هەمزه
ماوەیەکه باسی زمان نەکراوە.
ئایا دەزانن هەمزه (ئـ) له وشەدا زۆر جار چ نەخشێکی هەیه؟
له سەرەتای وشه چۆنه و له کۆتاییی وشەدا چۆنه؟
کاك دیاکۆ،
وەكوو وشەی "ماڵئاوا"، "ڕۆژئاوا"، "قورئان"...
سەبارەت بە باسی زمان ئەم پەندە خراپ نییە:
(زمان ... ئامان ...)
:)
بژین!
هەرچەند تیپی ( ئـ ) وەك تیپێكی سەربەخۆ له ئەلفوبێی كوردیدا ناوی دێت و پێمان وایه وەك A یەكەم تیپی ئەلفوبێی كوردییه، بەڵام به باوەڕی من تیپێكی سەربەخۆ نییه و بەتەنیا هیچ واتایەك نادات و تەنانەت نایشنووسرێت. ئەم تیپه دەبێ به یەكێك له تیپه دەنگدارەكانەوه بلكێندرێت، ئەوجا واتایەك به خۆی دەدات. وەكو:
ئـ لەگەڵ ا = ئاران
ئـ لەگەڵ ۆ = ئۆگر
ئـ لەگەڵ و = ئومێد
ئـ لەگەڵ ی = ئیتر
ئـ لەگەڵ ێ = ئێره
له كوردی/ لاتینیدا ئاو له دوو تیپی A و W پێكدێت، بەڵام له كوردی/ عەرەبیدا تیپی دەبێ هەمزه لەگەڵ ا بنووسرێ، واته ئـ ا.
فێركردنی ئەلفوبێی كوردی به منداڵانی كورد له وڵاتانی ئەوروپا زۆر دژواره. ئەوان وەدەزان وەك چۆن ب لەجیاتی B دەنووسرێت و پ لەجیاتی P، دەبێ به هەمان شێوه ( ئـ )یش لەجیاتی A بنووسرێت، بەڵام كه بۆ نموونه به وشەی ئاران، ئۆگر، ئومێد، ئێره و ئیتر دەگەن، سەریان لێدەشێوێت، ئاخر به لاتینییەكەی Aran, Ogir, Umêd, Êre و Îtir دەنووسرێن؛ هەربۆیه بۆیان دەبێته پرسیار كه بۆچی تیپی ئـ دەبێ لەگەڵ ( ۆ ) پێكەوه بلكێندرێن ئەوجار دەنگی ( O ) دەدات.
دیاره له نێوەڕاستی وشەدا زۆر جار دەبێته ( ا ) وەك ئـ ا ران. له كۆتاییشدا دەبێته ( ا )، وەك لارا. بەڵام وەك كاك عەبدوڵڵا ئاماژەی پێداوه و وشەی "ڕۆژئاوا"ی نووسیوه، به باوەڕی من وشەی "ڕۆژئاوا" به "ڕۆژاوا" بنووسرێت دروسته. یەك، لەبەر ئەوەی به "ڕۆژاوا" دەگوترێت، واته دەنگی ( ئـ ) دەقرتێت. دوو، لەبەر ئەوەی (من پێم وایه) له كوردیدا تیپی ئـ له نێوەڕاستی وشەدا دەگۆڕێت، وەكو ئیسڕائیل (كه هەندێك وای دەنووسن) دەبێته ئیسڕاییل.
ئەم لێكدانەوەی من تەنیا به هەڵسەنگاندنی خۆم وای بۆ دەچم، واته بنەمایەكی زمانەوانیی كه له فێرگه فێركرابم، نییه؛ بۆیه دەكرێ وا نەبێت.