تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سایت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

بەریزان ئەم کاتەتان باش
بەریزان هەفتەیەک ئەبیت کومپیوتەرەکەم فورمات کردوە کەچی ئیستا کاتیک سایتیک ئەکەمەوە وە لەناو سایتەکەدا کە کلیکی شتیک ئەکەم سایتەکەی یەکەم جار کردومەتەوە نامینی جا نازانم ئەبیت خەتای چی بیت لەگەل ریزم بوتان

کام وێبگەڕ بەکاردێنی؟. ئەوەهەڵەنیە هەوڵبدەلەوێبگەڕەکەت Tool هەیە لەوێدا دەتوانی چاکی بکەیت ،بەداخەوە نازانم وێبگەڕەکەت چیە!

بەریز کاک زەندی سلاو
بەریزم مەبەستت لە ویبگەر چیە؟
گەر مەبەستت ئەمەبیت__ microsoft internet explorer بەکار ئەهینم
وە گەر ئەوەش نیە بەریزم گەر بکری کەمیک بوم روون بکەیتەوە لەگەل ریزم

بەڵێ مەبەستم ئەوەبوو ، هەرچەند خۆم IE بەکارناهێم ،بەڵام کام ڤێرشن بەکاردێنی؟ ئەی Sp2 بەکاردێنی؟ ئەگەر Sp2 بەکاربهێنی واتە ڤێرشنی ٦ ە.
زمانی کۆمپیوتەرەکەت چیە؟.
وەڵامم بدەرەوە ،بەیانی ئێوارەکەی چاریەکی دەکەین.

لەگەڵ ڕێزم

کاک زەندی گیان
لە راستیدا windows xp home edition بەکار ئەهینم بە زمانی ئینگلیزی وە بەڵی sp2 بەکار ئەهینم چاوەکەمی سوپاس بو هەول و ماندونەبونت هەربژی

کاکە زەندی گیان
گەر کاتت بو بەلکو ئەم کیشەیەم چارەسەر ببیت چاوەکەمی

كاك ئازاد ئەم Update دابگرەو ئینستاڵی بکە وە ڕیستارتێ بکە .
http://www.microsoft.com/downloads/details.aspx?FamilyID=36ec67ca-94f6-4e55-adcd-4406a3d6aade&displaylang=en
لەڕاستیدا IE کێشەی یەک جار زۆرە ،بەڵام ئەمەی تۆ پەیوەندی بە فۆرماتەوە هەیە بە بۆ چونی من Update ە.وەبزانە Update کەت ئۆتماتیک دائەبەزێ.
کلیکی ڕاست لەسەر مای کۆمپیوتەر- پشان ئەوەی خوارەوەیان- ئینجا لەچوارچێوەیەی بۆت دەکرێتەوەلەسەرەوە ئەوەی ناوەڕاستیان. گەر ئاوتۆ نەب بیکە ئاوتۆ.
گەر بکرێ تۆزێ زیاتر ڕوونی بکەیتەوه ،کاتێ تۆ کلیکی ئەدەرەسێک دەکەیت ئەوەی پێشوو چی لێدێت، ڕاستە دیارنامێنێ ئەی ئەگەر کلیکی ئایکۆنی Home وێنەی خانویەکی تێدایە چی دەبێت؟.گەربکرێ تۆزێ زیاتر ڕوونی بکەرەوە.‌
تاکو چارەیەک بۆ کێشەکەت دەدۆزینەوە دەتوانی Avant Browser دابەزێنی زۆر خێراترو باشترە لە IE.
لێرە دایبگرە زۆر ئاساییە ئەگەر هەردوکیان بەکاربهێنی.
http://www.avantbrowser.com/download.html
ئەوەشم بۆ ڕاکردن لەکێشەکەت نیە ،من خۆ IE بەکارناهێنم ،چونکە کێشەی سکوێریتی " ئاسایشی" زۆرە.بەڵام دڵنیابە هەوڵت بۆ دەدەم بۆ چارەسەرکردنی.
سەرکەوتوبن

کاک زەندی گیان
چاوەکەم updata کەم داگرت وە کاتیک سایتیک ئەکەمەوە وە گەر بمەوەت سەیری شتیک بکەم ئەوەی یەکەم جار نامینی نازانم چی لی دیت هەتا کلیکی ئەو خانوەی سەریشەوە بکەم هەر وەک خویەتی
بو نمونە کاتیک لە yahoo - googl دا بەشوین شتیکدا ئەگەریم search ئەکەم تەبەن مەجموعەیەک شت ئەکریتەوە وە کاتیک کلیک لەسەر یەکیکیان ئەکەم ئەو سایتی yahoo -googl دیار نامینی بەس تەنها ئەو سایتە ئەکریتەوە کە کلیکم کردوە سایتی کە هاهوو یان گووگل نامینی وە بو نمونە سایتیکت کردوتەوە ئەتەویت ئەو سایتە دانەخەیت و بە شتیکی تر بگەرییت مینی مایزی ئەکەیت بابلیین ئەی هینئتە خوارەوە کلیکی (internet ) ئەکەم ئەوەی هیناومەتە خوارەوە یەکسەر دیار نامینی جانازانم کیشە چیە؟

کاک زەندی گیان سلاو
چاوەکەم چیت کرد بەراستی زور بیزاری کردوم
وە داواشم هەر بەریزیک هەیە هەر کەسیک بتوانیت کومەکم بکات بەراستی کیشەیەکی زور ناخوش تیکەوتوم چاوەری بەریزتانم سوپاس

كاك ئازاد ئەوەی بەمن بکرێ ،کەم تەرخەمی ناکەم ،بەڵام بروابکە ،کاتم زۆر کەمە. ئەبێ لە سایتی مایکرۆسۆفت زانیاری بۆ ئەو کێشەیەی تۆ پەیدابکەم.

بەڵام تۆ جارێ Avant Browser دابگرە زۆر خێراترو باشترە لە IE لەهەمو ڕوویەکەوە.هەروەک IE جیاوازی وایان نیە.
بەلاشە فەرموو لێرە دایبگرە.
http://www.avantbrowser.com/download.html
سەرکەوتوبن

کاک زەندی گیان دەستت خوش بیت ئەزانم بەراستی هەولی زورت داوە زور سوپاست دەکەم وە کاک زەندی ئەوەی بەریزت باست کرد دام گرد بەلام هەمان کیشەم هەیە بەهەرخال دەستت خوش گەر شتیکت دوزیەوە ئاگادارم بکەی لەگەل ریزم بوت

کاک ئازاد چۆن بە Avant Browser هەمان کێشەت هەیە؟ ئەو بۆ خۆی وێبگەڕیکی جیاوازە. کاکەگیان من Security Update وە Avant browser دانابوو . تۆ ئاڤانتت دابەزاند؟
لەڕاستیدا ئێستا زۆر گەڕام لەمایکرۆسۆفت زۆر هەڵە هەیە ،بەڵام لەوەی تۆم نەبینی.
لەوانەیە ئەوەی تۆ چاک بێت گەر IE لابەری ئەوەش ئەبێ لەریجیستەری لایبەری من ئەتوانم بەوردی بۆت ڕوون بکەمەوە ،چۆن لایدەبەی وە دوایی ئینساتڵی ب‌کەیتەوە.بەڵام گەر هەڵەبکەیت توشی کێشەی گەورەدەبیت ئەوکات دەبێ جارێکیتر فۆرمات بکەیت.
بەڵام پێش ئەوە پێشنیارێکم هەیە Sp2 لابەرە و جارێکی تر ئینستاڵی بکەرەوە. نازانم ویندۆسەکەت یاساییە؟
بەڵام گەر بە Avant هەمان کێشەت هەبێ کەواتە هەڵە لە IE نیە.
کام ئەنتی ڤایرۆس بەکاردێنی؟.
ئەم هەنگاوانەش بنێ بزانە چۆنە!
Tool -خوارەوەیان- سەرەوە ئەوەی لای ڕاستیان- Apply standart شتێکی لەوبابەتەیە- apply کەی خوارەوەیان - Ok

کاک زەندی گیان چاوەکەم ئەوەی بەریزت باست کرد دام بەزاند وە هەمان کیشەم هەبوو وە ویندوزەکەم یاسایی یە بەلام باسی ئەوەت کردبوو کە sp2 بسرمەوە جاریکی تر ئینستالی بکەمەوە بەلام لەراستیدا نازانم چون sp2 لادەبری چونیش بەتەنها ئینستال ئەکریت چونکە ویندوزەکە نوسراوە includes service pack 2 لەبەر ئەوە نازانم جا گەر بەریزت چی بەباش ئەزانی ئەوە دەکەم سوپاست دەکەم بەراستی ماندوم کردیت چاوەکەمی وە بیرم چو avg ئەنتی ڤایروس بەکار ئەهینم وە ئەوەی لە tool دا باست کرد ئەو apply stadart نەم بینی تابیکەم ببورە

ببورە وام زاني sp1 هەیە خۆت sp2 دابەزاندووە ،کەواتە ئەوەیان لەبیر بکە.کاک ئازاد ویندۆسەکەم زمانی نەرویجیە بۆیە ئەو ووشانە خۆم وەری ئەگێڕم بەئیگلیزی.
ئەو Apply شتێکی ترهی لەتەنیشتە بەئیگلیزی دڵنیا نیم ،بەڵام دوو ئەپڵای پێشا ێەکەمیان دوایی دووەمیان دایی OK.

کاک زەندی گیان ئاسایی یە بروابکە هەرچەند ئەکەم نای دوزمەوە داوای لیبوردن دەکەم

کاک ئازاد کاتێک کلیکی IE دەکەی - پاشان Tool - دوای ئەوه خواری خوارەوە کلیک بکە - پاشان چوارچێوەیەکت بۆ دەکرێتوە ئەوەی سەرەوە لای ڕاست - دوای ئەوە وەک ئەم وێنەیە بکە.
[IMG]http://tinypic.com/fuvzn8.jpg[/IMG]
ئەوە تاقی کردنەوەیەکە گەرنا مەرج نیە کێشەکەت بەوەچاک بێت.
بەڵام گەر بە Avant browser هەمان کێشەت هەبێ کەواتە مەرج نیە هەڵە لە IE بێت.هەرچەندە ئەو دوو وێبگەڕە هەندێ تێکەڵاویان بەیەکەوەهەیە.

کاک ئازاد ئەوەندەی من لە پرسیارەکەت تێگەیشتبم، کاتێک کرتە لەسەر بەستەرێک ئەکەی لە هەمان پەنجەرەئەکرێتەوە، ئەگەر وایە ئەوە، یەکێک لەم شێوازانە بگرە بەر:
1. شیفت+ کرتە
2. کرتەی لای ڕاست بکە، open in New Window هەڵبژێرە
گەر مەبەستیشت ئەوەیە لە یەک کاتدا ئەتوانی یەک بەستەر بکەیتەوە ئەوە منیش کاتی خۆی هەمان کێشەیەم هەبوو، بەڵام بڕوا بکە لەبیرم نییە چۆن چاکم کرد.
سەرکەوتوو بن.