تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

کامێرا

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2005/05/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

کامێرا بە کوردی ؟‌
ئایا وشەی وامان هەیە بۆ ئەو ئامێرە؟

سڵاو کاک هێمن..
من ناوی ده نێم :
ئامێری وێنه گرتن.

زۆر سۆپاس کاک هیوا بۆ وەڵامەکەت.
بەڵام
ئەگەر وابێ ئەبوایە بە ئۆتۆمۆبیل بوترایە ئامێری گواستنەوە و بە TV بوترایە ئامێری دەنگو ڕەنگ گواستنەوە و بە ڕادیۆ ئامێری دەنگ و بە میکرۆفۆن ئامێری دەنگ تۆمار کردن و هتد. ئایا ئەبێ بۆ هەر ئامێرێک ئەم پێشگرەی بۆ دابنێین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو وشەیە بکەین بە کوردی ئایا ئەمە شێوەیەکی ئەدەبی یە؟ مەبەستم لە بواری زمانەوانی و ئەدەب دا ڕاستە؟؟

هههههههههههههههههههه
وایه کاک هیوا ..به ڵام بڵیم چی ‌هیچ ووشه یه کی تر شک نابه م...

ببوره......... کاک هێمن

فارسان بە کامێرای وێنەی وشك دەڵێن "دوربین عکاسی" و بە کامێرای ڤیدیۆییش دەڵێن "دوربین فیلمبرداری".

مامۆستا هەژاریش لە هەنبانەبۆرینەدا بۆ واتای "کامێرا" نووسیوێتی "دووربینی وێنەگرتن". له ‌"فەرهەنگی قوتابی"یشدا کە فەرهەنگێکی ئینگلیزی بە کوردییە، لە واتای camera دا "کامێرا، وێنەگر" دانراوە.

ئیتر بۆ بەکوردی شتی وا نەلواو بێت؟ مەبەستم لە باری زمانەوانییەوە.

بەڵام "کامێڕه"‌ بەبادینی دەبێتە "کەللەسەر"، کەواتە ئاگاتان لە کەللەسەرتان بێت کاتێك وێنەتان گرت!

ئێ فارس هەر شت سەقەت ئەکات ، ئاخر کامێرا هەق چیە بە دوربینەوە
ئەگەر دوربین کامێرا بێت، ئەی ئەبێ خۆی دوربین چی بێت ؟

وەرە چاكە بكە لەتەك بۆرەپیاودا، دەڵێ بە دەردی خوا مرد!

:)

من وا بزانم بێی ێوترێ دوجه رخه

کامیرا واباشە هەەر ناوەکەی وەک خۆی بیت

كاميرا هه ر كاميرايه نا بى به كوردى ...

من وام پێ باشە بە چاو ناوی بەرین یان چاوەکان وە پێناسەکەشی با بەم شێویە بێت

چاوەکان : بریتین لە ئامێری وێنەگرتن و توانای بینینیان هەیە ، و پەنجە پۆلایینەکانی دەتوانن هەست بە شێوەو گەرمی تەنەکان بکەن چونکە بەمێشکی ئەلکترۆنیەوە بەستراون .

لەقتەگر چۆنە :)