تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زیاد کردنی زمان

alnd

Alnd

بڵاوکراوەتەوە

2005/05/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

سلاو به رێزان

من تازه کۆمپیوته ره که م فۆرمات کردووه به لام ناتوانم زمانی عه ره بی عیراق زیاد بکه م ، کاتێک ده چمه به شی زمان له وێ دا له خواره وه دا 2 چوارگۆشه ی بچووک هه یه ، بۆ ئه وه ی زمان زیاد بکرێت ده بێت له ناو چوارگۆشه ی یه که م نیشانه ی سه ح دابنرێت ، وایه ........
جا من کاتێک ده مه وێت ئه و سه حه دابنێم نازانم داوای سی دی ئه کات نازانم بۆ ، پێشتر ئه و کێشه یه م نه بو زۆر ئاسان ده متوانی زمانه کان زیاد بکه م .
سوپاس

سلاو و رێز
بەلێ کاک نەوزاد سی دیش دادەنێم چاری نیە
کاک رزگار بەرێزم منیش هەمان شتم کردوە وە بەرێزت باست کردوە ، خۆی لە(ئی)
منیش چوم بۆ (دی) وە زۆر نوسین هەیە لەسەر هەر یەکێکیان کلیکم کردوە بۆ ئەوەی ئۆکەی بکەم بەلام دەنوسێت ئەو ناوە خەلەتە

سڵاو بەڕێزم
کە شێوەی زمانی ڕاست بۆ چەپ واتا کوردی و عەرەبی و زمانەکانی تر زیاد ئەکەی بۆ ویندۆز، داوای سی‌دی ویندۆز ئەکات ئەبێت لەناو سی‌دی رۆم دا بێت.
ئینجا سەپۆرتی کیبۆردی کوردی دابمەزرێنە و کۆمپیوتەرەکەت پێویستی بە ڕێستارت هەیه.

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار‌

سڵاو،

وایە دەبێت نیشانەی ڕاست لەناو خانەی یەکەم بێت. ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەیە کە ئەگەر تەختەکلیلی ئەو زمانانەی کە لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێن وەك عەرەبی، کوردی فارسی و هتد.. تا پیتەکان پێکەوە بلکێنێت، ئەگینا پیتەکان وەك زمانە ڕۆژاوایییەکان چاو لێ دەکات و پیتەکان پێکەوە نالکێنێت و بگرە وشەکانیش پێچەوانە دەنووسێت. بۆ ئەم کارەش ئەوەندی من ئاگادار بم ئەگەر ویندۆزەکەت پیشەیی بێت ئەوە پێویست بە دانانی سیدیی ویندۆز لەناو"سیدیڕۆم=CD-Rom" دەکات. ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە تا "پەڕگه= file" ‌پێویستەکان دابگرێتە ناو کۆمپیوتەرەکەت، ئەگەر کاتێك ویندۆز خۆییت دامەزراندووە ئەو خانەیەت چالاك نەکردبێت. بەڵام ئەگەر ویندۆزەکەت "وەشانی ماڵەوە= Home Edition" بێت، پێویستی بە سیدی نییە، چونکە ئەو پەڕگانە‌ لە کۆمپیتەرەکەتدا هەن.

بۆ زیادکردنی تەختەکلیلی عەرەبیش، دەبێت کرتە بکەیتە سەر وردەکارییەکان=details کە لەسەرەوەی ئەو دوو خانەیەیە ئاماژەت پێ کردووە. ئینجا لە پەنجەرەی نوێدا کرتە بکە لەسەر "زیاد بکە= add" و پاشان لە پەنجەرەی نوێتردا سەرەتا زمانی دڵخوازت لە خانەی یەکەم و تەختەکلیلی دڵخوازت لە خانەی دووەمدا هەڵبژێرە و کرتەی ok بکە!

هیوادارم لێم تێ گەیشتبیت!

پیشەیی= Professional

سوپاس به رێزان بۆ وەلامەکانتان

وه لا سی دی ویندۆزه که شم دانا به لام هه ر بۆم چاره سه ر نه بوو
هیچ رێگەیەکی تر هەیە تا بتوانم زمانی عەرەبی زیاد بکەم

شوێنی سیدیەکە بگۆڕە واتە لە station D بۆ E یان بە پێچەوانەوە ،واتە تۆ لە ئی تاقیت کردەوە ئەم جارە دی کلیکی apply بکە دیار دەدات.

ببورن بەرێزان بۆ ئەو هەلەیەی سەرەوە نەمتوانی رەشی بکەمەوە
بۆ زیاتر روون کردنەوە ئەم شاشەیەم بۆ دەکرێتەوە کاتێک ئۆکەی ئەکەم

هاوڕێ‌یان هەمان کێشە برادەرێکی دیکە هەیەتی . کاتێک سێدکەش بەکاردەبەی نایدۆزێتەوە سەیرە وانی‌یە ،،،،

لە search لە فایلی i386 بگەرێ بزانە لەناو pc هەیە ، ئەگەر هەبو ئەوا bladerne کلیک بکەو ئەو فایلە هەلبژێرە ئەجا ok بکە . ئەگەر لە pcدا بەبوو ئەوا لە cdویندۆسدا search بکەو بیدۆزەوە . هیوادارم وەڵامەکەم روون بێت.

سلاو
لەو فایلی i386 حەوت دانەی دۆزییوەتەوە ، بەلام نازانم جهحی لی بکەم لە کوێ bladerne کلیک بکەم ؟
سوپاس

کاتێک کا داوای cdلێ دەکات خۆی search دەکات لەفایلێک لاناو فۆلدەری i386 بەلام لەبەر چەند هۆێک ناتوانێت بیدۆزێتەوه. پایامەکت ئەداتێ ئەڵێت وویندۆس ناتوانێت ئەو فایلە بدۆزیزتەوە . ‌ لەوکاتەدا تۆ کلیک Browser =blanderne(وەک ئەوە وێنەی سەرەوە)بکە کاتێ کلیکت کرد ناوی ئەو فایلەی کە ویندۆس ناتوانێت بیدۆزێتەوە لە خوارەوە دەبینی. تۆش خۆت فایلەکەی بۆ بدۆزەوە وok دابگرە . ئەگەر نەتوانی بیدۆزیەوە ئەوکات لە search بەدوای فایلەکەدا بگەرێ بزانە دەکەوێتە ناو کام فۆلدەره. هیوادارم توانیبێتم روونی بکەمەوە.

سوپاس بۆ هەمو لایەک
بەخوا بێ فایدەیە بۆم جاک نەبوو .