ووشەی نهێنی بۆ ...
سڵاوتان لێبێت .
چی بکەم تا فایل/ دۆکومێنتەکانم لەناو کۆمپیوتەرەکەمدا بپارێزم و ووشەی نهێنیان بۆ دانێم تا بەس خۆم بیان بینم ؟ ، سوپاستان ئەکەم گەر ڕێنوێنیەکم بکەن .
سڵاو به ڕێزم .
فه رموو:
http://www.c4kurd.com/modules.php?name=News&file=article&sid=75
ڕێگایەکی دیکەش هەیە کە زۆر ئاسانە هیچ پرۆگرامێکیشی ناوێ زۆر سادەیە بەڵام هەر بەسادەییش ئەدۆزرێتەوە ، بۆ کەسانێک کە زۆر شارەزا نەبن لە بواری کۆمپیوتەر باشە. ئەویش کلیکی راست لەسەر فۆڵدەرەکە پرۆپێرتز هەڵبژێرە پاشان hidden کلیک بکە ئەوا ئەو فۆڵدەرە دیار نامێنێ ، بۆ دۆزینەوەشی
controlpanel-->folder option--->view---->show hidden files and folders نیشانە بکە فایلەکەت دێتەوە.
بەڕێزم ئەگەر بەرنامەی win zipt هەبێت ئەوا ئەوکارەت بەجوانی بۆ ئەکات
ئەگەر هەنگاوە کانیت ویست ئەوا بەچاوان .
وەڵام بنووسە بۆت ئامادە دەکەم
من کاتی خۆی باسی ئەوەی winzip م کردوە لێرە سەیر کە
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,17965,17966#msg-17966
بەڵێ کاک هێمن ئەم کارەی وین زیپ نوێ نیە
. زۆرن ئەوانەی تاقیان کردۆتەوە
دەستت خۆش
ببورە کاک بڕوا
بەڕێزم من ئەو لینکەم تەنها لەبەر ئەوە دانا کە جەنابتان زەحمەت نەکێشن.ئەگەر نا لەبەر هیچ مەبەستی دیکەم نەبوو.
وە زیاتریش لەبەر ئەوەی کە بڵێم >>> تکایە تکایە بەشی گەران بەکار بهێنە<<<<
دیسان داوای لەبوردن ئەکەم بەڕێزم
کاک هێمن گیان بوراوی بەڕێزەکەم . منیش بەمەبەستێک ئەو وەڵامەم نەنووسی
چاوی منیت هاوڕێی خۆشەویستم .
هەردەم ڕێزداریت..
ئێ توخوا من ئێستە چیم ووتووە ؟ ها ، ئاخر من وتوومە چی؟