تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

خوا ئەمینمان کات، ئەرێ ئەمین بەکوردی!!!

wshiyar

Wshiyar

بڵاوکراوەتەوە

2005/04/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سڵاو و ڕێز

ئەڕێ هاوڕێیان ووشەی ( ئەمین ) بە کوردی چی ئەگەیەنێ،ئایا ئەتوانین بڵێین ( ئارام )، یان ( شوێنێکی ئەمین ) ئایا ئەکرێ شوێنێک کە پەنای بۆ بەری لەکاتی تەنگانە بڵێین ( پەناگه )
وه ئایا ( پەناگەیەکی ئەمین ) چۆن ئەبێت، یان ئایا ( داڵده ) ئەم مانایه دەگەیەنێ.
بەڕێزانم ئەم 2 ووشەیه زۆر پێویستمه لەبەر ئەوەی دەرهێنەرێکی بەریتانی پێویستی پێیەتی بۆ ناونیشانی فلیمێکی کوردی کەلەکوردستانی عیراق و کوردستانی تورکیا به نیازه دەربکات.

ڕێزوخۆشەویستی
وشیار

سڵاو کاک وشیار

ئەمین بە کوردیەکەی دەکاتە ، دەستپاک، جێمتمانە، بێمەترسی ، ئامینەش هەروا و ئەوەی تۆ مەبەستە ئامین واتە شوێنێکی بێمەترسی و ئارام

کەواتە ئەو ژنانەی ناویان (ئامین) هەموویان بێ مەترس و ئارامن!!

سڵاو،

وێڕای وەڵامەکانی ماڵبەکۆڵ، ئەم واتایانەش هەر بۆ (أمین) دەست دەدەن:

ڕاستگۆ = دەستپاك؛ (بەئاسایش، ئاسایشدار)‌ = بێمەترسی، ئارام

پەناگە = ئەو جێیەی پەنای بۆ دەبرێت واته (ملجأ‌ (عەرەبی)، پناهگاه (فارسی) و بە ئینگلیزی asylumsyl)
داڵدە بەتەنیا واتە پەنا (لجوء (عەرەبی)، پناه (فارسی)، refuge (ئینگلیزی)

واتە ناتوانین بڵێین (داڵدەیەکی ئارام)، بەڵکوو دەبێت بگوترێت (پەناگەیەکی ئارام).

ئیتر خوا بکا هەردەم ڕاستگۆ و دەستپاك بن!

ئازیزانم کێ لە ئێوەی خؤشەویست دەتوانێ شوێنێکی باش یان رێگەیێکی باشم نیشان بدات کە بتوانم فێری ژەنینی نەی بم بە‌ شێوەی دندانی جێگەی سوپاس و پێزانینە