تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێ کێشەی وای دیوە؟

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

بەڕێزان کۆمپیوتەرێکم هەیە دوای پاکردنەوەی پانکەی سەر پرۆسێس و گرافیکەکە، ئیتر ئێستا ناچێتە ناو ویندۆز بە هیچ شێوەیەک, هەر ئەمە کاریەتی وەک لەم وێنەیەدا دیارە، کە ئەمەی تەواو کرد ئەکوژێتەوە و داا ئەگیرسێتەوە. ئیتر بۆخۆی هەر خەریکی ئەوەیە.
بەڵام لەمە سەیرتر ئەوەیە کە بە (سەیڤ مود) ئەتوانم بچمەناو،
شتی لەمەسەیرتریش هەیە؟؟
[img]http://support.microsoft.com/library/images/support/kbgraphics/Public/JA/WINXPSP2_Logo.gif[/img]

ئەم کاتەت باش کاك هێمن!

لەوانەیە پەیوەندی لەنێوان بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت بچڕابێت لەکاتی خاوێنکردنەوەی، جارێکی تر تەماشای کێبڵەکان و بەشەکان بکە وەبەتایبەتی ئەو بەشانەی لەدەستت نزیك بوون!

هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم!

هەژار/ سوید

کاک هێمن بزانه chkdsk /r بکه

کاک هێمن منیش ساڵێک لەمەو پێش هەمان کێشەی تۆم هەبوو تاکو سەر لە نوێ ویندۆسم دانەنایەوە چاک نەبوو. بەڵام هیوادارم هی تۆ نەگاتە ئەو‌ ڕادەیە .

[هێمن حەو: شتی لەمەسەیرتریش هەیە؟؟]

توخوا ئەوه کێشەیه؟ من کەمپووتەرەکەم جارێکیان لەوه خراپتری لێهات، هەرگوێشم نەدایه و باسیشم نەکرد!

به ریز کاک هیمن...به خوا ئه وه جاره سه رکردنه که ی ته نها
فورماته.... به لی هه مان کیشه م تووش بووه ماوه یک به ر له ئیستا
به لی به سیڤ مود ده توانی بجیته ژوره وه به لام که ده یکیته
نورمال به س ئه م خه ته شینه دیت وه ئه روات وه سه ر
له نوی نوسینه ک ئیت ئه گریته وه سه ر ئه م خه ته شینه ی
که ویندوز دادگرسیت....وه به س ئه مه کاری تی...وه به هیوام
تو جاره یک بدوزه یه وه... ئیمه به فورمات جاکمان کرد...

پاش سڵاو..
هەمان کێشە ڕووی دا لەگەڵ منیش ، کاتێك هەستام بە گەڕاندنەوەی دۆسێکانی دوای فۆرمات ،، ناچار بووم کە ڕیئینستڵ بکەمەوە تا ناچاری فۆڕمات نەبم ،، دوای ئەو کارەش ویندۆسەکە کرایەوە << بەڵام دوای دوو خولەك شاشەی دیسكتۆپ ڕەش دەبوو هەمان کات ئەینوسی کە سیستمی ویندۆسەکەت چەند هەڵەیەکی بەدی کردەوە ،،ڕیستارت بکە هەمان شێوە ئەم کارە دووبارە دەبۆوە،، ناچاری بووم کە ویندۆس دابەزێنم لەسەر پارتیشنێکی تر نەگبەتی من سی دی درایڤ لەکار کەوت ئیشی نەکرد. گەڕاندمەوە بۆ کۆمپانیا ئەوانیش لەبری ئەوەی چاکی بکەن قوڕیان کرد بە سەرما فۆڕماتێکی جوانیان بۆ کردم ، داتابەیسێکم لە دەست چوو کە کاری شەش مانگ بوو ،، بڕواشم بە فلاش دیسك نیە چوونکە لە ناوو فلاش دیسکەکەدا پاشەکەوتم کردبوو بەڵام ئەویش لە کار کەوتبوو ،، ئێستا بڵێن ئەم هەموو نەگبەتییە لەیەك کاتدا ڕویدا بەناکاو (سودفە) >> سەیر نیە بەلای منەوە چوونکە مرۆڤ بەناکاو درووست بووە،،
کاك هێمن هیوادارم تووشی هەمان گرفتی من نەبیت ،، تەنها چارە ئەوەیە کە ویندۆس دابەزێنیت لەسەر پارتشنێکی تر ، دوای بە دەست کەوتنەوەی دۆسێکانت ، ئەو کات ئەتوانیت پارتیشنە کۆنەکە فۆرمات بکەیت،،

ڕێز و خۆشەویستی

سڵاو بەڕیزان
سوپاس بۆ ئێوە بۆ گرنگی دانتان، بەریزان من ئەو کێشەیەم چاک کرد بێ ئەوەی فۆرمات یا جارێکی کە ویندۆز دابەزێنمەوە.
بەڵام بەداخەوە هەنگاوەکانم هەموو بەیەکەوە کرد، کە ئەبوایە وام نەکردایە بۆ ئەوەی بمزانیایە خەتای کامیان بوو، بەهاەرحاڵ، ئەم هەنگاوانە ئەنجامدا

1- error-checking بۆ ئەو درایڤەرەی ویندۆزی لەسەرە.
2- defragmentation
3- گۆرینی screen resolution بۆ 800 - 600 pixels
4- فریدانی دوا پرۆگرام کە دامنابوو.
بەڵام بەڕای من زیارتر پەیوەندی بە 3 و 4 وە هەیە کە کێشەکەی نە‌هێشتم.

دیسان سوپاس

بەڕای منیش تەنیا دوو پرۆگرامەکەیە وای کردووەو هیچی تر 99%.واتە خاڵی سێیەم.
سەرکەوتوبن

ئێباشه کاک هێمن پاک کردنەوەی پانکه پەیوەندی چی‌یه بەم کێشەیەی تۆوه؟
کەواته پێش پاک کردنەوه کێشەکەت هەبووه.

بەهەر حاڵ ئەو کێشەکەی خۆی چاک کرد، سڕینەوەی پانکەکەی لەوانەیە هەر وەک بۆ چونێک ،یاخود پێی وابووە، بەڵام بە بۆ چونی من ئەو کێشانە لەئەنجامی ئینستاڵ کردنی ئەو پرۆگرامانە سەرهەڵدەدەن کە کاربکاتە سەر سیستەم ئەوەش وەک ئەنتی ڤایرۆس یاخود پرۆگرامەکانی سیستەم و ڕیجیستەر، هتد........
کاک هێمن کێشەکەی خۆی چاک کرد،بێگومان بە سەیف مود چۆتەوە ویندۆس و پرۆگرامەکانی لاداوە.خۆزگە ناوی پرۆگرامەکانیشی دەنوسی!.

ببورن لەسەرەوە نوسیومە:
بەڕای منیش تەنیا دوو پرۆگرامەکەیە وای کردووەو هیچی تر 99% کە.واتە خاڵی سێیەم. مەبەستم خاڵێ چوارەم ،فڕێدانی پرۆگرامەکانە.
هەربۆیە ئەم وەڵامەیانم نوسی.گەرنا پێویست نەبوو.

باوەڕتان بێت هیچ پرۆگرامم دانەبەزاندبوو، من کارم ئەکرد بە کۆمپیوتەرەکە پاشان نازانم چۆون بوو بەبیرما هات وتم با بیکەمەوە نەختێک پاکی کەمەوە.
پاشان ئەو کێشەیە ڕویدا، بەڵام کە ئەڵێم پرۆگامم فرێداوە لەوانەیە هی پێش چەند ڕۆژێک پێشتر بوبێت، بەهەرحاڵ ئەمەش‌ چیرۆکی پاکردنەوە.