کێشەی explorer
سڵاو بەڕێزان،
هەندێ جار که تەماشای سایته کوردییەکان ئەکەم، کلیک لەسەر ناونیشانێک ئەکەم بۆ خوێندنەوەی، ئەم هەواڵه یەت - iexplorer.exe hat ein Problem festgestellt und muss beendet werden. واته ئەکسپلۆرەر گرفتێکی دۆزییەوه و دەبەت کۆتایی پێ بهێنرێت. (ویندۆس ئیکس پیم هەیه به ئەڵمانی)، دوایی ئەڵێت ئەم پەیامه بنێره بۆ میکرپسۆفت تا ئاگاداربین و بتوانین یارمەتی بدەین.....هتد،
جا گەر کلیک لەسەر - بینێره- یان - مەینێره- بکەیت لەهەر دوو بارەکەدا ئێکسپلۆرەر دەکوژێتەوه، ئەبێت سەر لەنوێ دەست پێبکرێتەوه.
ئایا ئەمه هۆی چییه و چۆن چارەسەر ئەکرێت؟
هەروها گەر ئێکسپلۆرەر و فایەرفۆکس لەیەک کاتدا هەبێت گرفتێک نابێت؟
زۆر سوپاس هیوام سەرکەوتنتانه
هەڵگورد
پاش سڵاو
برای بەڕێزم ئیکسپلۆرەر هەمو گیانی کونە و نەخۆشە ، دەتوانرێ چاک بکرێت بەڵام باوەڕ بکە جارێکی تر شتێکی تری لێ دێت. بۆیە بڕۆ لێرە فایەر فۆکس دابگرە بەئەڵمانی بێ کێشەیەو لە زۆر ڕووەوە لە ئیکسپلۆرەر باشترەوە شتی زیاتری تێدایە.
http://www.mozilla.org/
کرتە لەسەر ئەو بەستەرە بکەو خوا هافیزی لە ئێکسپلۆرەری سەقەت بکە
بەهیوای ئەوەی مەبەستم پێکا بێت
بۆچونەکان جیاوازن. من 2 جار فایەر فۆکس م داگرت هەردووجارەکە هەڵەی تیا بوو ،( ئەلەرزی ) ، بەڵام من بۆ ماوەی چەندساڵێکه بە ئێکسپلۆرەر کار ئەەم هیچ کێشەم بۆ نەهاتۆتە پێش.
بەڕێز هەڵگورد تۆ ئەتوانی ئێکسپلۆرە کەت ئەپدەیت بکەیت ، یا unistall بکەو پاشان دای بنێرەوە.
کاک هەلگورتی بەڕێز
مەترسە کرم نیە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پەیامەت بۆ نەیەت دەتوانیت ئەم هەنگاوە بکەیت.
[URL=http://imageshack.us][IMG]http://img321.imageshack.us/img321/1023/ie6wl.gif[/IMG][/URL]
هەربژیت
کاک سیا ئەوە چارەسەر نیە ئەوە تەنها ڕاپۆرت نانێرێ بۆ مایکرۆسۆفت. بەڵام ERRORE هەر ئەمێنێ.
ئاخر منیش بۆ ئەوەمە ڕاپۆرت نەنێرێت
هەربژیت کاک هێمن
سڵاو
ئەگەر نۆرتۆن بەس ناوی زل و دێ ی وێران نی یە!!!_
بۆ نایسڕێتەوە خۆی؟؟
مەزمەحیلێتی
قوڕ بەسەر ئەوەی بڕوای بە بێ گانەو سیمنتایکه؟؟؟
لەگەڵ ڕێزمدا
هاوڕێیان لەڕاستیدا وێب خوێنەر زۆرن، بەڵام ئێمەی کورد پێویستمان هەر بە IE دەبێت.
من Avant Browser م لە هەموان پێ باشترە بۆ سەکۆ کوردیەکان لەڕاستیدا من Fire fox.Opera.Green هەندێ ترم تاقی کردۆتەوە.
ئاڤانت لەهەمو یان باشترە بۆ سەکۆ کوردیەکان ،وە ئاسایشێکی زۆر باشی هەیە.
فایەر فۆکس هەرچەند زیاتر لە 50 ملیؤن خەڵک بەکاری دێنن،بەڵام کێشەی زۆرە.
من بۆ خۆم بۆ سەکۆ کوردیەکان Avant وە بۆ ئەوانی تر OPera .
گەر Avant بەکاربهێنی ئەگەر بەدەگمەن کێشەت بۆ دروست بێت،هەروەها دەتوانی پرۆگرامێکی تری لەگەڵدا داگری کەهەمو پاسۆردەکانتی تێدا هەڵگری.
Skins ی جوانییش هەیە دەتوانی ڕۆژانە بیگۆڕی،بەڵام لەڕووی جوانیskin و خێرای هیچیان ناگاتە Opera .
سەرکەوتوبن
کاک هەڵگورد منیش ڕام لەگەڵ سیا ڕەشە،نۆرتن هەمو ڤایرۆسێک نادۆزێتەوە ئەویش مەبەستی ئەوەیە ئەنتی ڤایرۆسێکی باشتر بەکاربهێنن.
بۆ نمونە Nod 32, kaspersky ئەمانە دوو ئەنتی ڤایرۆسی زۆر باشن و کۆمپیوتەر قورس ناکەن وەک نۆرتن ،جێگاش کەم تر دەگرن و خێراتریشن وە هەرزان تریشن.
بۆ Fire fox من چەند جارێ بەکارم هێناوە کێشەی زۆرە بۆ سەکۆ کوردیەکان.
بەڵام بۆ ئەوەی بەکوردی بنوسی Ctrl+Alt بەیەکەوە داگرە، دەیگۆڕێت بۆ لاتین یاخود سۆرانی. یاخود Ctrl+shift شیفت وابزانم Change بە ئینگلیزی.
ووشەی مەزمەحیل ئەوە کاک سیا بۆ خۆشی نوسیویەتی واتە کوێرای داهاتووە،کوێر بووە،چاوی نابینێ.مەبەستی لەوەیە ڤایرۆس وون دەکات.
بۆ Avant فەرموو لێڕەhttp://www.avantbrowser.com/download.html دایگرە هەرچی پرسیارێکت هەبو دەربارەی برات یارمەتیت دەدات، گەر لەتوانام دا بێت.
سەرکەوتوبن
سڵاو
وەڵا برا چی بڵێم هەندێک کێشەی لەگەڵ یونی کۆد هەیە بەس ئەوە نیە ، من خۆم زیاتر لە 7 مانگە بەبەردەوام بەکاری دەبەم وەکی تۆپە. وە بچوکترین کێشەم له گەڵ زمانی کوردی و ماڵپەڕ دا نی یە.
هەندێک لەسەر فایەر فۆکس و بەرهەمەکانی مۆزیلاو تئنەر بیرد بخوێنرێتەوە خراپ نی یە
ئێکسپلۆرەر بە ناخێری گیانی دەرچوی حەوتی دەرکرد، لە 6 قەباعەت تر( خەسڵەتی تابی بۆ زیاد کراوه فایەر فۆکس لە یەکەمین دەرچوە هەیەتی(کە کۆنی مایکرۆسۆفت)؟؟!!!!!
ئای مەیکرۆسۆفت چۆن بتبینم بە کڵۆڵی دڵم ئاوێ بخواتەوە
کاک سیا من هەمویانم تاقی کردۆتەوە ،FF تۆزێ بۆنی IE لێدێت بۆیەمن بەکاریناهێنم لەڕاستیدا من ڤێرشنی دوایم تاقی کردەوە،بەڵام لەبیرم نیە لەکوێدا کێشەم هەبوو،بەڵام ئەویش هەندێ کونی تێدابوو وابزانم چاکیان کرد.
OPera فاڤۆریتی منە،هەرچەند ڕێژەی بەکارهێنەری لەجیهاندا لە 1-2%تێناپەڕێ،
بەڵام FF لە 7-9% جیهان بەکاریدێنن.
OPera خێرایەکەی و دوای ئەوە زۆرترین مواسەفاتی (Function) هەیە،تا ماوەیەک بەکاری نەهێنی تام و چێژی نازانی.لەوانە بگەڕێ هەڵگرتنی پاسۆرد ،Skins جوانەکانی ئەڵیی بڕنەوی دار شوشەیە.
IE چی ماوە لێیبێت.بڕوا بکەن من ماوەیەکی زۆرە بەکاری ناهێنم بەدەگمەن Adware دەبینمەوە،بەڵام پێشتر هەمو شەوێ 10-20 ئەدۆزیەوە.
کاک سیا دەزانی لەئەڵمانیە پێش چەند مانگێک ئەڵمانیەک 3 هەڵەی لە FF دۆزیەوە خەڵاتی وابزانم 1500 دۆلاری وەرگرت،ژنێکیش خەڵاتیێکی ورگرت بەبێ ئەوەی ئاگای لەهیچ بێت، چونکە بەکارهێنەری 50 ملێۆنەهەم بوو کە پرۆگرامەکەی دابەزاندبوو.
سەرکەوتوبن