تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ووشەی نهێنی بۆ ...

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/09/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

سڵاوتان لێبێت .
چی بکەم تا فایل/ دۆکومێنتەکانم لەناو کۆمپیوتەرەکەمدا بپارێزم و ووشەی نهێنیان بۆ دانێم تا بەس خۆم بیان بینم ؟ ، سوپاستان ئەکەم گەر ڕێنوێنیەکم بکەن .

سڵاو به ڕێزم .
فه رموو:
http://www.c4kurd.com/modules.php?name=News&file=article&sid=75

ڕێگایەکی دیکەش هەیە کە زۆر ئاسانە هیچ پرۆگرامێکیشی ناوێ زۆر سادەیە بەڵام هەر بەسادەییش ئەدۆزرێتەوە ، بۆ کەسانێک کە زۆر شارەزا نەبن لە بواری کۆمپیوتەر باشە. ئەویش کلیکی راست لەسەر فۆڵدەرەکە پرۆپێرتز هەڵبژێرە پاشان hidden کلیک بکە ئەوا ئەو فۆڵدەرە دیار نامێنێ ، بۆ دۆزینەوەشی
controlpanel-->folder option--->view---->show hidden files and folders نیشانە بکە فایلەکەت دێتەوە.

سوپاس کاکە هیوا، سودم لەو پرۆگرامە بینی ، بەڵام گەر هاتوو پرۆگرامەکە لە کۆمپیتەرەکەمدا سڕایەوه ڕیسەکەمان ئەبێتەوه بەخوری :)
کاکه هێمن دەست خۆش بۆ ئەو زانیاریە، وەک خۆتت وتت ، بۆ کەسێک کە باش لەکۆمپیوتەر نەزانێ ، بەڵام گەر وابڕوات ئەبێت ووشەی نهێنی بۆ کۆنترۆڵ پەنێلیش دانێن تا کەس لەوێشەوه نەتوانێ بیکاتەوه :)
ڕێزو خۆشەویستیم قبووڵ بفەرموون .

بەڕێزم ئەگەر بەرنامەی win zipt هەبێت ئەوا ئەوکارەت بەجوانی بۆ ئەکات
ئەگەر هەنگاوە کانیت ویست ئەوا بەچاوان .
وەڵام بنووسە بۆت ئامادە دەکەم

من کاتی خۆی باسی ئەوەی winzip م کردوە لێرە سەیر کە
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,17965,17966#msg-17966

بەڵێ کاک هێمن ئەم کارەی وین زیپ نوێ نیە
. زۆرن ئەوانەی تاقیان کردۆتەوە
دەستت خۆش

ببورە کاک بڕوا
بەڕێزم من ئەو لینکەم تەنها لەبەر ئەوە دانا کە جەنابتان زەحمەت نەکێشن.ئەگەر نا لەبەر هیچ مەبەستی دیکەم نەبوو.
وە زیاتریش لەبەر ئەوەی کە بڵێم >>> تکایە تکایە بەشی گەران بەکار بهێنە<<<<
دیسان داوای لەبوردن ئەکەم بەڕێزم

کاک هێمن گیان بوراوی بەڕێز‌ەکە‌م . منیش بەمەبەستێک ئەو وەڵامەم نەنووسی
چاوی منیت هاوڕێی خۆشەویستم .
هەردەم ڕێزداریت..

ئێ توخوا من ئێستە چیم ووتووە ؟ ها ، ئاخر من وتوومە چی؟

کاک بڕوا گیان ، ببەخشە دوای ماوەیەکی درێژ ئەم وەلامەت بۆ ئەنووسم ، بێ تۆ ناخۆش لەسەفەر بووم :) گەر بۆت کرا هەنگاوەکانی win zipt م بۆ باس کەی کۆڵێ مەمنون ئەبم 7 برا .