەڕاستی وشه، بۆ نموونە وشەیەکی لێکدراو.

کاك دیاکۆ،
وەكوو وشەی "ماڵئاوا"، "ڕۆژئاوا"، "قورئان"...
سەبارەت بە باسی زمان ئەم پەندە خراپ نییە:
(زمان ... ئامان ...)
:)
بژین!

هەرچەند تیپی ( ئـ ) وەك تیپێكی سەربەخۆ له ئەلفوبێی كوردیدا ناوی دێت و پێمان وایه وەك A یەكەم تیپی ئەلفوبێی كوردییه، بەڵام به باوەڕی من تیپێكی سەربەخۆ نییه و بەتەنیا هیچ واتایەك نادات و تەنانەت نایشنووسرێت. ئەم تیپه دەبێ به یەكێك له تیپه دەنگدارەكانەوه بلكێندرێت، ئەوجا واتایەك به خۆی دەدات. وەكو:
ئـ لەگەڵ ا = ئاران
ئـ لەگەڵ ۆ = ئۆگر
ئـ لەگەڵ و = ئومێد
ئـ لەگەڵ ی = ئیتر
ئـ لەگەڵ ێ = ئێره

له كوردی/ لاتینیدا ئاو له دوو تیپی A و W پێكدێت، بەڵام له كوردی/ عەرەبیدا تیپی دەبێ هەمزه لەگەڵ ا بنووسرێ، واته ئـ ا.

فێركردنی ئەلفوبێی كوردی به منداڵانی كورد له وڵاتانی ئەوروپا زۆر دژواره. ئەوان وەدەزان وەك چۆن ب لەجیاتی B دەنووسرێت و پ لەجیاتی P، دەبێ به هەمان شێوه ( ئـ )یش لەجیاتی A بنووسرێت، بەڵام كه بۆ نموونه به وشەی ئاران، ئۆگر، ئومێد، ئێره و ئیتر دەگەن، سەریان لێدەشێوێت، ئاخر به لاتینییەكەی Aran, Ogir, Umêd, Êre و Îtir دەنووسرێن؛ هەربۆیه بۆیان دەبێته پرسیار كه بۆچی تیپی ئـ دەبێ لەگەڵ ( ۆ ) پێكەوه بلكێندرێن ئەوجار دەنگی ( O ) دەدات.

دیاره له نێوەڕاستی وشەدا زۆر جار دەبێته ( ا ) وەك ئـ ا ران. له كۆتاییشدا دەبێته ( ا )، وەك لارا. بەڵام وەك كاك عەبدوڵڵا ئاماژەی پێداوه و وشەی "ڕۆژئاوا"ی نووسیوه، به باوەڕی من وشەی "ڕۆژئاوا" به "ڕۆژاوا" بنووسرێت دروسته. یەك، لەبەر ئەوەی به "ڕۆژاوا" دەگوترێت، واته دەنگی ( ئـ ) دەقرتێت. دوو، لەبەر ئەوەی (من پێم وایه) له كوردیدا تیپی ئـ له نێوەڕاستی وشەدا دەگۆڕێت، وەكو ئیسڕائیل (كه هەندێك وای دەنووسن) دەبێته ئیسڕاییل.

ئەم لێكدانەوەی من تەنیا به هەڵسەنگاندنی خۆم وای بۆ دەچم، واته بنەمایەكی زمانەوانیی كه له فێرگه فێركرابم، نییه؛ بۆیه دەكرێ وا نەبێت.

کاک عەبدوڵا و کاک مەچکۆ، دەستی هەردوکتان خۆش بێت.
کاک مەچکۆ لە سەدا سەد مەبەستەکەی منی پێکاوە. دەستت خۆش بێت. منیش بە مەبەست ئەو پرسیارەم کرد کە تۆزێ (ئـ) لێک بدەینەوه.
دیاره له سەرەتادا وەک هەموو کەسێک بەکاری دەبات و ڕێک وەک نموونەکانی کاک مەچکۆ زۆر تەواون.
هەمزەی (ئـ) بۆیە دێت بۆ ئەوەی:
1. نەیەڵێ بزوێنەکان له سەرەتای وشه بنووسرێن. وەک نموونەکانی کاک مەچکۆ.
2. بۆ ئەوەی نەیەڵێ دوو بزوێن پێکەوە بنووسرێن، وەك:
نااسایی دەکاته: نائاسایی. دەکەوێتە نێوان دوو بزوێنی (ا + ا).
کۆەندام دەکاته: کۆئەندام. دەکەوێته نێوان دوو بزوێنی (ۆ + ە).
ـــــــــ

بەڵام لە ناوەڕاستدا، ئەگەر تەنها یەک بزوێن بوو، ئەو کاتە پێویست بە (ئـ) ناکات. وەک:
کار + ئاسانی = کارئاسانی، کە چونکوو (ر) نەبزوێنه، ئیتر پێویست ناکات پێش لە بزوێنی (ا)، (ئـ) بنووسین. واتە دەبێ بنووسین: کاراسانی نەک کارئاسانی.
هەروەها:
کەم + ئەندام = کەمەندام. نەک کەمئەندام.
شەو + ئاهەنگ = شەواهەنگ، نەک شەوئاهەنگ.
خاک + ئەناز = خاکەناز، نەک خاکئەناز.
ماڵ + ئاوایی = ماڵاوایی، نەک ماڵئاوایی.
ڕۆژ + ئاوا = ڕۆژاوا، نەک ڕۆژئاوا. (وەک کام مەچکۆش ئاماژەی پێ کردووە).
گوڵ + ئەندام = گوڵەندام، نەک گوڵئەندام.
شێر + ئەندام = شێرەندام، نەک شێرئەندام.
کورد + ئاسا = کورداسا، نەک کوردئاسا.
چاو + ئەستێره = چاوەستێره، نەک چاوئەستێره.

لە کۆتاییدا بەکار نابرێت. هەندێ جار، هەندێ کەس دەنووسن: نە‌ء. ئەوە لەڕاستیدا لە وشەیەکی ناکوردی دەچێت تا کوردیی ڕەسەن.

دەستتان خۆش بێت.
پێکەوه بەرەو ڕێنووسێکی بێهەڵه!