زیاد کردنی زمان
سلاو به رێزان
من تازه کۆمپیوته ره که م فۆرمات کردووه به لام ناتوانم زمانی عه ره بی عیراق زیاد بکه م ، کاتێک ده چمه به شی زمان له وێ دا له خواره وه دا 2 چوارگۆشه ی بچووک هه یه ، بۆ ئه وه ی زمان زیاد بکرێت ده بێت له ناو چوارگۆشه ی یه که م نیشانه ی سه ح دابنرێت ، وایه ........
جا من کاتێک ده مه وێت ئه و سه حه دابنێم نازانم داوای سی دی ئه کات نازانم بۆ ، پێشتر ئه و کێشه یه م نه بو زۆر ئاسان ده متوانی زمانه کان زیاد بکه م .
سوپاس
سڵاو بەڕێزم
کە شێوەی زمانی ڕاست بۆ چەپ واتا کوردی و عەرەبی و زمانەکانی تر زیاد ئەکەی بۆ ویندۆز، داوای سیدی ویندۆز ئەکات ئەبێت لەناو سیدی رۆم دا بێت.
ئینجا سەپۆرتی کیبۆردی کوردی دابمەزرێنە و کۆمپیوتەرەکەت پێویستی بە ڕێستارت هەیه.
ڕێز و خۆشەویستی
وشیار
سڵاو،
وایە دەبێت نیشانەی ڕاست لەناو خانەی یەکەم بێت. ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەیە کە ئەگەر تەختەکلیلی ئەو زمانانەی کە لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێن وەك عەرەبی، کوردی فارسی و هتد.. تا پیتەکان پێکەوە بلکێنێت، ئەگینا پیتەکان وەك زمانە ڕۆژاوایییەکان چاو لێ دەکات و پیتەکان پێکەوە نالکێنێت و بگرە وشەکانیش پێچەوانە دەنووسێت. بۆ ئەم کارەش ئەوەندی من ئاگادار بم ئەگەر ویندۆزەکەت پیشەیی بێت ئەوە پێویست بە دانانی سیدیی ویندۆز لەناو"سیدیڕۆم=CD-Rom" دەکات. ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە تا "پەڕگه= file" پێویستەکان دابگرێتە ناو کۆمپیوتەرەکەت، ئەگەر کاتێك ویندۆز خۆییت دامەزراندووە ئەو خانەیەت چالاك نەکردبێت. بەڵام ئەگەر ویندۆزەکەت "وەشانی ماڵەوە= Home Edition" بێت، پێویستی بە سیدی نییە، چونکە ئەو پەڕگانە لە کۆمپیتەرەکەتدا هەن.
بۆ زیادکردنی تەختەکلیلی عەرەبیش، دەبێت کرتە بکەیتە سەر وردەکارییەکان=details کە لەسەرەوەی ئەو دوو خانەیەیە ئاماژەت پێ کردووە. ئینجا لە پەنجەرەی نوێدا کرتە بکە لەسەر "زیاد بکە= add" و پاشان لە پەنجەرەی نوێتردا سەرەتا زمانی دڵخوازت لە خانەی یەکەم و تەختەکلیلی دڵخوازت لە خانەی دووەمدا هەڵبژێرە و کرتەی ok بکە!
هیوادارم لێم تێ گەیشتبیت!
پیشەیی= Professional
شوێنی سیدیەکە بگۆڕە واتە لە station D بۆ E یان بە پێچەوانەوە ،واتە تۆ لە ئی تاقیت کردەوە ئەم جارە دی کلیکی apply بکە دیار دەدات.
هاوڕێیان هەمان کێشە برادەرێکی دیکە هەیەتی . کاتێک سێدکەش بەکاردەبەی نایدۆزێتەوە سەیرە وانییە ،،،،
لە search لە فایلی i386 بگەرێ بزانە لەناو pc هەیە ، ئەگەر هەبو ئەوا bladerne کلیک بکەو ئەو فایلە هەلبژێرە ئەجا ok بکە . ئەگەر لە pcدا بەبوو ئەوا لە cdویندۆسدا search بکەو بیدۆزەوە . هیوادارم وەڵامەکەم روون بێت.
کاتێک کا داوای cdلێ دەکات خۆی search دەکات لەفایلێک لاناو فۆلدەری i386 بەلام لەبەر چەند هۆێک ناتوانێت بیدۆزێتەوه. پایامەکت ئەداتێ ئەڵێت وویندۆس ناتوانێت ئەو فایلە بدۆزیزتەوە . لەوکاتەدا تۆ کلیک Browser =blanderne(وەک ئەوە وێنەی سەرەوە)بکە کاتێ کلیکت کرد ناوی ئەو فایلەی کە ویندۆس ناتوانێت بیدۆزێتەوە لە خوارەوە دەبینی. تۆش خۆت فایلەکەی بۆ بدۆزەوە وok دابگرە . ئەگەر نەتوانی بیدۆزیەوە ئەوکات لە search بەدوای فایلەکەدا بگەرێ بزانە دەکەوێتە ناو کام فۆلدەره. هیوادارم توانیبێتم روونی بکەمەوە.