سڕینەوەی مێمؤری شاراوه
سڵاوتان لێ بێ
ئایا که هەر شتێک پرۆگرامیک یان دۆکیومێنتێک ئەسڕیتەوه ئەچێته تەنەکەی خۆڵەکەوه وکه لەوێش ئەی سریتەوه ئەچێته مێمۆڕیه شاراوەکە که نزیکەی 2 گیگابایته
پرسیارەکەم ئەوەیه شتەکانی ناو ئەم میمؤریه شاراوەیه ئەتوانرێ بسڕدرێتەوه بۆ یەکجاری و ئەو میموریه بەتاڵ بکەینەوه
ئەگەر بەڵی چۆن ئەکرێ ئەگەر ناشکرێ ئێوه خۆش
بە هیوای وەڵامی برادەران له گەڵ رێز و خۆشەویستیا
براتان شیرزاد
ئەگەر مەبەستت زیاد کردی free space بێت ئەوا ئەتوانی بیکەی به
Disk Cleanup. بەڵام ئەگەر مەبەستت سرینەوەیان بێت بۆ یەکجاری لەو باوەڕە مەبە کە بکرێت. نازانم لە پرسیارەکەت گەیشتووم یان نا .
سڵا و به رێزان
ئه و میمۆریه شاراوه یه ی که شێرزاد باسیکردوه چۆن ئه توانرێت سه یر بکرێت له کوێدا یه؟؟؟
دەتوانی دیفراگمێنتی مێمەری بکەیت بۆ ئەوەی جێگای زیاترت بۆ دروست بکات، بەڵام بۆ سڕینەوەی بەتەواوی ،من پێم وایە نەکرێت.
چونکە گەر بکرایە ئەوا زۆر لەپرۆگرامەکانی recover نەیان دەتوانی فایلەکان بگەڕێننەوە.
هیوادارم برادەرانیش بۆچوونی خۆیان بنوسن.
ئەومێمەریە شاراوەیەوە دەتوانی بەپرۆگرام تەماشای بکەی، بەتایبەت پرۆگرامەکانی سیستەم.
سەرکەوتوبن
لەڕاستیداشتێک نییە بەناوی مێمۆری شاراوە، یا ئەوەی کاک زەندی باسی دیفراگمێنت ئەکات. نازانم ئەگەر مێمۆری هەبێت دیفراگمێنت بکرێت. خۆی هەموو داتا کاتێک پاشەکەوت (save) ئەکرێت تەنها جێگایەک کە ئەتوانرێت پاشەکەوتی تیا بکرێت هاردیسکە. وە هاردیسک ئەتوانرێ دیفراگ بکرێت.
بێجگە لە مێمۆری کە تەنها کاتی کۆمپیوتەر داگیساوە ئەتوانێ داتا پاشەکەوت بکات.
کاکه شێرزاد...
ئەو فایل و هتد.. که لەسەر HD پاشەکەوت بوون دەتوانیت بە دوو جۆر بیانسڕیتەوه
یەکەمیان فۆرمات ه ، لەوانەیە نەتەوێت فۆرمات بکەیت
دووەمیان ئەوەیە کە سەیری HD ەکەت بکەیت بزانیت چ مارکەیەکه و له وێب بەدوای سایتەکەیاندا بگەڕێ ئەوان Tool ی تایبەتیان هەیه بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە سڕیوتەتەوه و لە سەر HD پاشەکەوت بوون. ئەو Tool ه ئەو کارەت بۆ ئەنجام ئەدات.
بۆ پرسیارەکەی shox یش: ئەو فایله سڕوانه ناتوانیت ببینیت، ئەو فایلانه ناتوانیت یەکە یەکه بیان سڕیتەوه بەڵکو هەمووی ئەبێت بە یەک کلیک ئەنفال بکەیت:)
هەروەها پرۆگرام هەیە بۆ سڕینەوەی فایل بەشێوەیەک که بە هیچ شێوەیەک ئەسەریان نەمێنێت له سەر HD، مهخسەدم بۆ ئەو فایلانەیه که ئێستا زیندوون، ئەگەر پێویستتان بوو ئەتوانم لینکتان بۆدانێم.
بەڵێ کاک هێمن مێممۆری دیفراگمێنت دەکرێ ،ئەگەر دەتەوێ پرۆگرامەکە بکڕی یا خود تریاڵەکەی دابەزێنی فەرموو.هەرچەند من خۆم ئەو پرۆگرامە نیە کە بەکاری دێنم.
http://www.abexo.com/ram-defrag.htm
کاک شەمێران ،بەڕێز شۆخ وابزانم پرسیارەکەی دەربارەی مێمۆریە نەک فایلی شاراوە!
لەڕاستیدا من لێرەدا پرسیارێکم لادروست دەبێت، کەواتە ئەو پرۆگرامەی کاک هەژار بەم سەکۆیەی ناساند ( File Scavenger) ،چەندانی تریش هەن چۆن دەتوانن تەنانەت دوای فۆرماتیش فایل بگەڕێننەوە؟؟؟؟.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمو لایەک
ئەگەر مەبەستی شاردنەوەی زانیاریە سراوەکانی ناو پیسی بێت بە هیچ شێوەیەک نەدۆزرێنەوە، تاکە ڕێگە ئەوەیە کە هارد و میمۆری و چیپسێت فرێ بدەی . وە ئەگەر مەبەستت زیاد کردنی free space یان خێرا کردنی پیسی بێت بۆ ئەوه مەبەستە ڕێگە زۆروو ئاسانن. وە میمۆری دیفراگمێنت تەنها کەری ئەوەیە کە میمۆری ڕێک بخاتەوە. هیچ لە فایلە سراوەکەن ناگۆڕێت..وە دیسک دیفراگمێنتیش کاری ئەوەیە کە فایلەکان ڕێک بخات و بیانخاتەوە جێگەی خۆیان بۆ ئەوەی لەکاتی کردنەوەدا میمۆری خێراتر فایلەکان بدۆزێتەوە.
منیش بە تەوای لە پرسیارەکە تێنەگەیشتم بەڵام سڕینەوەی هەموو زانیارییەکان بەیەکجاری ئەکرێ؛ زۆر ئاسان لە هەمان کاتدا سەخت کەمێکیش هەستیار.
بە low level format ، کە دیسکە ڕەقکە بە تەواوی پاک ئەکاتەوە لە هەموو زانیارییەک وەکو ئەوەی کە تازە کڕابێ لە بازاڕ. بەڵام
لە ڕاستیدا گەر زۆر زۆر پێویست نەبێ پێویست بەم سڕینەوەیە ناکات
بۆ نموونە هەندێک ڤایرۆس هەن کە بە فۆرماتی لا ناچن جا پێویستە بە جۆرە فۆرماتە ئەکات.
بۆ گەڕاندنەوەی زانییاریش بە پرۆگرامی تایبەت پێم وانییە پاش ئەم جۆره فۆرماتە بکرێ.
ماکستۆر
ئەم کاتەتان باش بەڕێزان !
کاک شێرزاد ڕاست ئەفەرموێ ئەو هەموو file لانەی کە پێویست نین و فڕەیان ئەدەیتە تەنەکەی خؤڵوکەوە،بە یەکجاری لە computer ەکەت ناسڕێنەوە. ئەو file ە سڕاوانە کاک شێرزاد لە harddisc ی computer ەکەت جێگیر ئەبن نەک لە memory (مێمؤری).
بؤ سڕینەوەی ئەو file لانە بە یەکجاری سەردانی ئەم site ئەی خوارەوە بکە.
www.necrocrosm.com
پاشان بڕؤ سەر NecroFile Pro و download ی بکە ئەم (پڕؤگرامە) هەموو ئەو جؤرە file ەلانەت بەیەکجاری بؤ ئەسڕێتەوە..
هیوادارم وەڵامی پرسیارەکتم دابێتەوەو سوودی لێ ببینی.
هیوام سەرکەوتنتانە.
کاک دانا ناونیشانی ماڵپەڕەکەت به هەڵه نەنووسیوه؟ تکایە ئەگەر وایە ڕاستەکەی بنووسەوه. من پێم وابێ مەەستی جەنابت http://www.microcross.com/ یە.
هەربژیت.
http://www.necrocosm.com/
برای ئازیز کاک شێرزاد!!!
ئەوەی کە کاک Dara3 بؤی نووسیوی تەواوە
www.necrocosm.com
zor supas kak sherzad
ba rasti babateky jiwan wrujan , haqi awaya basi le bikret , mn ba tawawi la pirsiarakat gaishtm ,
har boya mnish haz dakam teshkek , tishkeky zor kam bixama sar am babata , tishki kam chunka zorm pe nia la baray
computer u am shtana ,,
bo away memory shawaray computer bisritawa awa mn xom zor jar barnamayak haya ba kari dahenm ba nawi MBRKILL
am program a ba taway hard diskakat axata sar sifr u hichi teda namenet ,, hata operative system teyda namenet
ba jorek abet sar la niwe bikaitawa , wata jareky tr formati bikaitawa ba FT32 yan ba NT , wa operative system bixaitawa sar hard disc
la gal rezmda
کاکه دانا منیش باسی میمۆریم نەکردووه، هەر باسی هارددیسکم کردووه.
لەگەڵ ڕێز
کاک شێرزاد وەک لەسەرەوه نوسیبوم ڕێگەی دووەم بۆ ئەم کارەی تۆ ئەبێت
دووەمیان: ئەوەیە کە سەیری HD ەکەت بکەیت بزانیت چ مارکەیەکه و له وێب بەدوای سایتەکەیاندا بگەڕێ ئەوان Tool ی تایبەتیان هەیه بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە سڕیوتەتەوه و لە سەر HD پاشەکەوت بوون. ئەو Tool ه ئەو کارەت بۆ ئەنجام ئەدات.