تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

پرۆگرامێک بۆ دۆژینەوەی دوو بابەتی وەک یەک له کۆمپیتەردا

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/09/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سلاو و رێز

من پێویستم بە پرۆگرامێکه بتوانێت ئەو بابەتانەی که دوو دانەن یان زیاتر بن له ناو کامپیتەرەکەم دا بیاندۆزێتەوه.(وەک گۆرانی، پرۆگرام و هیتد........

سەرکەوتووبن
ئەفشین

سلاو
بەرێزم داوای لێبووردن دەکەم

ئەگەر پرۆگرامێک هەبێت ئەو گۆرانیانەی که 2 یان چەند جار هەڵگیراون له گاردەکەم دا بۆ م بدۆزێتەوه
(نزیکەی 3000 گۆرانی کوردی و فارسی م هەیە)

afshin.veisi@gmail.com

فەرموو ئەم بەرنامەیە کەەناو کۆمپیوتەرەکەت دەگڕێت و چی تیابێت
بەئاسانی پێت دەڵێت تەنها ناوێک بنووسە بابۆی بگەڕێت

من دەتوانم تەنها ناوی بەرنامەکەت بۆنووسم لێرە

‌Turbo Searcher v3.00

ئەگەر ئیمەیلت بنووسیت باشترە

http://www.soft32.com/download_26009.html

بەڕێزم ئەوە وێنەی ئەو بەرنامەیەیە کەمن باسم کردوە و ئەو هاوڕێیەش
لینکی دابەزاندنەکەی بۆداناوی .. بۆ هەموو کارێک دەبێت

ئیمایلێکم بۆ کردیت بەهیوای سوود وەرگرتن

کاک ئەفشین ئەگەر مەبەستت تەنها ناوی فایلەکانە ئەوا لە ویندۆسدا خۆی Searchی هەیە، وە ئەگەر مەبەستت گۆرانیە ئەواWindows media playerخۆی ئەتوانێ سێرچ بکات لەهەموو ئەو گۆرانیانەی کە لەناو pcتدا هەیە.بەڵام بۆ ئەوەی کە 2 فایلت لە یەک گۆرانی هەبێت، ئەگەر ناوەکەیان جیا بێت لەو باوەڕە مەبە هیچ پرۆگرامێک یارمەتیت بدا.
باشتر وایە ئەو فۆڵدەر‌ە بکەیتەوە کە گۆرانیە کانت تیا هەڵگرتوە لەوێ لەناوە راستی فۆڵدەرەکە لە شوێنێکی بەتەڵ کلیکی دەستی راست بکه بچۆ بۆ‌Arrenge icons byئەوجا کلیک لەسەر name بکە ویندۆس بە شێوەی A,B,Cناوی گۆرانیەکانت بۆ ڕێز دەکات لەوەیە بتوانی ئەو ناوانەی کە لەیەکتری ئەچن بیاندۆزیەوە،وە جارێکی تریش بەsizeرێزیان بکە بۆ ئەوەی ئەو فایلانەی کە سایزیان وەک یەکەو ناوەکانیان جیان بکەونە لای یەکتری، تۆش تاقیان بکەرەوە بزانە هەردوکیان یەک گۆرانین یان نا.
هیوادارم توانیبێتم یارمەتیت بدەم.

سلاو ئازیزان

مەبەستی من ئەوەیە له هاردیسکەکەم دا زۆر گۆرانی هەیە، زۆر بەیان چەن بارە بوونەتەوه بۆ نمونه گۆرانی نەورۆزی حەسەن زیرەک له ناو چەند فایلدا هەیە. ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت ئەو گۆرانیانەی وەک یەکن بدۆزێتەوه..

ماوەیەک پێش ئێستا بەرنامەیەکم بەکار دێنا، بەڵام ناوەکەیم له بیر نەماوە، دوای ئەوەی کۆمپیتەرەکەم فۆرمات کردەوه ئەویش پاک بوە.

سپاس
ئەفشین

Easy Cleaner پرۆگرامێکی باشه بۆ سڕینەوەی فایلە دووبارەبووەکان ، لە کورد وارێز دەتوانی دایبەزێنی.