تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کاره با..

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/10/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو،،،
ئایا کۆمپیو‌ته ر چه ند کاره با کارده کات له کاتژمێرێکدا ؟؟ به به راورد کردن له گه ڵ ئامێره کاره باییه کانی تری ناو ماڵدا،
ئایا زۆر کاره با کار ده کات..؟؟
سوپاس..

ئەوە پەیوەستە بەو power supply کە لە ناو داتاکەتدایە.ئەگەر پینتێۆمی 4 هەیە ئەوا لە 350 وات هەیە تا 500 ،دەتوانییت خۆت لە پشتی داتاکەت بیخوێنیتەوە.
سەرکەوتو بیت

پرسیارێکی نایاب!
لەڕاستیدا مۆنیتۆرە کە زۆربەی ووزەی کارەبا ڕائەکێشێ. بەڵام بە هەر حاڵ ئەمەش لە جۆرێکەوە بۆ مارکەیەکی کە ئەگۆرێ.
بە شێوەیەکی گشتی ئەتوانین بڵین لە نێوان 25 تا 150 وات واتە هێندەی گڵۆپێکی 100 ی.
گڵۆپی شەستیت هەیە؟

لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر وزەی کارەبا کرابوو و له چەند ژمارە پێشووی‌ کۆڤاری "پی سی هیما" دا بڵاو کرابووەوە، دەردەکەوت کە ئەگەر تەنانەت کومپیۆتەرەکەش کوژابێتەوە، بەڵام شاشەکه هەڵکرابێ، لە ساڵێکدا 100 کرۆن خەرجی وزەی دەبێ.

سڵاو،،،
زۆر سوپاس بۆ هه موو لایه ک،هیوادارم به سود بوبێت بۆ هه موان،،،

وه ڵا کاک هێمن زۆر ڕقم له گلۆپی زه رده،له ماڵه وه گلؤپی شیری
دا ئه گرسێنم... سوپاس..

کۆمپیوتەرێکی ئاسایی 65 وات ، ڕوووێنەیەکی 17" 80 وات ( ڕوووێنەیەکی تفت 35 وات ) کارەبای پێویستە.
کاتێک کە کۆمپیوتەرەکە لە کاتی خەوتن یان وەستان ( sleep or standby ) دایە ئەوە لە 3 بۆ 35 وات کارەبا بەکار دەهێنێ، لە کاتێکدا ڕوووێنە ( monitor ) هیچ کارەبا بەکار ناهێنێ ( یان زۆر زۆر کەم ). بەڵام لەبیرمان نەچێ لە پەردەپارێز ( screensever ) کارەبای تەواو بەکار دێنێ ( واتە 80 وات ).

بۆ نموونە ئەگەر کۆمپیوتەرێک 65 وات + ڕوووێنەیەک 35 وات کارەبا بەکار بێنێ = 100 وات.
ئەگەر کۆمپیوتەرێک بەو تایبەتمەندییانەی سەرەوە بۆ پێج ڕۆژ لە حەفتەیەکا ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەڵکرابێ ئەوا ئەکاتە هەفتەی 10 کاتژمێر یان با بڵێین 520 کاتژمێر لە ساڵێکا کە بەرامبەرە بە 52000 وات لە کاتژمێرێکا دابەشی بکە بە 1000 ئەوا ئەنجامەکەی ئەکاتە 52 کیلۆ وات لە کاتژمێرێکا ( kWh ) . ئەگەر نرخی نرخی کارەبا 10 سێنت بێت بۆ هەر کیلۆواتێک لە کاتژمێرێکدا ئەوا ساڵانە ئەکاتە 5.20 یۆرۆ. واتە بەم شێوەیە:
وات x کاتژمێری کارکردن / 1000 x نرخی کیلۆواتێک لە کاتژمێرێکدا‌
( وات جاران کاتژمێری کارکردن دابەش بە هەزار هەموویان پێکەوە جاران نرخی کیلۆواتێک لە کاتژمێرێکدا)

بەڵام بە گشتی :
کۆمپیوتەری ڕوومێز 65 وات
پەردەپارێز 65 وات
خەوتوو یان وەستاو 3 تا 35 وات
لاپ تۆپ 15 تا 45 وات
ڕوووێنە CRT "17 هەشتا وات
ڕوووێنە LCD "17 هەشتا وات
پەردەپارێز 80 وات
خەوتوو یان وەستاو 0 تا 15 وات
کارەبا بەکار دێنن

سوپاس بۆ هەموو لایەک
ماکستۆر
تێبینی: مەبەست لە کۆمپیوتەر سی پی یوە