تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زەحمەت نەبیت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

بەریزان نازانم تا چەند ئەم پرسیارەم ئاسایی یە؟
هەفتەیەک ئەبیت لە سایتی ebay شتیکم کری کەچی ئیستا ئەو کەسە خوی ون کردوە وە email بو دەکەم automatic email ی هەیە چەند جار email م بوناردوە هەر یەک شت جواب ئەداتەوە هەر email ئەی ئەزانم چون بتوانم ناونیشان یاخود رەکەم تەلەفونی بزانم گەر بەریزیک هەر زانیاریەک ئەزانی ئاگادارم بکات تەبئەن ئەوە یەکەم جارم بوو شتی وابکەم سوپاستان دەکەم

بەڕێز بێستوون!
ئەم کاره تۆ کردووته زۆر ئاساییه، بەڵام خەم مەخۆ تۆ تەنیا نیت. ئەگەر له سوید بژیت چەند شوێن بۆ دەربڕینی سکاڵاکەت هەیه که پاڵپشتت دەگرن. ئەگەر ئەو کەسەش به ناوی خۆیەوه ئیمایلەکەی کردبێتەوه که زۆر جار خەڵکی وا ناکەن، ئەوا دەتوانی لەم شوێنەوه بیدۆزیتەوه:
http://www.hitta.se/
بەشەرتێک له کاتالۆگی تەلەفووندا ناوی نووسرابێ ئەوا لەو شوێنه ژماره تەلەفوونەکەی و ناونیشانی ماڵەکەشت دەست دەکەوێ.
بۆ ئاگاداری تۆ و ئەو بەڕێزانەی که له ڕیگای ئینترنێتەوه شتومەکی خۆتان دەکڕن، دەبێ زۆر زۆر ئاگادار بن، چوونکه لەم ماوەی دواییدا، بەم شێوەیه دەستی زۆر کەسیان بڕیوه.
من هیوادارم نەبوونی ئەوان و وڵامی ئوتوماتیکەکەیان له بەر ئاروباری زۆر و نەپەرژانیان بێ، دەنا لەوه دەچێ هەر لە هەوەڵەوه بە مەبەست ئەو کارەیان کردبێ.
سەرکەوتوو بی.

دەست نا قۆڵ کاک حامید
بۆ خۆشی وا دەڵێم لە دڵت گران نەبێ
ماکستۆر

بەریز کاک حامید درودی
دەستت خوش بیت بو وەلامەکەت بەلام لەراستیدا من لە سوید نیشتەجی نیم بەلکو لە بەریتانیام جا گەر بەریزت سەبارەت بە بەریتانیا زانیاریەکت هەیە ئاگادارم بکەی مەمنونم دوبارە دەستت خوش

بەداخەوە کاک بێستوون گیان من تەنیا زانیاریم ئەوەنده بوو، بەڵام زانیاری خاڵۆیەکم له لەندەنە و ڕەنگە لە باری یاساییەە شتێکی پێبێ. به ئیمایلێکدا لێی بپرسە، بزانە چی دەڵێ؟ فەرموو:
http://www.mozafarweb.com/
بەڵام ئەگەر هاوڕێیانیتر لەو پێوەندیەدا شتێک دەزانێ و یان رێنوێنیەکییان پێیه، دەتوانێ لێرەدا بینووسێ.

ئەوەندەی من ئاگادار بم کاک بێستون ئەگەر تۆ ئەو شتەت لە ڕیگای ئی بەی ەوە کڕیبێت دڵنیات ئەکەمەوە کە نافەوتێت چونکە قەد لەو باوەڕەدا نیم ئی بەی ئابڕووی خۆی بەرێت و کەسانی وەکو ئەو کەسەی کە جەنابت شتەکەت لێ کڕیون لە خۆی نزیک بکاتەوە

ئەو کەسەی شتەکەت لێکڕییوە، کلیکی ناوەکەی بکە ،بزانە پێشتر چەند کاری باش و خراپی کردبێ نوسراوە. باشتر وایە پێش شتکڕین ئەو کارەبکەی .
بەڵام پەیوەندی بکە بە ئی بای ئەوان یارمەتیت دەکەن.

سەرکەوتوبن

دەستان خوش بیت بەریزان زور سوپاس بو هەمولایەکتان سەرکەوتوبن