تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

مۆبایل

ماکستۆر

ماکستۆر

بڵاوکراوەتەوە

2005/10/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

سڵاو بەڕێزان
ئەم گۆشەیە هەمیشە خەوتووە نازانم بۆ؟
ئەرێ ناوێکی تایبەت هەیە بۆ " مۆبایل‌"؟ هەرچەندە لە زۆر زمانەکان هەر هەمان ناو بەکار دێنن، بەڵام هەیە ناوی تایبەت بە خۆی بۆ داناوە، بۆ نموونە فینلەییەکان پێ ئەڵێن kanykka !
سوپاس
ماکستۆر

سڵاو
ئەم گۆشەیە بۆیە بێنازە چونکوو پرسیاری کەمی تێدا دەکرێت.
بەڕێزم وەک خۆت وتووتە زۆربەی وڵاتەکان هەر ئەو وشەیە بەکار دەبەن، بەڵام بێگومان (تەلەفۆنی دەستی)شت بیستووە.

زۆر سوپاس کاک دیاکۆ
منیش بۆ زیندوو کردنەوەی ئەم سەکۆیە حەز ئەکەم زۆرتر پرسیار بکەم.
سوپاس بۆ وەڵامەکەشت، بەڵێ تەلەفۆنی دەستیم بیستووە، لەبیرم نەبوو فارسەکانیش " تلفون همراە‌" یان " تلفون جیبی"ش بەکار دێنن.
من خۆم زۆتر ئەڵێم " دەستی " کورتکراوەی " تەلەفۆنی دەستی "
هیوادارم ڕۆژانە بەلای کەم پرسیارێک، یان بابەتێک لەم سەکۆیە زیاد بکرێ.
با وەڵامی پرسیارەکەشت لابێ، بەڵام ئەگەر شتەکە شیاو بوو، ئەوە بە فیڕۆ ناچێ و سوودی خۆی دەبێ
سوپاس
ماکستۆر

ئێ باشە خۆ تەلەفۆن کوردی نیە!

ڕاست ئەکەی کاک هێمن
بەڵام تۆ بڵێی ناوێکی کوردی بۆ تەلفۆن هەبێ ؟
فینلەندییەکان پێی دەڵێن " پوهێلین‌" "puhelin" بەڵام بە هیچ زمانێکی تر نەمبیستووە کە ناوێکی تر جگە لە تەلەفۆن بەکار بێنن.
ئەرێ ئەوە بۆ کەس بەشداری ناکات؟
ماکستۆر

جارێک هاوڕێیەکم وشەی " تێگۆ"ی به جێی تلەفوون به کار هێنا!

بەڵام بەڕای من پێویست ناکات هەموو وشەیەک بکرێت به کوردی، تلەفوون وشەیەکه هەموو یان زۆربەی زۆری زمانەکانبه کاری دێنن، جێ خۆی له ناو زمانی کوردیشدا کردۆتەوه، ئیتر گۆڕینی بەڵامه سەیره!

جێی باسه هەر ئەو هاوڕێیەم، به جێی دەفتەر دەڵێت "تێنووس"، من خۆم وشەی "پێنووسم" خۆشدەوێت، چوونکه بەڕاست له قەلەم زۆر جوانتره، بەڵام تێنووس و پێنووس ... نازانم بڵێم چی!!!!

مەبەستم تێنووس و تێگۆ بوو ، نەک تێنووس و پێنووس!

( وشەی پێنووسم هێشتا هەر خۆشدەوێت!)

سڵاو بەڕێزان،

ئەوی ڕاستی بێت فینلەندییەکان تەنیا نین کە ناوی تایبەتیان بۆ Telephone هەبێت، بەڵكوو عەرەبیش دەڵێن «هاتف» و بە مۆبایلیش دەڵێن «هاتف نقال، جوال، خلیوي» و فارسیش دەمێكە كە «دورگو» لەباتی تەلەفۆن و «دورنگار» لەباتی فاكس بەكار دێنن. زمانی فارسی نزیكترین زمانە لە كوردییەوە، بۆیە خراپ نییە كە سوود لە ئەزموونی ئەوان وەرگرین.

هەرچەند هەموو وشەیەكیش بە دەردی كاك پەیوەند پێویست ناكات بكرێتە كوردی، چونكە بڕێك وشە لەڕاستیدا (نەك لە خواریدا) لە زمانەكەماندا بەتەواوی كوردێنراون. ئیتر چی جێی بەكوردیكردنە؟!!!

سەركەوتوو بن!

باوەر ناکەم یەک فارس زمانیش بۆ نموونه وشەی دورگو و دورنگار به کار بێنێت، دیاره دەم و دەستگەی دەوڵتی چەند ساڵێکه هەوڵ دەدەن، وەک رایانه بۆ کۆمپیوتێر ...

به ڕای من زۆریش پێویست ناکات فارس وەک نموونه بۆ وشەی کوردی له بەر چاو بگرین، چوونکه فارسی خۆی - ئێستا- زۆرتر له عەرەبی دەدا

کاک پەیوەند،
- بە باوەڕی تۆ نییە، من زۆر کەس و زۆر دەامودەزگا پێ دەزانم کە ئەو وشانە بەکار دێنێت
- دیارە تۆ هەوڵت نەداوە لە مەبەستی من بگەیت
- من تەنیا ئەو وشانەم بە نموونە هێناوە کە ناوەڕۆکی بابەتەکەی ئێرەیە و ئەو وشانەش فارسیی پەتییە
- هیچ لە ناوهێنانی عەرەبیت تێناگەم لەم بۆنەیەدا

بۆیە دواپەیەمت!!!؟؟؟

Mobile:
ئەمریکیەکان هەندێ جار پێی دەڵێن سێڵ فۆن (cell phone)

سڵاو به ڕەێزان.
له وڵاتی ئه ڵمانیا به مۆبایل ئه ڵەێن ‌‌‌‌هاندی.
بۆ نمونه هه ر له سه ر ته له فون بەێت كه كوردی نیه،به ڵكو كورد تائەێستاش
زۆر ووشه ی عه ره بی له قسه كردندا به كارئه هەێنن.
بۆ نموونه گوەێ له قسه كانی مه لا به ختیار بگره.
سوپاس

کەچاوم کەوت بەچاوی
چاوی گریانم چاوی
کەخۆر ئەیدا لەچاوی
ئەیدا لەچاوم چاوی

تۆزێ باسی چاو بکە!!!!!

چاوەکەم
چاوەکانم چاوەڕێی چاوە جوانەکانتە
لە خەستەخانەی چاوەکە

ئەمەش لەبەر خاتری کاک halorasty

خاتر‌ێ خۆش بێ چاو جوان گیان