تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

چه ند وشه یه کی فارسی

hiwa_2

Hiwa_2

بڵاوکراوەتەوە

2005/05/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سڵاو هاورێیان ئه م کاته تان باش...
تکایه ده مهه وێ ئه وچه ند ووشه انه ی فارسیم بۆ بکه ن به کوردی زۆر سۆپاستان ده که م .له گه ڵ رێزم.
تفکیک پذیری، تنظیم، کیفیت، محیط، ایجاد، تصویر، اینچ، نسبت، نمایش،
حرفه ای، نظر، خصوصیات، مورد،

تفکیک = هەڵوەشاندن
تنظیم= دامەزراندن
کیفیت= چۆنیەتی
محیط= دەوروبەر
ایجاد= دروستکردن یا خوڵقاندن
تصویر= وێنەگرتن
اینچ = بەکوردی نیە یا من نازانم!!
نسبت =( نزیکی) یا( ئەندازه)‌ یا( بەگوێره)‌ هتد
نمایش = نیشاندان ، پیشاندان
شەرت نیە ئەوانەی من ڕاست بن با بەڕێزانی دیکەش بۆچونی خۆیان بڵێن

زۆر سوپاس کاک هیوا..بۆ وڵامه که ت هه ر سه رکه وتوو بی...

تفکیک = کردنەوە، ڕزگار کردن، جیاکردنەوەی شتێک لە شتێکی تر
تفکیک پذیری= شایانی جیابوونەوە، لێکجیا دەبێتەوە،
تنظیم= ڕێکخستن
کیفیت= چۆنێتی، چۆنییەتی
محیط= دەورەدەری (شتێک)، (لە ئەندازەدا) چێوە، ئەو هێڵەی کە دەوری بازنە دەدات، ژینگە، دەوروبەر، هەروەها بە واتای "زەریا، ئۆقیانووس"یش دەگوترێت.
ایجاد= ئافراندن
تصویر= وێنەگرتن، وێنەکێشان، وێنە، نیگار، نەخش
اینچ = گرێ، یەکەی پێوانەی درێژی کە یەکسانە بە ٢،٥٤ سانتیمەتر یان ١/١٢ی پێ "فووت" = ٣٠،٤٨ سانتیمەتر، سێ پێ دەكاته "یارد"ێك.
نسبت = خزمایەتی، نزیكی(ی نێوان دوو شت)، ڕێژە (لێكچوونی پێوەەندیی نێوان ماددەکان یان بڕەكان (كمیات= quantities)
نمایش= پیشاندان، نیشاندان، هەروەها بە واتای "دیمەن" و "شانۆگەری لە شانۆ"ش دەوترێت.
حرفە ای= پیشەیی
نظر= بینایی، نیگا، گۆشەنیگا، بیروبۆچوون، بیرکردنەوە، ئەندێشە
خصوصیات= تایبەتمەندییەکان
مورد «مەورید» = شوێنی هانتەژوورەوه، جێی نیشتنەوە، ڕێی بەرەو ئاو، ئاوخۆرگە، دۆخی كۆی دەبێتە «موارد»؛ هەروەها بە واتای "سەبارەت" و "بار، پێوەندی"یش دێت، وەک:
در مورد «دەر مەوردێ»= سەبارەت به، لە بارەی، لە پێوەندی لەتەك‌
در این مورد «دەر ئین مەورد»= لەم بارەدا، لەم پێوەندییەدا

مورد «مورد»= مۆرد، دەوەنێكی بۆنخۆشە، درەختێكە وەك درەختی هەنار، گەڵاكانی سەوز و ئەستوورن، گوڵەكانی زەرد و بۆنخۆشە و لە درەختە هەمیشەسەوزەكانە. بەفارسی " آس"یشی پێ دەگوترێت.

منیش زۆر دڵنیام کە بە بێ مەرج ئەو واتایانەی سەرەوە هەموو ڕاستن :)

سڵاو کاک ئه میر
یا ره بی ئه و ده ستانه ت خۆش بن به راستی ئه رک و ماندوو بونی لە دیار..
زۆر زۆر سوپاس هه رسه رکه وتوو بی..
له گه ڵ رێزم بۆ هه ردوکتان.